برایانی خۆم... گومانی تێدا نییە..ئەمەی ئەمڕۆ كراوەتە بەدیلی ڕێگا شەرعییەكە تەڵەیەكی دانراوی ڕۆژئاواو گاورو جولەكەیە بۆ دوور خستنەوەی نەوەی موسڵمانان لە دینی ڕاست.... بەدیلێكی ناقۆڵایە..نەك مەڵێن بەدیل چییە.. ئەبێت خەڵكی لەوانە بپرسێت كە ئەم بەدیلە ناشەرعی و كوفرییەیان لە شوێنی شێوازو وەسیلەی پێغەمبەری خوا(ﷺ) داناوە تا ئێستا چییان سەوز كردووە..!!..ئەوان بەڵگەیان چییە؟؟
لە كوێی دیندا هاتووە بە دەنگدان و زۆرینەو كەمینە دین بگەڕێنرێتەوە؟؟....كە هێشتا خەڵك نەزانێت دینی حەق چییەو تێنەگةیشتبێت لە ئیسلام...هێشتا لە ناو شوبهەو گوماندا كوفر بە ویستی خۆی بە پیلان و پلان یاری بە هەستی بكات.. با خۆی بە موسڵمان بزانێت و شانازیشی پێوە بكات...بەمانە كامە شەرع پیادە دەكرێت..؟؟ كامە شەرع دەهێنرێتەوە؟..خۆ هێشتا خۆی لە شەرع تێنەگەیەنراوە..هێشتا لە سیاسەتی شەرعیدا كۆڵەوارە.... خۆ زۆرێكی وەك ئەوەی عەلمانییەكان لە دین تێ گەیشتووە كە ئيسلام پەیوەندی نێوان مرۆڤە لەگەڵ خوای خۆیداو بەس..نەك بەو شێوەیەی ئیسلام دەیەوێت...
ئەصلی شێوازی هێنانەوەی دین بۆ سەر سایەو پەرژینی ئوممەت و گێڕانەوەی حوكمی خوای گەورەو خیلافەت بریتییە لە گەڕاندنەوەی خەڵكی بۆ لای شەرع...كەواتە گەڕانەوەمان بۆ لای شەرع یەكسانە بە گەڕانەوەی حوكمی خوا..
خوای گەورە دەفەرموێت: (وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنْكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُمْ فِي الْأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمُ الَّذِي ارْتَضَىٰ لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُمْ مِنْ بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْنًا ۚ يَعْبُدُونَنِي لَا يُشْرِكُونَ بِي شَيْئًا ۚ وَمَنْ كَفَرَ بَعْدَ ذَٰلِكَ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ) (النور :٥٥)
واته : خوا بهڵێنی دڵنیابهخش و تهواوی داوه بهوانهی باوهڕیان هێناوه له ئێوهو کارو کردهوه چاکهکانیان ئهنجامداوه به ڕاستی له ئایندهیهکی نزیکدا جێنشین و پایهداریان دهکات له وڵاتدا ههروهك چۆن ئیماندارانی پێش ئهمانی جێنشین کردووهو ئهو دین و ئاینهیان بۆ دهچهسپێنێت خوا خۆی پێی ڕازیه، ههروهها ترس و بیمیان بۆ دهگۆڕێت به ئارامی و هێمنی، ئهو کاته ئیتر به تهواوی ههر من دهپهرستن و ههرگیز هیچ جۆره هاوهڵ و شهریکێکم بۆ بڕیار نادهن، ئهوسا ئهوهی دوای ئهو پایهداریه بێباوهڕ بێت، ئا ئهو جۆره کهسانه تاوانبارو له سنوور دهرچوون.
كاری پێغەمبەران(عليهم الصلاة والسلام) بریتیی بووە لەوەی بە خەڵكی بگەیەنن كە بەتەنها خوای گەورە بپەرستن و خۆتان لە تاغوتان بە دوور بگرن...بانگەوازی بەردەوامی پڕ لە حیكمەو ماندونەناسییان دەكرد...كاريان تەزكییەو تەربیە ...دەعوەو بانگەواز...جیهاد و كۆشش...بوو. بۆیە بینای بۆگەنی كوفریان ووردە ووردە دادەڕماندو خەڵكییان لە كۆیلایەتی بیروباوەرو لاشەوە ڕزگار و ئازاد دەكردو بازاڕی بەندایەتی كردنیان بۆ موشریكان پێ چۆڵ دەكردن..
تا موشریكەكان هاتنە لای ابو طالب و كۆمەڵێك ئیختیاریان خستە بەردەمی تا بە پێغەمبەری خوا(ﷺ) ڕابگەیەنێت ئەگەر واز لە دەعوەو بانگەوازەكەی بێنێت و چی تر بتەكانیان سوك نەكات و خەڵكی بێدار نەكاتەوە ئەوا بۆی دێننە جێ.. جا زۆر برا لەوە خراپ حاڵی بووە وا دەزانێت موشریكەكان هاتوون وتویانە با واز لە ئیسلامەتی و ئیمان بێنێت..!!..نەك دەعوە...چونكە لە سیرەدا هاتووە داواكەیان ئاوا بوو: (فمره فلیكف عن آلهتنا)..
یەكێك لە ئیختیارەكان ئەوە بوو: لە بەرامبەردا دەیكیەینە پاشاو سەردارمان و بێ ئەو پەنجە ناكەین بە ئاودا..!!!
واتە نەك ئەندام پەرلەمانی...!!.. بە زمانی سەردەم سەرۆك پەرلەمانیش نا... سەرۆكی وڵات..سەرۆكێكی گوێ بۆ گیراوی حیساب بۆ قسەی كراو....نەك ئینقیلاب بەسەردا كراو.... نەك سەرۆكیكی كارتۆنی....بێ ئەویش پەنجە ناكەن بە ئاوداو هیچ بڕیارێك بە بێ ئەو یەكلا ناكەنەوە..
من پرسیار لە ئێوە ئەكەم:.. ئەكەر ئەو ئیختیارە بخەنە بەردەم لایەنە ئیسلامییەكان..ئایا وەڵامیان چی دەبێت؟
ئەی وەلامی پێغەمبەری خوا(ﷺ) لەو كاتە زۆر ناسكەدا كە سەردەمی مەككەیەو هاوەڵانی لە ناو گەورەترین پیلان و لە ژێر سەختترین ئازارو ئەشكەنجەدان چی بوو؟
كەواتە ئەبێت وەك ئەو وەڵام بدەینەوە كە واز لە دەعوەو پەروەردە نەهێنین...بگەڕێینەوە بۆ مزگەوتەكان..بۆ پەروەردەی ئەو نەوەیەی هەر ڕۆژێك شوێن بیردۆزەیەك دەخرێت و دەكرێتە بوكە بەبارانەی دروشم و هوتافێكی نەفامی... ئەكەر نا بەو دەردە دەچین كە ئێستا دەیبینیت ..
ئێستا نەك ئەم بانگەوازە فەرامۆشكراوە, بگرە بەهۆی تێكەڵاوی و چوونە ناو مەجلیسی ئەوان و وەزارەتی كارتۆنی وەرگرتن و مەعاش و بوجە خواردن و هاوپەیمانی بەستن و پیرۆزبایی لێكردن و دوعای خێر بۆ كردنیان.. خەڵكی عەوام تەواو سەری لێ تێكدراوەو سنووری حەق و باتڵی لێ تێكەڵ بووە...
خوای گەورە دەفەرموێت: (وَالَّذِينَ كَفَرُوا بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ ۚ إِلَّا تَفْعَلُوهُ تَكُنْ فِتْنَةٌ فِي الْأَرْضِ وَفَسَادٌ كَبِيرٌ) (الأنفال :٧٣)
واتە: ئهوانهش که بێ باوهڕ بوون، ههندێکیان پشتیوانی ههندێکی تریانن و پشتیوانی له یهکتر دهکهن، خۆ ئهگهر ئێوهی ئیماندار کۆمهک بهیهکتر نهکهن و پشتی یهکتر نهگرن ئهوه لهسهر زهویدا فیتنەو فەسادی گەورە لەسەر زەویدا بەرپا دەبێت.
واتاكەی: ئەگەر ئیماندار نەكرێتە دۆست لە جیاتی كافر ئەگەرچی كافرەكە خزم و نزیكیشی بێت ئەوا (فیتنە لە زەویدا بەرپا دەبێت) واتە حەق و بەتاڵ تێكەڵ دەبێت بەیەك. لە جامع البیان ی ابن جریردا ئاوا هاتووە.
ئەو خەڵكە تا ئێستا لە مانای تەوحید و (لا اله الا الله) نەگەیشتووە..كردارە پڕ لە تەنازول و هەڵوێستە سیاسییە دوور لە ئیسلامەتی و لاسایی و پاشكۆیەتی بۆ عەلمانییەكان شوبهەیەكی گەورەی وای لە زهن و بیری موسڵماناندا دروست كرووە پێویستی بە تێگەیاندن و پێگەیاندن هەیە...ببینە وا موسڵمانی داعیش كەوتونەتە ناوی..مەگەر ئەوە نییە هەر ئەندام و بانگخوازە قەناعەتی بۆ درووست بووە جگە لە ڕێرەوی پەرلەمان و هەڵبژاردنی گەل هیچ ڕێگەیەكی ترمان نییە بۆ هێنانەوەی سەروەری شەرعی خوا؟؟!!!
خۆ ئەگەر ئەم وەسیلەیە شەرعی بووایە..هەر زۆر ئاسان و بێ زەحمەت و چەرمەسەرییە..پێویستی بە ماندوبونی زۆرو ئارەق و فرمێسك و خوێن نییە..بۆچی پێغەمبەری خوا(ﷺ) و هاوەڵە بەڕێزەكانی نەیانگرتە بەرو ئەو هەموو كات و تواناو كەسەیان لەو ڕێگەیەدا سەرف كرد؟!!! پەنا بە خوای گەورە وا خەریكە عەلمانییەكان وەك توانیان سەرپەرشتیاری كاروباری وڵاتی موسڵمانان داگیر بكەن و دین و سامان و داهات و رەوشتی بدزن خەریكە گومانمان لە دینەكەماندا بۆ دروست دەكەن و ئەوان تەئویلی دینمان بۆ دەكەن...
ئەمڕۆش كە موسڵمانان لاوازن لەگەڵ ئەو ژمارە زۆرییەی كە دەیبینیت هۆكارەكەی زۆر ڕوونەو پێغەمبەری خوا(ﷺ) ئاگاداری كردوینەتەوە لێی كە بریتییە لە خۆشەویستی دونیاو ڕق بوونەوە لە مردن نەك بە هۆی وازهینان لە پەرلەمان و پارەو كورسی و دەستەلات كە ئێستا بە دوایدا ووزەی گەنجەكانمان دەسوتێنین...
ئەوەتا پێغەمبەری خوا(ﷺ) دەفەرموێت: « يوشك الأمم أن تداعى عليكم كما تدعى الأكلة إلى قصعتها ، فقال قائل : و من قلة نحن يومئذ ؟ قال : بل أنتم يومئذ كثير و لكنكم غثاء كغثاء السيل و لينزعن
الله من صدور عدوكم المهابة منكم و ليقذفن الله في قلوبكم الوهن ، فقال قائل: يا رسول الله و ما الوهن ؟ قال حب الدنيا و كراهية الموت » . رواه أبو داود (4297) ، وأحمد (5 / 287) ، من حديث ثوبان رضي الله عنه ، وصححه بطريقيه الألباني في الصحيحة (958)
واتە: نزیكە ئوممەتەكان لێتان كۆببنەوەو بدەن بەسەرتاندا هەروەك چۆن كۆمەڵێك كەسی برسی دەدەن بەسەر دفرێك خواردندا, یەكێك ووتی: ئەوە لە كەمی ژمارەمانەوەیە وا ئەو ڕۆژە ئاوامان لێ دێت؟ فەرموی: نەخێر, بەڵكو ئێوە ئەو ڕۆژە زۆرن بەڵام وەك داروپەردوو خاشاكی كەڵەكەبووی دوای نیشتنەوەی لافاون كە لە ڕۆخی چەمەكاندا كۆدەبێتەوە, وە خوای گەورە هەیبەت و سامی ئێوە لە دڵی دوژمنتاندا دەردەهێنێت و لاوازی دەخاتە ناو دڵتانەوە, یەكێك فەرموی: لاوازی(الوهن) چییە؟ فەرموی: خۆشەویستی دونیاو ڕق بوونەوە لە مردن.
چارەسەریش گەڕانەوەمانە بۆ لای ڕەسەنایەتی و بەڵگە..بۆ لای ئەو سەرچاوەیەی پێشینی ئەم ئوممەتە ئاویان لێ خواردەوە..
چونكە ئیمامی مالیك (رحمه الله) فەرمویەتی: (ولا يصلح آخر هذه الأُمة إلا بما صلح به أولها, وما لم يكن يومئذ ديناً فليس باليوم ديناً)..
واتە: كۆتایى ئەم ئوممەتە چاك نابێت ئیلا بەوە نەبێت كە سەرەتای ئەم ئوممەتەی پێ چاك كرا...وە ئەوەی ئەو ڕۆژە دین نەبوبێت هەرگیز ئەمڕۆ نابێتە دین..
حەمزە بەرزنجی
0 التعليقات:
إرسال تعليق