فەرزاد هنرجو...طالبێکى عیلمى شەرعى و بانگخوازێکى کوردى سوننى بە توانایە لە ساڵى 1990 لە گوندى دال نزیک شارى مەریوان لە پارێزگاى کوردستان لە دایک بووە, ساڵى 1998 گواستویەتیەوە بۆ مەریوان و بۆ ماوەى سێ ساڵ لەوێ ماوەتەوە, دواتر چۆتە خوێندنگاى ئامادەیى ئیمامى غەزالى و دواتر خوێندنگەى زانیارانى دواناوەندى لە شارى سنە, کە قوتابخانەیەکە تەنها خوێندکارە لێهاتووەکان وەردەگرێت.
لە ساڵى 2006 و لە پۆلى دووەمى دواناوەندىدا دەستى کردووە بە گرنگیدان زانستى تەوحید و چەندان کتێبى ئەهلى سوننەو جەماعەى لەو بوارەدا خوێندۆتەوە, دواتر دەستى کردووە بە بانگەواز کردنى ئەو هاوڕێیانەى هاتوچۆى ماڵەکەیان دەکرد.
لە ساڵى 2008 کۆتا تاقیکردنەوەى بڕى کە دەتوانێت پەیوەندى بکات بە زانکۆوە, بەڵام بڕیارى دا لە زانکۆ نەخوێنێت بە هۆى ئەو هەموو لادانە ڕەوشتى و فەسادو تاوانەى لە زانکۆدا هەیەو ئەو هەموو سوکایەتییەى مامۆستایانى زانکۆ بە ئەهلى سوننەى دەکەن, بۆیە ڕووى کردە فێربوونى زانستى شەرعى لەسەر دەستى شێخ عبدالحمید عالى.
لە 5/مایو/2010 هێزە بەناو ئەمنییەکان لە شارى مەریوان دەستگیریان کرد بە تۆمەتى (کارکردن دژى ئاسایشى نیشتمان) وە سێ مانگى لە بەندینخانەى هاوەڵگرى لە شارى سنە بەسەر برد, پاشان گوازرایەوە بۆ بەندینخانەى هەواڵگرى لە زانجان و لەوێش 17 مانگى لە زیندانى تاکەکەسیدا بەسەر برد.
وێڕاى زیندانیکردنیشى وازى لە دیراسە کردنى دینى ئیسلام نەهێناو هەموو قورئانى پیرۆزى لەبەر کرد..
پاشان گوازرایەوە بۆ بەندینخانەى ئیفن لە تاران و دواتر برا بۆ رەجایى شەهر لە شارى کەرەج, ئەو نەیدەزانى چارەنوسى چى دەبێت و ناوەرۆکى ئەو تۆمەتە چییە کە ڕووبەڕووى دەکرێتەوە تا ئەو کاتەى لە 28/11/2013 حوکمى لە سێدارەدانى بۆ دەرکرا لە مدادگایى کردنێکدا کە 10 دەقیقەى نەخایاند لە بەشى 28 لە بەناو دادگاى تارانى شۆڕش, وە ئەو تۆمەتانەش کە ڕووبەڕووى کرایەوە بریتى بوو لە: موحارەبەو ئەندامێتى لە دامەزراوەیەکدا کە هەوڵى تێکدانى ئاسایشى نیشتمانى دەدات.
ئەمانەن طەلەبەکانى زانستى شەرعى و بانگخوازانى ئیسلام لە ئێران..خواى گەورە بە ڕەحم و بەزەیى خۆى دەروى خێریان لەسەر بکاتەوەو ئارامگرى و دامەزراوییان پێ عەطا بکات..
0 التعليقات:
إرسال تعليق