• نوێ

    الجمعة، 13 سبتمبر 2013

    دووبارە قورئانەکەمان سووتێنرایەوەو ، ئیسلامیەکانیش مێشێك میوانیان نی یە!.

    قورئانە غەریبەکەمان دووبارە کەوتەوە بەر هێرشی دڕندە ترسنۆکەکانی پشتی پەردەو، ئیسلامیەکانیش مێشێك میوانیان نییە بەهۆی هەڵبژاردنەوە!.
    ڤیدیۆیەکم بۆ نێردرا لەلایەن برایەکەوە کەسێکی دەمامکاوی و دەست ڕەش، سەرەتای پەڕەکانی قورئانێکی تەفسیری ئاسان دەدڕێنێت و پاشان بەدەستە ڕەش و چەپەڵەکانی لولیان دەکات و دەیان سوتێنێت!.


    بەراستی کاتێك ئەوەم بینی چونکە دوو ڕۆژە کەم هاتومەتە خەت وتم، ئێستا بەتەئکید هەر سێ لایەنە ئیسلامیەکەو ئەندامان و لایەنگرانیان، یان باقی ئەوانەی بانگەشەیسەلەفیەت دەکەن هیچ نەبێت ئیدانەی ئەم کارە گڵاوەیان کردوەو.
    ئێستا پەڕەکانی فەیس بوك لەجیاتی ڕیکلام بۆ هەڵبژاردن ، فرمێسكی زەلیلی و سەرشۆڕیمان دەبارێت!.
    وتم: ئێستا هەر سێ لایەنە ئیسلامیەکە بەیان نامەی هاوبەشیان دەرکردوەو ، بڕیاریان داوە ئیتر هێرشی ناڕەوا نەکەنە سەر یەك و پەتی برایەتیان توند کردۆتەوەو، هەموویان پێکەوە بەرگری لە قورئانەکەیان دەکەن!.
    وتم: ئێستا ئەوانەی ناویان لە خۆیان ناوە سەلەفی ئیتر واز دەهێنن لە بەرگری کردن لە نەفسیان و لەجیاتی ئەوەی هەموو ووتارێکی هەینی وەڵامی ئەم دکتۆرو ئەومامۆستا بدەنەوە!، ووتاری ئەم هەینیەیان تەرخان کروە بۆ بەرگری کردن لە قورئان!.
    بەڵام مەخابن چیم بینی؟
    وتم جارێ با سەیرێکی ماڵپەرەئیسلامیەکان بکەم و لە خۆمەوە هیچ نەنوسم، بەڵام لە غەیری وەڵامدانەوەی یەکتری لەسەر هەڵبژاردن و پڕوپاگەندەی کاندیدو لێدوانی ئەندامانی حیزب و کاندیدەکان، گەڕانی سەرکردەو سەرکردایەتیەکان و کاندیدەکان بۆ بەدەستهێنانی دەنگی خەڵك، نیو ئەوەندە نەمان بینی لەبەدەست هێنانی ڕەزامەندی خوادا پێش بڕکێ بکەن و لانی کەم ئیدانەیەکی ئەو دەستە ڕەشە بکەن کە بەردەوام لە بێدەنگی ئێمەدا قورئانەکەمان دەسوتێنن!.
    من وەك باوکیئەسماء ، داواکارم لەخوای گەورە لەم زەلیلی و سەرشۆڕیەم خۆش ببێت و پەنام بدات لەسزای خۆی ، لەسەر بێ هەڵوێستیم و دەڵێم خوایە تەنها ئەوەم لەدەست دێت کە بە دڵ و زوبان دژایەتی ئەوکەسانە بکەم کەوا چاویان هەڵنایەت بەتیشکی قورئانەکەت و ، هەمیشە وەك شەمشەمە کوێرە لەگەڵ بینینی تیشکی پەیامەکەتدا چاویان کوێر دەبێت و بە مە جبوری خۆیان دەخزێننەوە نێو کونەکانیان و سەریان شۆڕ دەکەن!.
    ئێمە دلنیایین ئەمە تاقی کردنەوەیەکی سەختە بۆ سەر ئێمەی هەڵگرانی ئەو پەیامە کەوا زیاتر بێغیرەتی و بێ هەڵوێستیکەسانێکمان ، بۆ دەردەخەیت و ئاگادارمان دەکەیتەوە کەوا ئەمانە پیاوی ئەو دینە نین و تەنها بەناوی ئەودینەوە بازرگانی دەکەن!.
    وە دڵنیاشین کەواڕۆژێك دێت سەرجەم ئەوکەسە نەفس نزمانە دەگەڕێنەوە لات و گەورەترین سزایان دەدەیت و گەر لە دوونیاش ڕزگاریان بێت ، ئەوا دوای مردن ڕزگاریان نابێت بە پشتیوانی خوای گەورە!.

    باوکی ئەسماء
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: دووبارە قورئانەکەمان سووتێنرایەوەو ، ئیسلامیەکانیش مێشێك میوانیان نی یە!. Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top