ئیدریس نیعمەتى....بانگخوازێکى لاوى شارى سنەی پارێزگاى کوردستانە, لە 9/3/2011 دەستگیر کراوە, لە بەندینخانەکانى هەواڵگرى ئێراندا توشى ئەشگەنجەى زۆر قورسى دەرونى و لاشەیى بۆتەوە, بە جۆرێک لە ژێر ئەشکەنجەو تەعزیبدا ناچار کرا بە ڤیدیۆ ئیعتیرافى خۆى تۆمار بکات هەتا لایەنەکانى ئاسایشى ئێران دواتر پاساوێک بەکارى بهێنن بۆ لەسێدارە دانى و مراندنى سۆزى میللەت بۆى.
نیزامى ئێران هەستا بە پەخش کردنى ڤیدیۆکە لەسەر شاشەى کەناڵێکى تەلەفزیۆنى سەر بە خۆى, پاشان بڕیارى لەسێدارەدانى بۆ دەرکرد لە بەشى 28 لە دادگاى تارانى شۆڕش بە تۆمەتى موحارەبە(واتە دوژمنایەتى خواى گەورە)!!!
ئێستا ئەو لە بەندینخانەى رجایى شەهردایەو نازانێت کەى لە سێدارەى دەدەن.
نیزامى ئێران کارى دروست کردنى تۆمەتە بۆ بانگخوازان و زانایانى ئەهلى سوننە تا ڕزگارى بێت لە دەستیان و لە دادگایەکى ڕوکەشى پڕ لە ستەمدا حوکمى لەسێدارەدان بۆ زۆرێکیان دەردەکات و بۆ ئەم کارەش ئەو دان پێدانانە بەکاردێنێت وەک بەڵگە لە دژیان کە بە زۆرو لە ژێر ئەشکەنجەى دڕندانەدا لێى وەرگرتوون.
ئێوەش لە دوعاى خێر بێ بەشیان مەکەن...
0 التعليقات:
إرسال تعليق