دوژمنانى خواى گەورە بۆ ئەوەى بیروباوەڕە بۆگەن و پلەو پایە شڵۆقەکەى خۆیان بپارێزن ئیمانداران بە چەندان جۆر تۆمەت تاوانبار دەکەن: بەمە درۆ لەگەڵ خواى گەورەو پاشان خۆیان و خەڵکیش دەکەن, ئەمەش یەکێکە لەو ڕێگایانەى بە هۆیەوە بەربەست دادەنێن لە ڕێگاى خواى گەورە,
پەروەردگاریش درۆى ئەم تۆمەت و بانگەشانەى هەڵماڵیوەو ڕاستىیەکەى دەرخستووە بۆ ئیماندارانتا لەسەر چاوڕۆشنى و ڕووناکى بن لە لایەن خواى خۆیانەوە, لەبەر ئەوە هەرگیز ڕەگى ئیمان لە ناو کرۆکى دڵیان‌دا نابزوێت و لەبەر شەم کردن لە شەرعەکەى لانادەن بەوەى بڵاوى نەکەنەوەو ڕاینەگەیەنن.
پەروەردگاریش درۆى ئەم تۆمەت و بانگەشانەى هەڵماڵیوەو ڕاستىیەکەى دەرخستووە بۆ ئیماندارانتا لەسەر چاوڕۆشنى و ڕووناکى بن لە لایەن خواى خۆیانەوە, لەبەر ئەوە هەرگیز ڕەگى ئیمان لە ناو کرۆکى دڵیان‌دا نابزوێت و لەبەر شەم کردن لە شەرعەکەى لانادەن بەوەى بڵاوى نەکەنەوەو ڕاینەگەیەنن.
لەو تۆمەتانەش:
1- ئەڵێن: ئەمانە هەوڵ بۆ پلەو پایەو کورسى حوکم دەدەن: خواى گەورە دەفەرموێت: (قَالُوٓاْ أَجِئۡتَنَا لِتَلۡفِتَنَا عَمَّا وَجَدۡنَا عَلَيۡهِ ءَابَآءَنَا وَتَكُونَ لَكُمَا ٱلۡكِبۡرِيَآءُ فِي ٱلۡأَرۡضِ ...)(يونس :٧٨)
واتا: (فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌ی) وتیان: باشه تۆ بۆ ئه‌وه هاتوویت که وێڵمان بکه‌یت له‌و بیروباوه‌ڕو به‌رنامه‌یه‌ی که باو‌و باپیرانمان له‌سه‌ری بوون و له‌وانه‌وه بۆ ئێمه ماوه‌ته‌وه؟ (ئایا به‌م ڕێبازه) ده‌تانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتداری و گه‌وره‌یی بۆ خۆتان له‌سه‌ر زه‌ویدا به‌ده‌ست بهێنن؟! ئێمه بڕواتان پێ ناکه‌ین!!
2-تۆمەتبار دەکرێین بەوەى فەساد دەنێینەوە لە زەوىداو ئاینێکى نوێمان هێناوە: (وَقَالَ فِرۡعَوۡنُ ذَرُونِيٓ أَقۡتُلۡ مُوسَىٰ وَلۡيَدۡعُ رَبَّهُۥٓۖ إِنِّيٓ أَخَافُ أَن يُبَدِّلَ دِينَكُمۡ أَوۡ أَن يُظۡهِرَ فِي ٱلۡأَرۡضِ ٱلۡفَسَادَ) (غافر :٢٦)
واتا: ئینجا فیرعه‌ون وتی: وازم لێ بهێنن با مو‌سا بکوژم، با هه‌ر هاوار له په‌روه‌ردگاری بکات، چونکه به‌ڕاستی من ده‌ترسم که دین و ئاینتان بگۆرێت!، یاخود دووبه‌ره‌کی و خراپه و شه‌ڕ و شۆڕ له وڵات و سه‌رزه‌ویدا به‌رپا بکات!!
3-تۆمەتبار دەکرێین بەوەى هەر کەسێک شوێنمان بکەوێت توشى هەژارى دەبێت و داهاتى ئابورى پەکى دەکەوێت – وەک ئەوەى گەشتوگوزار پەکى کەوێت و خانەکانى لەشفرۆى و ئوتێلەکان کز دەبن: (وَقَالُوٓاْ إِن نَّتَّبِعِ ٱلۡهُدَىٰ مَعَكَ نُتَخَطَّفۡ مِنۡ أَرۡضِنَآۚ ...).(القصص :٥٧)
واتا: (قوڕه‌یش و باوه‌ڕلاوازان له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا) ده‌یانوت: ئه‌گه‌ر ئێمه شوێنی هیدایه‌ت و به‌رنامه‌ی ئیسلام بكه‌وین له‌گه‌ڵ تۆدا له وڵاتی خۆماندا ده‌فڕێنرێین و تووشی نه‌هامه‌تی ده‌بین، .
(وَقَالَ ٱلۡمَلَأُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِن قَوۡمِهِۦ لَئِنِ ٱتَّبَعۡتُمۡ شُعَيۡبًا إِنَّكُمۡ إِذٗا لَّخَٰسِرُونَ) (الأعراف :٩٠)
واتا: ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران له گه‌لی شوعه‌یب ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون وتیان: سوێند به خوا ئه‌گه‌ر ئێوه شوێنی شوعه‌یب بکه‌ون، به‌ڕاستی ئه‌و کاته ئێوه له زه‌ره‌رمه‌ندانن.
4-تۆەتمان بۆ دەکەن بەوەى ئێمە بە هێز و بە زۆر بۆچونى خۆمان دەسەپێنین نەک بە ڕێگاى زۆرینە: (فَأَرۡسَلَ فِرۡعَوۡنُ فِي ٱلۡمَدَآئِنِ حَٰشِرِينَ. إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ لَشِرۡذِمَةٞ قَلِيلُونَ) (الشعرا‌ء/53-54)
واتا: فیرعه‌ون (که هه‌واڵی زانی) ناردی بۆ شاره‌کان که هێز کۆبکه‌نه‌وه و (نه‌یه‌ڵن نه‌وه‌ی ئیسرائیل کۆچ بکه‌ن), (جاڕی دا‌و وتی) بێگومان ئه‌وانه ده‌سته‌یه‌کی که‌من و زوو باڵبه‌ستیان ده‌که‌ین...
وە کۆکەرەوەى هەموو ئەمانەش بریتییە لەوەى خەڵک لە دین و لە ڕینمایى دوور بخەنەوە, خواى گەورە دەفەرموێت:
وَدُّواْ لَوۡ تَكۡفُرُونَ كَمَا كَفَرُواْ فَتَكُونُونَ سَوَآءٗۖ...(النساء :٨٩)
واتا: (ئه‌و دووڕووانه) ئاواته‌خوازن که ئێوه‌ش بێ باوه‌ڕ بن وه‌ک خۆیان بێ باوه‌ڕ بوون، ئه‌و کاته (هه‌ردوولاتان) یه‌کسان ده‌بن له بێ باوه‌ڕیدا.
(وَلَن تَرۡضَىٰ عَنكَ ٱلۡيَهُودُ وَلَا ٱلنَّصَٰرَىٰ حَتَّىٰ تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمۡۗ.....) (البقرة :١٢٠)
واتا: هه‌رگیز جوله‌كه و گاوره‌كان له تۆ (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) ڕازی نابن، هه‌تا به ته‌واوی شوێن ئاین و به‌رنامه‌یان نه‌كه‌ویت.
(وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لِرُسُلِهِمۡ لَنُخۡرِجَنَّكُم مِّنۡ أَرۡضِنَآ أَوۡ لَتَعُودُنَّ فِي مِلَّتِنَاۖ.....) (ابراهيم :١٣)
ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون به پێغه‌مبه‌رانی خۆیانیان وت: (ئه‌گه‌ر کۆڵ نه‌ده‌ن) به‌ڕاستی له وڵاتمان ده‌رتان ده‌که‌ین، یان ده‌بێت بێنه‌وه ڕیزی ئاینه‌که‌ی ئێمه...
(إِنَّهُمۡ إِن يَظۡهَرُواْ عَلَيۡكُمۡ يَرۡجُمُوكُمۡ أَوۡ يُعِيدُوكُمۡ فِي مِلَّتِهِمۡ وَلَن تُفۡلِحُوٓاْ إِذًا أَبَدٗا) (الكهف :٢٠)
واتا: چونکه به‌ڕاستی ئه‌و بت په‌رستانه ئه‌گه‌ر پێتان بزانن، ئه‌وه به‌رد بارانتان ده‌که‌ن، یان ده‌تانگێڕنه‌وه بۆ ناو ئایینی خۆیان، ئه‌و کاته ئیتر هه‌رگیز سه‌رفراز نابن.
جا براى موسڵمانم زۆر ووریابە لەوەى هەڵتخەڵەتێنن, وە دەست بگرە بەو دینەى خواى گەورەوە کە ئەگەر هەر کەسێک دەستى پێوە بگرێت گومڕا نابێت, وە پشت بە خواى گەورە ببەستەو دەستەوستان مەبە, چونکە دڵنیابە بەهەشتى نەمرى لە پشتەوەیە ئەگەر ڕێگاکە بگریت و بیپێکیت(فِي مَقۡعَدِ صِدۡقٍ عِندَ مَلِيكٖ مُّقۡتَدِرِۢ) (القمر :٥٥)
واتا: له شوێنی ڕاست و په‌سه‌ندان لای پادشای به‌ده‌سته‌وه.
یان سەرکەوتن و تەمکینە لە دونیادا(وَأُخۡرَىٰ تُحِبُّونَهَاۖ نَصۡرٞ مِّنَ ٱللَّهِ وَفَتۡحٞ قَرِيبٞۗ وَبَشِّرِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ) (الصف :١٣)
واتا: جا شتێکی تریش هه‌یه که حه‌زی لێ ده‌که‌ن، ئه‌ویش به‌خشینی سه‌رکه‌وتنه له‌لایه‌ن خواوه و کردنه‌وه‌ی وڵاتان و دڵه‌کانه، ئه‌و مژده‌یه‌ش بده به ئیمانداران (له هه‌موو سه‌رده‌مێک، گه‌ر ئیمانداران لێ ببڕێن بۆ ئاینی خوای مه‌زن
وە داواى مردنێکى سەربەرزانە بکە ژیانى ڕاستەقینەت پێ دەبەخشرێت.
والحمد لله رب العالمين
سەرچاوە: معالم الطائفة المنصورة في عقر دار المؤمنين (بلاد الشام)...الشيخ (عمر بن مجمود أبو عمر) أبي قتادة الفلسطيني.
وەرگێڕانى/ مەبەست شارباژێڕى
0 التعليقات:
إرسال تعليق