
دوای ئەوەی پڕۆژەی بەناو چاكسازی هەرێم پێشكەش كراو ژمارەی پاسەوانەكان بە یاساییی كرا بەم جۆرەیان لێ كردووە كە لە ڕاستیدا ژمارەی ڕاستەقینەی پاسەوانەكانیان زۆر لەمە زیاترە:
1-پارتی دیموكراتی كوردستان (2555) پاسەوان
2-یەكێتی نیشتمانی (1878) پاسەوان
3- گۆڕان (500) پاسەوان
4- كۆمەڵ (429) پاسەوان
5-یەكگرتوو (356) پاسەوان
كە تەنها ژمارەی پاسەوانەكانی ئەم پێنج حیزبە كۆمپانیا ئاسایە دەكاتە (5718) پاسەوان كە ئەگەر هەر یەكێك لەو پاسەوانانە مانگانە یەك ملیۆن دینار موچەكەی بێت ئەوا مانگانە (5.718.000.000) پێنج ملیار و حەوت سەدو هەژدە ملیۆن دیناریان بۆ خەرج دەكرێت..!!
6-حیزبی شیوعی كە لە هەڵبژاردنەكەی 2013 تەنها (12392) دەنگی هێناوەو یەك كورسی پەرلەمانی هەیە (1000) پاسەوان
7-حیزبی سۆسیالیس كە تەنها (12501) دەنگی هێناو یەك كورسی هەیە (100) پاسەوان.
8-بزوتنەوە كە (21834) دەنگی هێناو یەك كورسی هەیە (346) پاسەوان.
9- زەحەتكیشان بە هاوپەیمانی لەگەل چەند حیزبی تردا یەك كورسی هیناو (8681) دەنگی هینا (100) پاسەوان.
9-حیزبی ئایندە بەبی كورسیەو لە زەحمەتكیشان جیابویەوە (100) پاسەوان.
تێبینی: سەرجەم ئەم پاساوانانە بە بەناو ئیسلامییەكانەوە سەر بە وەزارەتی ناوخۆن.!!!
ئەمە جگە لەوەی لە هەرێمی كوردستاندا بە ڕەسمی 36 حیزب هەیە تەنها 19 لایەنیان ئەندام پەرلەمانیان هەیە.
لە کۆتاییدا:..ئیتر خۆت حیسابى بکەو بزانە بە هەموویان چەند کەسیان کردۆتە کۆیلەو بەناوى پاسەوانى بیناکانیانەوە موچەیان بۆ بڕیوەتەوە؟ ئەمە جگە لەو لەشکرە پاسەوانەى کە بۆ پاراستنى سەرو بەرپرسەکانیان بۆیان دانراوە..!!
0 التعليقات:
إرسال تعليق