ئه‌م جه‌نگه‌ش یه‌کێكه له ڕووداوه‌کانی سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی پێشه‌وا عومه‌ری کوڕی خه‌تاب'ڕه‌زای خودای لیبێت' ئه‌م جه‌نگه جه‌نگێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه بوو له‌گه‌ڵ ڕۆمه‌کان .هاوه‌ڵی ئازیز عه‌مری کوڕی عاص 'ڕه‌زای خودای لێبێت' به سووپایه‌کی به‌هێز به‌ره‌و ئه‌جناده‌ین که‌وته ڕێ .سووپای ڕۆمه‌کانیش به پێشه‌وایه‌تی [ئهرتبۆن] ده‌رچووبون .
براتان؛عه‌لی هه‌ولێری فێرگه
عه‌مر هه‌رله ئه‌جناده‌ین مایه‌وه له‌هیچ لایه‌که‌وه نه‌یتوانی شکست به ئهرتبۆن بهێنی ، به‌هه‌واڵی نێردراوهکانیشی دڵی ئاوی نه ئه‌خوارده‌وه و ئارام نه‌ده‌بوو، بۆیه بڕیاری دا ئه‌مچاره خۆی بچێ بۆلای ئهرتبۆن به‌نه‌هێنی واده‌ربخات که‌وا نێردراوی عه‌مری کوڕی عاصه ،
ئه‌یوویست خۆی له‌نزیکه‌وه بارودۆخه‌که بزانێ و له حاڵی ئهرتبۆن وخاڵه لاوازه‌کانی بگات !که‌چووه لای ،هاوه‌ڵی ئازیز عه‌مر قسه‌ی خۆی کردوو ، گوێی له‌قسه‌کانی ئهرتبۆنیش گرت، ته‌واو له‌نیازی گه‌یشت و ئه‌وه‌ی ده‌ست که‌وت که ئه‌یوست، به‌ڵام وادیار بوو ئهرتبۆن زۆر لێی وورد بۆیه‌وه‌و لێ که‌وته گومانه‌وه .بانگی یه‌کێك له پاسه‌وانه‌کانی کرد‌و سه‌ری برده بن گوێی و چپه‌یه‌کی کرد؟!عه‌مری کوڕی عاص وا هه‌ستی کرد که‌وا ئاشکرابووه؟ وادیاره فه‌رمان ئه‌کات به‌کوشتنی !
عه‌مر یه‌کسه‌ر گووتی؛ ئه‌ی ئه‌میر تۆ گوێت له‌قسه‌کانی من بوو منیش گوێم له قسه‌کانی ئێوه بوو، خۆت ئه‌زانی من یه‌کێکم له‌م ده‌که‌سه‌ی که خه‌لیفه عومه‌ری کوڕی خه‌تاب ، ناردوویه‌تی ؛تا چاومان به کاره‌کانی سه‌رکرده عه‌مری کوڕی عاصه‌وه بێت ؟! بۆیه پێم چاکه بیان هێنم .تاوه‌کو گوێیان لێ بگری و ئه‌وانیش گوێت لێ بگرن ، ئهرتبۆنیش ڕازی بوو گووتی ؛ باشه بچۆ بیان هێنه ؟ دووباره ئهرتبۆن بانگی پاسه‌وانه‌که‌ی کرده‌وه‌و سه‌ری برده‌وه بن گوێی و چپه‌یه‌کی کرد؟!
ئیتر عه‌مری کوڕی عاص ڕزگاری بوو ڕۆشته ده‌ره‌وه ،پاشان ئهرتبۆن زانی ئه‌مه عه‌مری کوڕی عاص خۆی بووه ، بۆیه گووتی ؛ ئه‌م پیاوه فێڵ بازه فێڵی لێ کردم سوێند به‌خودا ئه‌مه بلیمه‌ت ترین و فێڵبازترین عه‌ره‌به ،پاشان جه‌نگه‌که ده‌ستی پێ کرد خودای گه‌وره سه‌رکه‌وتنی به‌موسڵمانان به‌خشی ،ئهرتبۆنیش ڕای کرد ڕۆشت بۆ (بیت المقد‌س) ئه‌وکاته هێشتا فه‌تح نه‌کرابوو له‌لایه‌ن موسڵمانان ،ڕۆشت له‌وێ خۆی دامه‌زراند،
(البدایه والنهایه)
0 التعليقات:
إرسال تعليق