بۆچی دەنگ بدەین؟
ئەگەر هەڵبژاردن و دەنگدان بۆ ئەوە بوایە كێ لەگەڵ موسڵمانانە تا بزانین ژمارەیان چەندن؟..یان كێ لەگەڵ هێنانەوەی حوكمی ئیسلام و خیلافەتە, ئەو كات بابەتەكە زۆر جیاواز بوو؟...
بەڵام ئایا ئێستا بۆچییە؟
ئایا تەنها بۆ پەلكێش كردنی موسڵمانان نییە بۆ ناو دار الندوة.؟ بۆ سەرقاڵ كردنی موسڵمانان بەو بتەی نایان لێ ناوە دیموكراتییەت...؟
هەر ئەوەندەش كاری پێ دەكەن تا لە بەرژەوەندی خۆیاندا بێت و هەر كاتیش زیانیان لێ بینی خێرا موسڵمانان بە دەردەكەی میصر دەبەن...!
ئایا هەر بەشداری كردنی حیزبە ئیسلامییەكان لەو گەمەیەدا و بڕیار دان بەوەی بە ئەنجامی دەنگەكان ڕازی دەبن ئەگەر چی خەڵكی و دەنگی زۆرینە سەرسەختترین دوژمنی دین هەڵبژێردرێت... ڕازی بوون نییە بەو كوفرە؟..
ئایا ئەم بەناو حیزبە ئیسلامییانە كەی و لە كوێ وتویانە هەموو هەوڵێكمان لەمەدا بۆ ئەوەیە شەرعی خوا بە تەنها حاكم بێت؟..
خۆ ئەگەر هەر كات قسەكەیان بۆنی ئەوەی لێ هاتبێت خێرا تێكەڵكێشیان كردووەو وتویانە ئیسلام و دیموكراسی... و...شەریعەتێك بسازێت لەگەڵ بڕگەكانی جاڕنامەی مافی مرۆڤ....!!!
پرسیاریان لێ بكەن و بڵێن:
ئێوە چۆن ڕووتان دێت باسی چالاكی و خەباتتان بكەن لە پەرلەمان و حكومەتدا..؟
لەم چەند ساڵەی تێ پەڕی ئێوە لە پەرلەمان چیتان بۆ ئیسلام و موسڵمانان كرد؟
تێم بگەیەنن كامە ناشەرعیتان گۆڕی؟
كامەتان كەم كردەوە؟...
باڕو عارەق فرۆشەكان كەم بوونەوە یان زۆر؟
قومارخانەو بلیاردو سیدی فەسادی كەم بوون یان زۆر؟
دیاردەی لەشفرۆشی و تلیاك و حەشیشە خواردن كەم بوون یان زۆر؟...
شوێنی ئاشكراو نهێنی شەوانی سوور كەم بوون یان زۆر؟....
پەیمانگای بالیەو سەما نەكرایەوە بۆ منداڵ و ڕۆڵەكانی ئەم میللەتە موسڵمانە...
قاعەی لەش جوانی و قیافەت ڕێك كردن و مەلەوانی نەكرایەوە بۆ ئافرەتانی ئەو میللەتەی هەرگیز سەرپۆشی لەسەر لانەدەبرا...
هەرچی لەش فرۆش و بەناو هونەرمەندو ڕاقیصەی وڵاتانی ترە لە لایەن حكومەت و لەسەر بودجەی خەڵك هێنرانە ئەم وڵاتە بەبێ ئەوەی چرپەتان لێوە بێت....
لاشەی ڕووت و سەرنجڕاكێشی ئافرەتانی ڕوسی و صینی و ئەمریكی و ئیسپانی و میصریو زۆربەی وڵاتانی تر بە ناوی فیستیڤاڵی كلتوری گەلان پیشاندانی گەنجاندرا..بەبێ ئەوەی هەڵوێستێكی غیرەتمەندانەتان لێ ببینرێت....
ئێوە شانازیتان دەكرد كە ڕووتان بەرامبەر مەساجخانەكانیش گرژ نەكردووە كە هیچ موسڵمانێكی ژیر نییە نەزانێت چ فەسادێكیان خستبوە ناو شار..
ئیدانەی كاری پڕ لە غیرەت و تاوان قبوڵ نەكردنی ئەو كەسانەشتان كرد كە مەساجەكانیان سوتاند و بە گێرشێوێنیتان وەسف كردن!
تا ئێستا نەتانتوانیوە پارێزگاری لە ئەندامەكانی خۆشتان بكەن....ئیتر ئێوە میللەتتان پێ ڕزگاردەكرێت لەم دوو هەژدیهای دین و ناموسە؟
تا ئێستا توانیوتانە چارەنوسی ئەو ئەندامانەشتان بدۆزنەوە كە كەوتونە دەستی پارتی و یەكێتی؟
لە پەرلەمان چیتان كردووە؟ خۆ ئێوە یەكجار ویستان هەڵوێست وەرگرن خێرا دەرگاكانیان لەسەر داخستن و پەرلەمانیان لێ كردنە زیندان؟
ئاخر هەتا تەور وەشێنەكانی گۆڕان نەهاتن لە كوێدا باسی گەندەڵ و فەساد و بوجەتان كرد؟؟....
كام لە ئێوە توانی دەبە ئاو بگرێتە سەرۆكی دار الندوە پێش هاتنی عەلمانییە نیللییەكان؟..
كامەتان تەپڵی بە مێزەكان لێدا...كامتان قیژانتان: ئێوە لە بەعس خراپترن؟..
تێم بگەیەنن:..كام پرۆژەیەتان بۆ موسڵمانان هێنایە كایە؟..
ڕیباو سووی سەر عەقارتان نەهێشت؟!...
توانیتان یاسایەك بۆ بەرگری كردن لە بێ ئەدەبی بەرامبەر بە دین دابنێن؟..
لە بوونی ئێوەدا یاسای باری كەسێتی ناشەرعییەكانی لابرا..؟؟؟!! یان ئەو خێرەشی تیای مابوو نەهێڵرا؟..
هەر لەسەردەمی ئێوەدا نەبوو: فرە ژنی قەدەغە كرا؟..
كەی ئێوە وێراوتانە ڕاشكاوانە بڵێن: حوكمی شەریعەتمان دەوێت و بەس؟
جگە لە یاداشت پێشكەش كردن و.... سەردان و پێشوازی كردن و...گەیاندنی سكاڵاو لاڵانەوە...ئەندام پەرلەمانەكانتان كامەیە چالاكییان؟
هەر بە دەستی ئێوە نەبوو ڕەشنووسی یاسای بەرەنگاربووەوەی تیرۆر پێشكەش كرا؟
هەر بە ئێوە نەبوو كۆڕی شەرعییەت دان بە یاسای دەستكرد گەرم كرا؟
ئاخر جگە لەو ڕەشكە پارەیەی لێرەو لە بەغداد لەبەر بوونتان لەو مەجلیسە پڕ لە كوفرییەدا وەری ئەگرن چیتان بەدەست خستووە؟...
ئێوە ڕاشكاوانە بڵێن ئەترسین بودجەمان ببڕێت و شینی ئەو هەریسەیە دەكەین!..
زۆر جوامێرانە بە موسڵمانان بڵێن: هیچمان پێ ناكرێت..بەڵام ئەی ئەگەر كورسییەكانمان نەمێنێت كێ پارەمان دەداتێ تا:
ژنی سێیەمی پێ بكەین بە چوارو...باڵەخانەكانمان بەرزتر بكەین و...مۆدێلی سەیارەكەمانی بگۆڕین و...پانتۆڵەكانمان تەسك تر و بۆینباخمان درێژتر بكەین..!؟
ئاوا بڵێن: ئێوە كەی لە خەمی ئیسلام و كەسوكاری شەهیدان و بنەماڵەو خانەوادەی برا بێسەروشوێنەكانتاندان...
ئێوە كەی لە ئاست ناشەرعییەكانی ناو حیزب و كەناڵە بۆ دانراوەكەتاندا قسەتان كردووە تا شەرع بهێننەوە بۆ ئەم میللەتە تاساوە...
0 التعليقات:
إرسال تعليق