• نوێ

    الجمعة، 1 أبريل 2016

    عبداللە ئۆج ئالان فرەژنی لە ئیسلامدا بە سۆزانیخانە دەزانێ!!!

    رێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان و كەسی یەكەمی زیندانیكراو عبدالله ئۆجەلان كە هەڵگری بیری ماركسیە, لە كتێبەكانیدا بە ئاشكرا بیروباوەڕی بۆگەن و كوفری خۆی و حیزبەكەی ئاشكرا دەكات كە چەندە پێچەوانەیە بە ئیسلام و بنەماكانی..


    بە نمونە ناوبراو لە كتێبی (كێشەی كورد و ڕێگەچارەی نەتەوەی دیموكراتیك)لاپەڕە (68) زۆر بێ ئەدەبانە ڕەخنە لە ئیسلام دەگرێت و چەند ژنی بە سۆزانیخانە(جێگای لەشفرۆشی ئافرەتانی داوێن پیس) ناودەباتو دەڵێت:
    (ڕێگەچارەی ئیسلامیش سەبارەت بە بابەتەکە سەرکەوتوو نەبوو. ئیسلام کە بە پێچەوانەی ژیانی ڕەبەنی ڕاهیبەکان ئەولەویەتی بە تێرکردنی زایەندی داوە، لەو بڕوایەدا بووە کە لە میانەی فرەژنی و دۆخی کەنیزەکی ژنەوە کێشەکانی چارەسەر دەکات.
    پەیڕەوکردنی دۆخی ژنانی حەرەمسار لە ئیسلامدا بەجۆرێک لە جۆرەکان ڕۆڵی سۆزانیخانەی تایبەتکراو دەبینێت. جیاوازیەکەی لەگەڵ سوزانیخانە لەوەدایە کەتایبەتە بە چەند کەسێک، لەناوەڕۆکدا جیاوازیەکیان نییە).!!!
    پەنا بە خوای گەورە...كە ئەمە یەكێكە لە كوفرە صەریحەكانی ئەو حیزبەو ڕێبەرو سەركردەكەی.

    ئا/دەوەن



    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: عبداللە ئۆج ئالان فرەژنی لە ئیسلامدا بە سۆزانیخانە دەزانێ!!! Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top