تەیرى گول عاشق بە دارى ژەقنەموتە...!!عەرەبیش دەمێکە وتویەتى (الطيور على شاكلتها تقع)..عەلمانییەکان کەسیان نەدۆزیوەتەوە شانازى بە هاتنیەوە بکەن ئەم دەعبایانە نەبێت کە لە وڵاتى خۆشیاندا دەمێکە ئێکسپایەر بوون, دواى ئەوەى بەناو دکتۆر نەوال سەعداوى بە ڕەگەز میصرى هاتە کوردستان زۆر بە گەرمى پێشوازى لێ کرا,
سەرۆکى پەرلەمان هاتە خزمەتى و ..!! فاروقى مەلا مستەفاى ئاسیاسێڵیش خێرا کۆڕێکى لە قاوەخانەى کلتورى بۆ ساز کردو بەناو نوسەرو تاریکبینەکانیش..!! کەوتنە چەپڵە لێدان و خۆشى دەربڕین بە هاتنى ئەم بلیمەتەوە..!!!
سەرۆکى پەرلەمان هاتە خزمەتى و ..!! فاروقى مەلا مستەفاى ئاسیاسێڵیش خێرا کۆڕێکى لە قاوەخانەى کلتورى بۆ ساز کردو بەناو نوسەرو تاریکبینەکانیش..!! کەوتنە چەپڵە لێدان و خۆشى دەربڕین بە هاتنى ئەم بلیمەتەوە..!!!
ئەم ئافرەتە مونحەریفە سامناکە خاوەنى چەندان ووتەى کوفرى و شازە کە پێچەوانەیە بە قورئان و وسوننەت, دکتۆر محمود جامع لە کتێبەکەیدا بە ناوى (وعرفت الإخوان) کە باس لە مێژووى ئیخوان دەکات لە لاپەڕە (130)دا دەڵێ:
(دکتۆرە سەعداوى لەگەڵ ئێمەدا بووەو ئیخوان گرتیە خۆى و حیجابى پۆشى و قژى داپۆشى و پۆشاکى شەرعى لەبەر دەکرد و بەشێکى تایبەت بە خوشکانى کردەوە لە کۆلیژداو هەر لەناو کۆلیژەکەدا مزگەوتیشى بۆ دانان و پیشنوێژى بۆ دەکردن, منیش ڕایەڵى پەیوەندى نێوان ئەو و ئیخوان بووم, ئەو قەناعەتى بە زۆر کەس کرد ببێتە خوشکانى ئیخوان و هانى دەدان لەسەر نوێژو پۆشاکى شەرعى, ئەمە لە کاتێکدا حیجاب زۆر دەگمەن بوو لە ناو ئافرەتاندا لەو سەردەمەدا, وە لە بۆنەکاندا ووتارى دەداو باوکیشى لە زانایانى کۆلیژى دار العلوم بوو کە ناوى الشیخ السعداوىیە, بەڵام بە داخەوە وەرگەڕاو حاڵى گەیشت بەو حاڵەى ئێستاى کە تۆمەتبارە بە ئیلحادو بانگەواز کردن بۆ ئیباحییەت).
هەندێک لە بیروباوەڕە بۆگەنەکانى ئەم دەعبایە:
ئەم پیرە ژنە نەگریسە لە 27/10/1930 لە قاهیرە لە دایک بووەو دەرچووى کۆلیژى تەندروستىیە لە زانکۆى قاهیرەیە هەڵگرى بەکالوریوسە لە تەندروستى و نەشتەرگەرى و لە بوارى نەخۆشیەکانى سنگدا تایبەتمەندە.
کارى ئەم بەناو نوسەرە برتییە لە هێرش کردنە سەر ئیسلام و بوهتان کردن بە ناویەوەو گاڵتەکردن پێى بە شێوەیەکى زۆر شێتانە و بانگەواز کردن بۆ ئیباحییەت زۆر بە ئاشکراو پێ پەردەو ئەمەش بە بوێرى و ئازایەتى ناودەبات..!
لە کتێبى (سقوط الإمام)کەیدا چەندان جارو بە توندى گاڵتە بە دین و زانایان و دینداران دەکات و
ڕۆژئاوا زۆر دڵخۆش بوو پێى بە جۆرێک ئەو کتێبەى وەرگێڕدرایە سەر 14 زمان..!
زۆر کار دەکات لەسەر لە خشتەبردنى ئافرەتان و زۆرێک لە کتێبەکانى تایبەت کردووە بە باسى ئافرەت و بابەتى جنسى و یاخى بوون و دژە باوو نەریت. ڕەخنە گرتن لە قەوامەى پیاوان و بانگەواز کردن بۆ یەکسانى ڕەهاى نێر و مێ, بەتایبەت لە میراتدا, وە ناونانى منداڵ بە ناوى دایکەوە نەک باوک بە جۆرێک خۆى سوور بوو لەسەر ئەوەى خۆى ناو بنێت (نەوال زینب)..!
ڕۆژئاوا زۆر دڵخۆش بوو پێى بە جۆرێک ئەو کتێبەى وەرگێڕدرایە سەر 14 زمان..!
زۆر کار دەکات لەسەر لە خشتەبردنى ئافرەتان و زۆرێک لە کتێبەکانى تایبەت کردووە بە باسى ئافرەت و بابەتى جنسى و یاخى بوون و دژە باوو نەریت. ڕەخنە گرتن لە قەوامەى پیاوان و بانگەواز کردن بۆ یەکسانى ڕەهاى نێر و مێ, بەتایبەت لە میراتدا, وە ناونانى منداڵ بە ناوى دایکەوە نەک باوک بە جۆرێک خۆى سوور بوو لەسەر ئەوەى خۆى ناو بنێت (نەوال زینب)..!
ئەم پیرە ژنە عەقدى هاوسەرى بە عەقدى داگیرکردن ناودەبات و بانگەشەى خۆ ڕزگار کردن دەکات لە باوک سالارى و داوا دەکات طەلاق بە دەست ئافرەت بێت, وە بە شانازىیەوە دەڵێ تا ئێستا سێ پیاوم طەلاق داوە..!! خەتەنەى ئافرەتان و پیاوانیش بە کارێکى وەحشى و بەربەرى ناو دەبات..! هەرچەند خۆى خەتەى کوڕو کچەکەشى کردووە...!
وە پێى وایە دەبێت ئایەتى (وللذكر مثل حظ الأنثيين) دووبەش بۆ نێر بوەستێنرێت هەروەک چۆن ئایەتەکانى باسى ئازاد کردنى جاریە وەستێنراوە بە لێکدانەوەى ئەو...!!
وە پێى وایە دەبێت ئایەتى (وللذكر مثل حظ الأنثيين) دووبەش بۆ نێر بوەستێنرێت هەروەک چۆن ئایەتەکانى باسى ئازاد کردنى جاریە وەستێنراوە بە لێکدانەوەى ئەو...!!
ئەو پێى وایە فەرزى حیجاب تایبەتە بۆ جاریەو خۆداپۆشینى ئافرەت هیچ پەیوەندى بە پاکێتییەوە نییەو ئەو پێى وایە هەرئافرەتێک حیجاب بپۆشیت عەقلى خۆى قفڵ لێداوەو دایخستووە..!. ئەو دەڵێ پێویستە ئافرەتیش لە یەک کاتدا چوار پیاوى هەبێت, وە حەج بە پاشماوەى بت پەرستى ناو دەبات, هەر لە هەرزەکاریەوە زۆر بێ ئەدەبانە ئایەتى (قل هو الله أحد) ى کردبوو بە (قل هي الله أحد).!!! پەنا بە خواى گەورە.
ئەم مولحیدە بێ ئەدەبیەکانى بەرامبەر بە شەریعەت هیچ سنورێکى نەهێشتۆتەوە, زۆر سەرکەشانە بەرگرى لە نوسەرى مورتەدى هیندى سەلمان ڕوشدى دەکات, وە هاوسەرگیرى هاوڕەگەزەکان (مارە کردنى نێر لە نێرو مێ لە مێ) بە ئازادى تاکەکەسى ناودەبات)..!!
ئیتر کەسێک یان لایەنێک ئەم جۆرە میکرۆبانە بە ڕووناکبیر بناسێنێ جگە لە دوژمن بە دین چى ترى پێ دەڵێیت؟
تاکە شتێک کە ماوەتەوە بوترێت...هۆکارەکانى لادان و گومڕابوونى ئەو کەسانە چییە کە پێشتر لە ناو کۆمەڵە ئیسلامییەکاندا بوون:
1-تێکەڵاو بوونى کەسانى مونحەریف و خوێندنەوەى کتێب و نوسینە پڕ لە شوبهەکانیان.
2-بێ ئاگایى و کەمى زانستى شەرعى بە تایبەت علمى تەوحید, وە کات کوشتن بە شتى بێ سوود و سیاسەت و شتى لاوەکییەوە.
3-کاریگەر بوون بە ڕۆژئاواو نوسەرە مولحیدەکان.
ئەوەش بزانە ئەمانە لە پڕ وەرناگەڕێن و ئیعلانى ئیلحادى خۆیان ناکە بەڵکو:
1-سەرەتا بۆ وەرنەگرتنى حوکمێکى شەرعى کە کەوتونەتە گومان لە بوونى یان لە ژێر کاریگەرى نوسینى نوسەرە مولحیدەکاندا گومانیان بۆ دروست بووە تیایدا.. بەوە دەست پێ دەکەن دەقە شەرعییەکان تەئویل دەکەن, پاشان ئەڵین فەرمودەى (ئاحاد) کارى پی ناکرێت..دواتر دەڵێن تەنها کار بە بەڵگەو دەقى ئایەتەکانى قورئان دەکەین و بەس...!!!
2-دواتر زۆر بە ئاشکرا مەزهەبى گومڕاى خۆى ئاشکرا دەکات کە ئەم حوکمە لەگەل عەقل دژە..و.. ناچێتە عەقڵەوەو بۆ ئەم سەردەمى پێشکەوتنە نابێت...!!! لەبەر ئەوە نەک کارى پێ ناکات بگرە دژیشى دەوەستێتەوە.
پەنا دەگرین بە خواى گەورە لە خلیسکان و گومڕا بوون....
م. حەمزە بەرزنجى
0 التعليقات:
إرسال تعليق