ڕۆژنامەى (فاینانشال تایمز) بە گرنگیەکى زۆرەوە باسى لە برى تێچووى کۆشکى کۆمارى تورکیا کرد, ئەمەش واى لە سەرۆک (ڕەجەب طیب أردوغان) کرد بکەوێتە قسەو پاساو بهێنێتەوە بەوەى تەنها 600 ملیۆن دۆلارى تێ چووە.ئەو ڕۆژنامەیە باسى لەوە کردووە کە ئەردۆغان لە بەرامبەر ئەو فشارانەدا پاساوى ئەو نرخە گرانەى کۆشکەکەى بۆ ئەوە گێڕاوەتەوە کە دەبێتە هۆى کەمى قەرەباڵغى کە بە هۆى هاتوچۆى بەرپرسانەوە لە شەقامەکانى ئەنقەڕەدا دروست دەبێت, چونکە کۆشکەکە لە ناوچەیەکى دوور لە ناوجەرگەى شار دروست کراوە, هەندێکى تریش پییان وایە ئەو ژمارەیە ڕاست نییە وێڕاى ئەوەى وەزیرى دارایى لەبەردەم پەرلەماندا جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە کۆشکەکە بڕى 1.37 ملیار لیرەى تورکى تێچووە واتە نزیکەى 608 ملیۆن دۆلار..!!
ڤیدیۆ:


0 التعليقات:
إرسال تعليق