• نوێ

      السبت، 6 فبراير 2016

      ئەم جارەش لەگەڵ مەلاكان كۆبوونەوە..!!

      ڕۆژی سێشەممە 2/2/2016 كۆمەڵێكی زۆر لە مەلاكان لەگەڵ نێچیروان بارزانی و قوباد تاڵەبانی كۆبوونەوە...مەلاكان لە هەموو جۆرێكیان تیا بوو:
      (شیعە..صۆفی..ئیخوانی..حیزبی..مەدخەلی...عەلمانی.).
      سەرەتای كۆبوونەوەكە بە خولەكێك وەستان بۆ گیانی كوژراوانی خۆیان دەستیپێكرد...!!
      كۆبونەوەكەو دیمەنەكانی بووە جێگای گاڵتەجاڕی نێو تۆڕەكانی ئەنتەرنێت و فەیسبوك..
      چونكە زۆرێك لەو مەلایانە لەسەر مینبەرەكەی خۆیەوە قسەی بە مەلاكانی تر دەوت و بە لادەر ناوی دەبرد..كەچی لەبەردەم چەند كابرایەكی عەلمانیدا و لە مەجلیسەكەیدا كۆبوبونەوە..!!
      ئەمەش لە كاتێكدایە خەڵكی بەدەست كوفرو دزی و تاڵانی و ستەمی حكومەت و لایەنە بەشداربووەكانی ئەو حكومەتەوە دەناڵنن و عام و عەوام قسەیان پێ دەڵێن..كەچی وا كە باریان كەوتۆتە لێژی وەك هەموو كاتێكی تر دەست دەبەن بۆ پوشی كەناری ڕووبارەكە كە بریتیین لە مەلا چڵكاوخۆرەكان تا فەتوایان بۆ بدەن و توڕەیی خەڵك دامركێننەوە..
      كە لەمەشدا جگە لە ناشیرینتر كردنی ئەو جۆرە كاسەلێسانە زیاتر هیچی تری لێ نابەستنەوە..






      • تەعلیقاتى بلوجر
      • تەعلیقاتى فەیسبوک

      0 التعليقات:

      إرسال تعليق

      Item Reviewed: ئەم جارەش لەگەڵ مەلاكان كۆبوونەوە..!! Rating: 5 Reviewed By: tweshu