• نوێ

    الاثنين، 16 سبتمبر 2013

    عبدالرحمن صدیق ی كۆنە يەكگرتوو دەڵێت: دەنگ بدەن بە پارتی..!!!


    دوا جار عه‌بدوره‌حمان صدیق ئه‌ندامى پێشوى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتوو خۆى ساغكرده‌وه‌ و بىَ په‌رده‌ و به‌ ئاشكرا له‌ میدیایه‌كى فه‌رمى پارتیه‌وه‌ داوایكرد هاولاَتیان ده‌نگ بده‌ن به‌ پارتى دیموكراتى كوردستان.
    له‌ وتارێكدا كه‌ له‌ دوا ژماره‌ى گۆڤارى گولاَندا بلاَوى كردۆته‌وه‌، سه‌دیق داواى له‌ هاولاَتیان كردووه‌"ده‌نگ به‌و پاڵيوراوانه‌ بده‌ن كه‌ هاوكارى بارزانى ده‌كه‌ن".

    عه‌بدوره‌حمان سدیق كه‌ دواى وازهێنانى له‌ یه‌كگرتوو كه‌سایه‌تى سیاسى بێلایه‌نانه‌ى خۆى پاراستبوو، به‌هۆى ئه‌م بانگه‌شه‌ ئاشكرایه‌وه‌ بۆ ده‌نگدان به‌ پارتى و لیسته‌كه‌ى بارزانى حساباتى سیاسى خۆى یه‌كلایى كرده‌وه‌ و چیتر مه‌حاڵه‌ له‌ ناوه‌ندى سیاسى كوردستاندا وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كى سه‌ربه‌خۆ بناسرێت.
    شایانى باسه‌ سه‌رتاپاى ووتاره‌كه‌ى هێنانه‌وه‌ى به‌هانه‌یه‌ بۆ ده‌نگدان به‌و لایه‌نه‌ى كه‌ پشتگیرى پرۆژه‌ى نه‌ته‌وه‌ى بارزانى ده‌كات.
    ئەمەش یەكێكی ترە لەو كەسانەی كەوتنە ناو داوی فیكری و فەلسەفەی دوور لەشەرع و خۆ گونجاندن لەگەڵ عەلمانییەتی كوفرو ئیلحاد...

    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: عبدالرحمن صدیق ی كۆنە يەكگرتوو دەڵێت: دەنگ بدەن بە پارتی..!!! Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top