• نوێ

    الأربعاء، 5 أغسطس 2015

    نە مختار الصحاحە و نەئیمامی رازی یە, وە نە نیقابیشە ...!

    ماوەیەكە كاك (عبدالرحمن صدیق) كەوتۆتە ووروژاندنی هەندی بابەت كە زۆر بەهەڵە لەو بابەتانە حالی بوە...نەزانین زۆر چاكترە لە بەهەلە حالی بوون.
    نوسین ئەمانەتە ... كە لەسەر ئیسلامیش بوو ئەمانەتەكە زۆر گەورەتر دەبێت ....ئاخر خوای گەورە دەفەرموێ:
    { إِنَّا نَحْنُ نُحْيِ الْمَوْتَى وَنَكْتُبُ مَا قَدَّمُوا وَآثَارَهُمْ وَكُلَّ شَيْءٍ أَحْصَيْنَاهُ فِي إِمَامٍ مُبِينٍ } [يس: 12] ).
    كاك (عبدالرحمن صدیق) زۆر جار باس لەئەكادیمی و مەنهەج دەكات بەلام ئایا خۆی تاچەند پابەندی ئەو ئەكادیمیەتەیە كەباسی دەكات تا چەند رەچاوی بنچینەو بنەمای رەخنەی زانستی دەكات .
    ئەوە پیاوە هاتوە رەخنە لە نیقاب دەگری و دەڵێ : ئیمامی رازی گوتویەتی نیقاب ئاژەل و ئافرەتی ئەعراب كاتی زوو كردویانە ...

    نازانم پێی وایە ئەو مونەقەبانەی ئیستا وەكو ئاژەل نیقابیان كردوە یان ئاژەلەكان وەكو مونەقەبەكان پەردەپۆش كراون ... بەهەر حال
    ئەو دەڵێ ئیمامی رازی گوتویەتی نیقاب لیباسێكە : تلبسه نساء الاعراب والدواب .....وە دەلی سەر چاوەكەی : مختار الصحاح ....
    بۆ راستكردنەوەی هەلەكانی كاك عبدالرحمن دەلێین :
    یەكەم : ئەو عیبارەتەی كە دەلیی ئیمامی رازی فەرمویەتی : تَلْبَسُهُ الدَّوابُّ ونِساءُ الأعراب
    ئەوە لە مختار الصحاح نیە بەلكو لە صحاحەكەی ئیمام جەوهەریە نەك ئیمامی رازی لە مختاری صحاح .
    دووەم : ئەمانەتی عیلمی وا دەخوازی قسەكان وەكو خۆی نەقل كەی نەك بە دەستكاریەوە ...
    ئیمام جەوهەری نالی( نیقاب) بەلكو باسی (برقع) دەكا و دەفەرمێ: البُرْقُعُ والبُرْقَعُ للدوابّ ولنساء الاعراب ..... جیاوازیەكی زۆریش هەیە نیوان( بورقع و نیقاب ) سێیەم: ئەوەی ئیمام ئاماژەی بۆكردوە ئەوە لە چوارچێوەی (المشترك اللفظي ) و لەروی زمانەوەانیەوە نەوەك ئیمام باسی حوكمی شەرعیەتی نیقابی كردبی بۆ نمونە خۆشەویستمان صلی الله علیه وسلم دەفەرمێ :
    إِنَّ أُمَّتي يُدْعَوْنَ يومَ القيامةِ غُرَّاً محَجَّلِينَ مِن آثار الوُضوِء". فمنِ استطاعَ منْكمْ أنْ يُطيلَ غُرَّتَه فلْيفعلْ ... رواه البخاری .
    غورەو تەحجیل لە (ئەسپدایە) كە دەست و قاچیان سپیە مانای ئەوە فەرمودەیە ئەوە نیە ئیمانداران ئاژەلن بەلكو لێكچواندنی رەنگ و ناسینەوەكەیە نەك لێكچواندنی زاتەكان .
    چوارەم : عەباو پێچە نەهی عەرەبە نەمولكی سەلەفیەتە بەلكو كەسیكی وەكو مامۆستا (عبدالكریم مودەریس) لە تەفسیری مواهب الرحمن باسی داپۆشینی روی ئافرەتی كردوە و ئیجماع نەقل دەكا لەسەر داپۆشینی روی ئافرەت لە زەمەنی فیتنە .... كەسیش نالی مامۆستا عبدالكریم مودرەیس سەلەفی بوە یان پیاوی سعودیا بوە .
    شەشەم : ئینصاف وادەخوازی باسی شەرعیەتو ناشەرعیەتی داپۆشینی روی ئافرەت بكەی نەك باسی ئەوپەرۆیە بكەی كە روی ئافرەتی پی دادەپۆشری و نیقاب و ئافرەتی ئەعرابی و ئاژەل لە یەك چوار چێوە كۆبكەیتەوە .
    ئەوەی كە زۆر سەیرە زۆربەی ئەوانەی داوای پابەندبوون دەكەن بەمەنهەجیەت و لیكۆلینەوەی ئەكادیمی ... هەر ئەوانن سنوری ئەو مەنهەجیەتە دەبەزێنن و پابەندی رەخنەی زانستی نابن .
    حەفتەم : نە مختار الصحاح ونە خودی الصحاحەكەی ئیمام جەوهەری كتێبی فیقهی نیە بەلكو كتێبی زمانەوانین ... داپۆشینی روی ئافرەت و دانەپۆشینی لە كتێبە فقهیەكان دیراسە دەكرێت نەك كتێبی زمانەوانی .

    سەرباز محمد

    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: نە مختار الصحاحە و نەئیمامی رازی یە, وە نە نیقابیشە ...! Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top