
تەمسیلە ئێرانیەکان ماڵە دیندارەکان بەرەوفەسادی دەبەن چونکە ماڵە دیندارەکان سەیری دراما تورکیەکانی کەناڵە فەسادیەکان ناکەن لەدراما ئێرانیەکاندا کچی محەجەبە و عەبابەسەر و کوڕی دیندار و ڕیشدار فێردەکرێن پەیوەندی عاشقانەی پێش زەواج کارێکی زۆر شیاوە کچان و کوڕانی دیندار فێردەکرێن کەوا چوندەرەوە و چون بەم لاولادا و نامەگۆڕینەوە بەنیوەی شەو و قسەی عاشقانە و سەرنج ڕاکێش و موعیدی عاشقانە و چاوبڕینە کچی خەڵک و خیانەت لەدایک و باوک و چەندان شتی تری ناشیاو بەشتێکی جوان پیشانی کۆمەڵگا دەدرێن .
لەبەرئەوە هەم دراما تورکیەکان و هەم دراما ئێرانیەکان هەرچەندە جیاوازیشیان زۆربێت بەڵام هەریەکەیان دەرگایەکی فەسادین لە کۆمەڵگای کوردیدا .
0 التعليقات:
إرسال تعليق