سید شاهۆ ابراهیمى...بانگخوازێکى کوردى سوننیەو حوکمى لەسێدارەدانى بۆ دەرچووە, ساڵى 1985 لە شارى سنەو لە گوندى صلوات آباد لەدایک بووە, خوێندکارى فیزیاى وەرزشى بووە لە کۆلێژى زانستى ژمێریارى, هەر لە منداڵیەوە هەستى بە ڕەوایەتى بانگەوازى ئەهلى سوننەو ڕەوایەتى مافەکانیان دەکرد بە تایبەتى مافى فێربوونى دین, ئەو مافەى چەندان ساڵە لێى بێ بەشن, بۆیە بڕیارىدا لەو بوارەدا کار بکات.
لە 12/4/2010 و دواى تەنها یەک ڕۆژ لە پێکهێنانى ژیانى هاوسەرگیرى دەستگیر کرا!! چوار مانگ لە زیندانى هەواڵگیرى لە شارى سنە هێڵرایەوە, پاشان 17 مانگ لە زیندانى تاکەکەسى لە بەندینخانەى هەواڵگیرى زانجان, لە 14/12/2011 گوازرایەوە بۆ بەندینخانەى رجایى شەهر, ئیتر لەو کاتەوە نەهڵراوە هاوسەرەکەى سەردانى بکات,
بێ بەشیان کرد لە هاوسەرو خوێندنەکەى و ژیانى ئاسایى, دواى سێ ساڵ و نیو لە سزاو ئازارو ئەشکەنجە حوکمى لەسێدارەدانیان بۆ دەرکرد, هەر بۆیە لە 28/11/2013 و دواى دادگاییەکى گاڵتەجاڕى قازى (محمد مقیسە) حوکمى لە سێدارەدانى دا بەسرىدا بە تۆمەتى موحارەبەو ئەندامێتى لە ڕیکخراوێکدا کە هەوڵى تێکدانى ئاسایشى نیشتمانى داوە, کەسیش نازانێت کەى ئەو حوکمەى بەسەردا جێبەجێ دەکرێت..
خواى گەورە ئارامگرى و دامەزراوى پێ ببەخشێت و دەروى خێر لەم و سەرجەم موسلمانانى ستەم لێکراوى دونیا بکاتەوە..
0 التعليقات:
إرسال تعليق