زۆرن ئەوانەى بە بەرگ و سیماى موسڵمانانەوە لە سەنگەرى دوژمنانى دیندا وەستاون و دڵى بێ باوەڕان خۆش دەکەن بە قسە ووتن بە دینداران, لە کاتێکدا ئەبوو لە سەنگەرى ئەوبەر بوایەو دوژمنى دینەکەى وا لەمبەرەوە....!
عن سفيان بن حسين قال : كنت عند إياس بن معاوية وعنده رجل تخوفت إن قمت من عنده أن يقع في, قال: فجلست حتى قام, فلما قام ذكرته لإياس, قال: فجعل ينظر في وجهي فلا يقول لي شيئا حتى فرغت, فقال لي: أغزوت الديلم؟ قلت لا, قال: فغزوت السند؟ قلت: لا, قال: فغزوت الهند؟ قلت: لا, قال: فغزوت الروم؟ قلت: لا, قال: فسلم منك الديلم والسند والهند والروم وليس يسلم منك أخوك هذا! فلم يعد سفيان إلى ذلك). شعب الإيمان (5/ 314) برقم(6773).
واتە: سوفيانى کوڕى حسێن دەفەرموێت: من لە لاى إیاسى کوڕى موعاویەدا بووم(کە لە تابعینە) پیاوێکى لەلاى دانیشتبوو من دەترسام لە لایان هەستم و ئەو پیاوە دەست بکات بە باس کردنى من, دەفەرموێت: دانیشتم هەتا ئەو هەستا, کاتێک ئەو هستاو ڕۆیشت باسى ئەو پیاوەم بۆ إیاس کرد, ئەویش تەماشاى دەموچاوى دەکردم و هیچى نەدەوت هەتا قسەکانم تەواو کرد, ئیتر فەرموى:
ئایا لە غەزاى دەیلەم(وەچەیەکن لە عەجەم لە ناوچەى ئازەربایجان نیشتەجێ بوون) بەشدار بویت؟ ووتم: نەخێر
ووتى: لە غەزاى سیند(لە سنورى هیند و پاکستان) بەشدار بویت؟ ووتم: نەخێر
فەرموى: ئەى لە غەزاى هیند؟ ووتم: نەخێر
فەرموى: ئەى لە غەزاى ڕۆم؟ ووتم: نەخێر
فەرموى: تۆ دەیلەم و سیند و هیند و ڕۆم لە دەستت سەلامەت بوون, کەچى براکەت لێت سەلامەت نەبوو..!!
ئیتر سوفیان ئەو کارەى دووبارە نەکردەوە
م. حەمزە بەرزنجى
0 التعليقات:
إرسال تعليق