کاتێ مەلائیکەتەکان لەسەر شێوەى ئادەمیرزاد چوونە ماڵى ئیبراهیمى خەلیل(علیه الصلاة والسلام) و ئەویش سەرەتا وایزانى میوانن بۆیە زۆر بە ڕێزەوە خولقى کردن و میواندارىیەکى جوانى لێ کردن و گوێرەکەیەکى قەڵەوى برژاوى خستە بەردەستیان تا لێى بخۆن, بینى دەستى بۆ نابەن.! چونکە مەلائیکەت خواردن ناخۆن, بۆیە ترسى لێ نیشت..خواى گەورە دەفەرموێت:
م. حەمزە بەرزنجى
(وَلَقَدۡ جَآءَتۡ رُسُلُنَآ إِبۡرَٰهِيمَ بِٱلۡبُشۡرَىٰ قَالُواْ سَلَٰمٗاۖ قَالَ سَلَٰمٞۖ فَمَا لَبِثَ أَن جَآءَ بِعِجۡلٍ حَنِيذٖ) (69)
واتە: سوێند به‌خوا بێگومان وه‌فدێکی ڕه‌وانه کراوی ئێمه (له مەلائیکەت) هاتنه لای ئیبراهیم به مژده‌وه (مژده‌ی بوونی منداڵێك) و وتیان: سڵاوی خوات لێ بێت، ئه‌میش وتی: سڵاوی خوا له ئێوه‌ش، دوای به‌خێرهاتنیان ڕۆیشت و جا زۆری پێ نه‌چوو گه‌ڕایه‌وه به‌گۆشتی گوێره‌که‌یه‌کی برژاوه‌وه.
(فَلَمَّا رَءَآ أَيۡدِيَهُمۡ لَا تَصِلُ إِلَيۡهِ نَكِرَهُمۡ وَأَوۡجَسَ مِنۡهُمۡ خِيفَةٗۚ قَالُواْ لَا تَخَفۡ إِنَّآ أُرۡسِلۡنَآ إِلَىٰ قَوۡمِ لُوطٖ) (70)
واتە: جا کاتێك (ئیبراهیم) بینی ده‌ستی بۆ نابه‌ن، کاره‌که‌یانی به نائاسایی دانا‌و له‌دڵی خۆیدا لێیان ترسا، ئه‌وانیش هه‌ستیان پێکردو وتیان: مه‌ترسه، به‌ڕاستی ئێمه نێردراوین بۆ لای قه‌ومه‌که‌ی لوط.
(وَٱمۡرَأَتُهُۥ قَآئِمَةٞ فَضَحِكَتۡ فَبَشَّرۡنَٰهَا بِإِسۡحَٰقَ وَمِن وَرَآءِ إِسۡحَٰقَ يَعۡقُوبَ) (71)
واتە: له‌و کاته‌دا خێزانه‌که‌ی وه‌ستابوو، یه‌کسه‌ر پێکه‌نی، جا (خوای گه‌وره فه‌رمووی): ئێمه‌ش مژده‌مان دایه که‌ئیسحاقت پێده‌به‌خشین و له دوای ئه‌ویش یه‌عقوب، له نه‌وه‌ی ئیسحاق دێته دنیاوه.
ئەم شاژنە پەروەردە بە تەوحیدە خۆشحاڵە کە جینایەتکارانێکى قێزەونى وەک گەلى لوط پێغەمبەر(علیه الصلاة السلام) لەناو دەچن و تۆ‌و بڕاو دەبن و سەر زەوییان لێ پاک دەبێتەوە, نەک وەک زۆرێک لە دین حاڵى نەبوانى ئەمڕۆ ئەوانەى لە ماناى تەوحیدو وەلاء و بەراء تێ نەگەیشتوون بۆ مەرگ و لەناوچوونى دوژمنانى هەق فرمیسک دەڕژن و بەشدارى پرسەو ماتەمى دەبن..!!
ئیبن کەثیر(ڕەحمەتى خواى لێ بێت) دەفەرموێت: (فاستبشرت عند ذلك سارة غضبا لله عليهم، وكانت قائمة على رؤوس الاضياف كما جرت به عادة الناس من العرب وغيرهم. فلما ضحكت استبشارا بذلك، قال الله تعالى: " فبشرناها بإسحق ومن ورا‌ء إسحق يعقوب). قصص الأنبياء (1/ 218-220)
واتە: لەو کاتەدا سارە خاتونى هاوسەرى ئیبراهیم علیه السلام دڵخۆش بوو بەوەى خواى گەورە توڕە بووە لەو گەلە جینایەتکارە, بۆیە بە پێوە وەستابوو خزمەتى میوانەکانى دەکرد هەروەک عادەتى خەڵکى عەرەب وایە بۆیە لەگەڵ بە دڵخۆشیەوە پێکەنى خواى گەورە فەرموى: مژدەمان دایە کە ئیسحاقت پێ دەبەخشین و لە دواى ئەویش یەعقوب لە نەوەى ئیسحاق دێتە دونیاوە.
ئەویش سەرسام بوو, داى بە ڕوومەتى خۆىدا وەک چۆن ئافرەتان لەکاتى سەرسوڕماندا وا دەکەن و دەنگى هەڵبڕى و فەرمووى:
(قَالَتۡ يَٰوَيۡلَتَىٰٓ ءَأَلِدُ وَأَنَا۠ عَجُوزٞ وَهَٰذَا بَعۡلِي شَيۡخًاۖ إِنَّ هَٰذَا لَشَيۡءٌ عَجِيبٞ (72) قَالُوٓاْ أَتَعۡجَبِينَ مِنۡ أَمۡرِ ٱللَّهِۖ رَحۡمَتُ ٱللَّهِ وَبَرَكَٰتُهُۥ عَلَيۡكُمۡ أَهۡلَ ٱلۡبَيۡتِۚ إِنَّهُۥ حَمِيدٞ مَّجِيدٞ) (73) سورەتى هود.
واتە: خێزانی ئیبراهیم وتی: وه‌ی ڕۆ! چۆن منداڵم ده‌بێت من پیرو نەزۆکم و ئه‌مه‌ش مێرده‌که‌مه، پیر و به‌ساڵا چووه، به‌ڕاستی ئه‌مه شتێکی سه‌ر سوڕهێنه‌ره!
فریشته‌کان وتیان: ئایا سه‌رسام ده‌بیت له فه‌رمان؟ کاری خوا؟ ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌که‌تی خواتان له‌سه‌ربێت ئه‌ی خێزانی ئه‌م ماڵه پیرۆزه، (بێگومان خوای گه‌وره کاری وا ده‌کات) و چونکه هه‌میشه ئه‌و زاته سوپاسکراوه و خاوه‌نی به‌رزی و ده‌سه‌ڵاتیشه.
0 التعليقات:
إرسال تعليق