ئه‌م جه‌نگه به‌یه‌کێك له گرنگترین ڕووداوه‌کانی سه‌رده‌می خيلافه‌تی پێشه‌وا عومه‌ری کوڕی خه‌تاب'ڕه‌زای خودای لیبێت' دائه‌نرێت ، پێشه‌وا عومه‌ر خه‌لیفه‌ی ئیمانداران خۆی ئاماده کرد که‌وا خۆی فه‌رمانده‌ی سوپا بکات و هێرش بکاته سه‌رعێراق ،
ئه‌وه‌بوو پێشه‌وا عه‌لی کوڕی ئه‌بوتاڵیب ی له‌شوێنی خۆی دانا'ڕه‌زای خودای لێبێت' به‌سه‌ر مه‌دینه‌وه، به‌ڵام هاوه‌ڵی ئازیز عبدالرحمانی کوڕی عه‌وف'ڕه‌زای خودای لیبێت' ئه‌وه‌ی پێ چاك نه‌بوو ، بۆیه به پێشه‌وا عومه‌ری گووت؛ ئه‌م بڕیاڕه بگۆڕێ گووتی' من ئه‌ترسم ئه‌گه‌ر بشکێین موسڵمانان له‌هه‌موو سه‌ر زه‌وی دا لاواز ببن ، بۆیه گووتی وا به‌چاك ئه‌زانم که‌سێکی تر له‌شوێنی خۆت بنێری و خۆت بگهڕێیهتهوه بۆ مه‌دینه ،
ئه‌وه‌بوو پێشه‌وا عه‌لی کوڕی ئه‌بوتاڵیب ی له‌شوێنی خۆی دانا'ڕه‌زای خودای لێبێت' به‌سه‌ر مه‌دینه‌وه، به‌ڵام هاوه‌ڵی ئازیز عبدالرحمانی کوڕی عه‌وف'ڕه‌زای خودای لیبێت' ئه‌وه‌ی پێ چاك نه‌بوو ، بۆیه به پێشه‌وا عومه‌ری گووت؛ ئه‌م بڕیاڕه بگۆڕێ گووتی' من ئه‌ترسم ئه‌گه‌ر بشکێین موسڵمانان له‌هه‌موو سه‌ر زه‌وی دا لاواز ببن ، بۆیه گووتی وا به‌چاك ئه‌زانم که‌سێکی تر له‌شوێنی خۆت بنێری و خۆت بگهڕێیهتهوه بۆ مه‌دینه ،
ئه‌وه‌بوو هاوه‌ڵانی تریش ئه‌م بۆچوونه‌یان قبوڵ بوو 'ڕه‌زای خودا له‌هه‌موویان بێت' ، پاشان خه‌لیفه‌ی ئیمانداران ڕووی له‌هاوه‌ڵان کرد فه‌رمووی ؛ ئه‌ی باشه کێتان پێ چاکه ببێته فه‌رمانده‌ی ئه‌م سوپایه ! گووتیان ؛ شێر لهجنگ ههڵهمهتیا [سه‌عدی کوڕی ئه‌بی وه‌قاص ] 'ڕه‌زای خودای لێبێت ' ئه‌وه‌بو خه‌لیفه‌ی ئیمانداران ڕازی بوو،،
ئه‌وه‌بو هاوه‌ڵی ئازیز سه‌عدی کوڕی ئه‌بی وه‌قاص هه‌ندێك ئه‌ڵێن به‌چوار هه‌زار هه‌ندێکیش ئه‌ڵێن به شه‌ش هه‌زار سه‌رباز به‌ره‌و عێڕاق که‌وته ڕێ.له‌م سوپایه‌دا نزیکه‌ی سێ سه‌د وهه‌ندێك له هاوه‌ڵانی ئازیزی تێدا بوو 'ڕه‌زای خودایان لێبێت' که حه‌فتایان له‌ئه‌هلی (به‌در) بوون له‌هه‌ڵ زیار له حه‌وت سه‌د لاو له‌منداڵی هاوه‌ڵان ، ئه‌وه‌بوو فارسه‌کانیش له گه‌ڵ ڕۆسته‌م ڕێك که‌وتبوون ،به هه‌شتا هه‌زار سه‌رباز به‌سه‌ره‌وه به سی وسێ فیله‌وه. خۆیان ئاماده کرد بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه له‌گه‌ڵ سوپای ئیسلام .
هاوه‌ڵی ئازیز سه‌عد 'ڕه‌بیعی کوڕی عامری' وه‌کو نێردراو نارد'ڕه‌زای خودای لێبێت' بۆ لای ڕۆسته‌م ،که ڕه‌بیع ڕۆیشت بینی ژووره‌که‌ی رۆسته‌م بهڕاخهری زێڕین وبهرایهخ وسه‌رینی ئاوریشم ڕازاندراوه‌ته‌وه.له‌گه‌ڵ خشڵی زۆر به‌نرخی هه‌ڵواسراو ، رۆسته‌م خۆشی له‌سه‌ر ڕه‌ختێکی زێڕین دانیشتووه، ڕه‌بیع یش بهجلو به‌رگێکی شڕوشمشێرو قه‌ڵغانێك و کورته ماینێك !خۆی کرد به‌ژووردا دانه‌به‌زی له‌سه‌ر پشتی ماینه‌که‌ی تا بردیه سه‌ر قاڵیهکهوه ؟ پاشان دابه‌زی هه‌رله‌م ژووره پڕ زێڕو خشڵ وئاوریشمهدا به‌ستیه‌وه! به‌خۆی و قه‌لغان و شمشێره‌که‌یه‌وه .چووه نزیك ڕۆسته‌مه‌وه، پێیان گووت؛ شمشێره‌که‌ت دابنێ ! ئه‌ویش گووتی ؛ من له‌خۆمه‌وه نه‌هاتووم ئێوه بانگێهێشتان کردووم ، ئه‌گه‌ر ئاواتان قبوڵه باشه ! ئه‌گه‌ر نا ده‌گه‌ڕێمه‌وه ،
(ئاوابوو عیزه‌ت وسه‌ربه‌رزی موسڵمانان ، نه‌وه‌ك زه‌لیلی و مل شۆڕکردن له‌به‌رامبه‌ر بێ باوه‌ڕان وه‌کو ئه‌م سه‌رده‌مه) ئه‌وه‌بوو ڕۆسته‌م فه‌رمانی دا که وازی لێبێنن ، ئه‌میش ڕمێکی له‌ده‌ست گرتبوو ئه‌یکرده سه‌رینه کان وزۆربه‌ی دڕاند؟ گووتیان ؛چی ئێوه‌ی هێناوه بۆ ئێره قسه بکه ؟!
ئه‌ویش گووتی؛(الله بعثنا لنخرج من شا‌ء من عباده العباد الی عباده الله ،ومن ضیق الدنیا الی سعتها ،ومن جور الادیان الی عدل الاسلام )
واته خودا ڕه‌وانه‌ی کردووین تاوه‌کو به‌نده‌کان له‌به‌ندایه‌تی کردنی به‌نده‌کان ،ده‌ربهێنین بۆ به‌ندایه‌تی کردنی خودای به‌نده‌کان .وهلهتهسکی دونیا بۆ فراوانیه‌که‌ی وه‌له زوڵمی دینه‌کان بۆ دادپه‌روه‌ری ئیسلام)
ئێمه‌ی به‌دینه‌که‌ی خۆی ڕه‌وانه کردووه بۆ خه‌ڵکی تاوه‌کو بانگهێشتیان بکه‌ین ئه‌مچا ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌سێك قبوڵی کرد ئێمه‌ش لێ وه‌رده‌گرین و وازی لێ ده‌هێنین .ئه‌گه‌رنا له‌گه‌ڵی ئه‌جه‌نگین و کوشتاری ئه‌که‌ین تا ئه‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی خودای گه‌وره به‌ڵێنی پێ داوین ،پرسیاریان لێی کرد به‌ڵێنه‌که‌ی خودا چی یه ئه‌ویش ؛ گووتی ؛( به‌هه‌شته بۆ ئه‌وکه‌سه‌ی له‌سه‌ر کوشتنی ناحه‌زان و دوژمنان ده‌کوژرێ ،وه‌سه‌رکه‌وتنه بۆ ئه‌وه‌ی لهدوامان ئه‌مێنێ ،
ڕۆسته‌م ؛ گووتی ؛ باشه من گوێم له داوکاریهکانتان بوو ، بۆیه چارێ ئه‌وه دوابخه‌ن و ده‌رفه‌تێکمان بده‌ن تاوه‌کو له‌نێوان خۆمان قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌که‌ین ،
ڕه‌بیع گووتی ؛ باشه چه‌ند ڕۆژتان پێ چاکه دووڕۆژ یان دووان ؟
ڕۆسته‌م گووتی ؛ نا تاوه‌کو ڕاوێژکاری و پرس به ده‌م سپی شاره‌زاکانی خۆمان ئه‌که‌ین ئه‌مچا ؟
ڕه‌بیع گووتی؛ ئێمه پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وعلی اله وسلم) فێری کردووین له به‌یه‌ك گه‌یشتنمان له‌گه‌ڵ دووژمن له‌سێ ڕۆژ زیاتر چاوه‌ڕوانی نه‌که‌ین !چا بیزانه بۆخۆت و بۆ ئه‌وانیش چی بڕیار ئه‌ده‌ی دوای ئه‌مه یه‌کێك له‌م سێ یانه هه‌ڵبژێره ؟!
ڕۆسته‌م ڕووی تێکرد گووتی تۆ فه‌رمانده‌و گه‌وره‌یانی ؟
ڕه‌بیع گووتی؛ نه‌خێر ، به‌لام ئێمه‌ی باوه‌ڕداران وه‌کو یه‌ك جه‌سته واین ،بچووکمان پارێزهرو ڕزگار که‌ری گه‌وره‌مانه،
دوای ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ڕۆسته‌م درا که‌وا له‌گه‌ڵ ده‌م سپی و سه‌رۆك و کاربه‌ده‌سته‌کانی خۆی کۆ ببێته‌وه ، ڕۆسته‌م که کۆی کردنه‌وه ڕووی کرده کاربه‌ده‌ست و سه‌رۆکه‌کان و گووتی؛ سوێندتان ئه‌ده‌م که‌ستان پیاوی چوامێرو ئازا‌و قسه ڕاستی وه‌کو ئه‌م نێردراوه‌ی (سوپای ئیسلام ) تان بینیوه ؟!(مه‌به‌ستی ڕه‌بیعی کوڕی عامربوو) کهسهعدی کوڕی ئه‌بی وه‌قاص'ڕه‌زای خودایان لێبێت' وه‌کو نێردراو ناردبووی بۆلایان ،، ئه‌وانیش گووتیان ، په‌نا به‌خودا که‌وا مه‌یلت بۆ شتی وا بڕوا وازلهئاینی خۆت بێنی ،جنێویان پێ دا گووتیان بۆ ئه‌م سه‌گه ، تۆ سه‌یری جل وبه‌رگه شڕهکانیت نه‌کرد؟ ڕۆسته‌م گووتی؛ خودا بتان کوژێ سه‌یری جلوبه‌رگی شڕی مه‌که‌ن .
سه‌یری ئازایه‌تی و قسه زانی وژیری و هه‌ڵوێستی بکه‌ن ، ئه‌مانه هه‌ر ئاوان عه‌ره‌ب بایه‌خ بهجلو بهرگو خورادن ناده‌ن .به‌ڵام ڕه‌سه‌نایه‌تی وڕهچهلهك ده‌پارێزن و ڕێزی لێ ده‌گرن .ئه‌وه‌بوو که بڕیاڕی یه‌کلاکه‌ره‌وه درا به‌جه‌نگ کردن .
کاتێك که هه‌ردوولا ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه قه‌ده‌ری خودای گه‌وره هاوه‌ڵی ئازیز سه‌عدی کوڕی ئه‌بی وه‌قاص 'ڕه‌زای خودای لێبێت' تووشی نه‌خۆشی ده‌رده ده‌لاقه ببوو .دۆمهڵیش له‌لاشه‌ی ده‌رکه‌وتبوو، بۆیه نه‌ی ئه‌توانی سوارچاکی بکات .وه‌کو فه‌رمانده به‌نه‌خۆشیش کۆڵی نه‌دا له قه‌ڵایه‌کدا له‌به‌رزای له‌سه‌رسینگ له‌سه‌ر ڕایه‌خێك ڕاکشا بوو ،ئه‌یڕوانیه گۆڕه‌پانی جه‌نگه‌که‌و سوپای ڕێك ئه‌خست و ئاراسته‌ی موسڵمانانی ئه‌کرد چۆن هێرش بکه‌ن و چی بکه‌ن .فه‌رمانده‌یی جه‌نگه‌که‌ی دابووه ده‌ست خالیدی کوڕی عرفطه ،
جه‌نگ هه‌ڵگیرسا .فه‌رمانده‌کان هه‌ریه‌که‌یان له‌ئاست خۆیانه‌وه هانی سه‌ربازه‌کانیان دا بۆجه‌نگ ،هه‌ردوولا زۆر زۆر به‌توندی پڕژانه نێو یه‌ك .شه‌ڕو کوشتارێکی زۆر گه‌وره درووست بوو ، جه‌نگه‌که سێ شه‌و سێ ڕۆژ درێژه‌ی کێشا ، موسڵمانان ده‌ستێکی باشیان لێ وه‌شاندن ،فیله‌کانیان و ئه‌وانه‌ی به‌سه‌ریانه‌وه بوون هه‌موویان ته‌فرووتونا کردن .زه‌برێکی کوشنده‌یان لێ دان ، خودای گه‌وره سه‌رکه‌وتنی به‌موسڵمانان به‌خشی . له‌م ڕۆژه بایه‌کی زۆر توند هه‌ڵی کرد.خێمه‌کانی سوپای فارس ته‌فرووتونا بوون .سووپاکه تێکشکا .ڕۆسته‌م خۆی کۆکرده‌وه تا ڕابکات .به‌ڵام فریای ڕاکردن نه‌که‌وت و موسڵمانان پێی ڕاگه‌یشتن و کوشتیان .
ئه‌م فه‌رمانده پاڵه‌وانانه‌ی له‌م جه‌نگه ده‌ستی باڵایان ههبووو زه‌برێکی کوشنده‌یان له دووژمن دا .(قه‌عقاعی کوڕی عمر ،عه‌مری کوڕی مه‌عدی که‌ریب، جه‌ریری کوڕی عبدالله به‌جه‌لی ،خالیدی کوڕی عرفطه که پێشه‌وایه‌تی جه‌نگه‌که‌ی ئه‌کرد به‌گشتی،زوراری کوڕی خه‌تاب،توڵهیحهی ئه‌سه‌دی ) بوو 'ڕه‌زای خودای گه‌وره له‌هه‌موویان بێت ' پێشه‌وای پایه‌به‌رز ابن کثیر 'ڕه‌حمه‌تی خودای لێبێت' ده‌رباره‌ی ڕووداوی قادسیه ئه‌ڵێ'(ڕووداوێکی مه‌زن بوو .هه‌رگیز شتی ئاوا له‌عێراق ڕووی نه‌داوه)
سه‌رچاوه' [البدایه والنهایه ،تاریخ الطبری.]
ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌وێ ئاماژه‌ی پێ بده‌م .له‌کۆتایدا ئه‌وه‌یه ؛
ئێمه‌ی موسڵمانان خاوه‌نی مێژوویه‌کی پڕ سه‌روه‌ری پڕ شکۆمه‌ندین به‌ڕاستی زۆر پێویسته له‌سه‌رمان که‌وا ئاگاداربین له مێژووی پڕ سه‌روه‌ریمان و سوود له‌م سه‌رکه‌وتن و فتوحاتانه وه‌ربگرین سوود له‌هه‌ڵوێستی هاوه‌ڵانی ئازیز وه‌ربگرین که‌وا چۆن ئازار‌و دووری ودهردهسهریان دیوه به‌شه‌و به‌ڕۆژ له‌خه‌می سه‌رخستنی ئه‌م ئیسلامه عه‌زیزه بوونه، به‌داخه‌وه زۆرێك له موسڵمانانی ئه‌م ڕۆژگاره مێژوو به‌سه‌رهاتی کافران ئه‌خوێننه‌وه‌و پێیان موعجیب ئه‌بن و پشت له‌مێژووی پاکی خۆیان که‌ن ؟ په‌نا به‌خودای گه‌وره ، له‌کاتێکدا که خاوه‌نی ئه‌م مێژووه پاك وڕاست پڕ سه‌روه‌ریه‌ی خۆیانن .کهناحهزان شاهێدی ئازایه‌تی و ڕاستگۆیی و ڕزگارکه‌ری بۆ ئه‌ده‌ن .خودای گه‌وره بمان گێڕێته‌وه سه‌ر ڕێگه‌ی ئه‌م که‌ڵه‌پیاوانه ..
براتان؛عه‌لی هه‌ولێری فێرگه
0 التعليقات:
إرسال تعليق