• نوێ

    السبت، 6 فبراير 2016

    ڤیدیۆ: شێخ ئۆباما لە ووتارەكەیدا باسی چی كردو كێی تەكفیر كرد؟!!....

    ڕۆژی چوارشەممە 3/2/2016 باراك ئۆباما سەرۆكی ئەمەریكا ووتارێكی لەناو مزگەوتێكی ئەمەریكادا پێشكەش كرد!!!
    ئەویش دوای ئەوە هات كە ناوبراوى خوێنڕێژ سەردانی كۆمەڵگای ئیسلامی بالتیمۆری كردو كۆمەڵێك لە بە ڕواڵەت موسڵمان پێشوازییەكی گەرمیان لێ كرد..!!
    ئۆباما سوپاسی موسوڵمانانی ئامادەبووی کرد کە پێشوازییەکی جوانیان لێکردووە..
    ئۆباما وتیشی ''ئێوە ترستان لە تیرۆریزم هەیە وەکو ئەمریکییەکانی تر، بەڵام ئێوە وەکو موسوڵمان ترسێکی تریشتان هەیە ئەویش ئەوەیە کە دەکرێنە ئامانج و لۆمە دەکرێن بۆ ئەو توندوتیژیانەی کە ئەنجام دەدرێن
    لە درێژەی قسەکانیدا ئۆباما ووتی کە ئیسلام لە ''سەلام''ەوە هاتووە کە بەمانای ''ئاشتی'' دێت، ئیسلام هەمووی دەربارەی یەکسانی و دادپەروەری و ئاشتییە، ''سەلامو عەلەیکوم'' بەمانای ''ئاشتی بڕژێت بەسەرتاندا'' دێت...!!
    ئۆباما ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە کەمینەیەکی زۆر کەم هەن کە هەوڵ دەدەن تەمسیلی ئیسلام بکەن، وە ئەو تەكفیری قاعیدەو دەولەی كرد باسیشی لەوە کرد کە گروپەکانی وەکو قاعیدە و دەوڵەتی ئیسلامی هەر هەبوون و بەناوی خوداوە خەڵک دەکوژن. ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ''ئەوان بەرگری لە ئیسلام و موسوڵمانان ناکەن، ئەوان لە ئیسلام دوورن، ئەوان تەمسیلی ئیسلام ناکەن و بەرگری لە ئیسلام ناکەن، ئەوان ئافرەت و منداڵ و پیاو دەکوژن''. ..!
    هەر سەبارەت بەو بابەتە ناوبراو وتی ''ئەمە جەنگی نێوان ڕۆژئاوا و ئیسلام نییە، بەڵکو جەنگی نێوان ئاشتیخوازانێکی زۆر و دەمارگیرانێکی کەمە.'' وتیشی کە باشترین ڕێگا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ڕێکخراوانە ئەوەیە کە بەبۆنەی سەرکەوتنی موسوڵمانانەوە لە ئەمەریکا ئاهەنگ بگێڕین.
    وتیشی ''ئێمە هەموومان بە یەکسانی لەدایکبووین، موسوڵمان و مەسیحی و جولەکەکان، هەموومان نەوەی ئیبراهیمین''.


    هەروەها ئاماژەی بە چەند ئایەتێکی قورئان کرد کە لە قورئاندا هاتووە ''هەرکەسێک کەسێک بکوژێت وەکو ئەوە وایە هەموو مرۆڤایەتی کوشتبێت''، هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە ''قورئان فەرموویەتی (اقر‌أ) واتە (بخوێنە)".

    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ڤیدیۆ: شێخ ئۆباما لە ووتارەكەیدا باسی چی كردو كێی تەكفیر كرد؟!!.... Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top