تەیمور نادرى زادە..جوتیارێکى كوردى تەمەن 45 ساڵەو حوکمى لەسێدارەدانى هەیەو ئیستا لە زیندانى رجایى شەهرە لە ئێران.
لە 10/یونیە/2010 لە شارى سنە دەستگیر کراوەو 18 مانگ لە زیندانى تاکەکەسیدا هێڵرایەوە لە زیندانى ئیستیخبارات لە سنەو زانجان, پاشان گواسترایەوە بۆ زیندانى رجایى شەهر.
وێڕاى ئەشکەنجەى دەرونى و لاشەیى بەڵام سوپاس بۆ خواى گەورە وەک چیا خۆڕاگرانە ئاواتى لێکۆڵەرەوەکانى نەهێنایە دى و دانى نەنا بەوەدا کە لێیان دەویست.لە 16/نوفمبر/2013 لە بەناودادگایەکى ڕوکەشدا لە شوعبەى 28 ى دادگاى تاران بە سەرۆکایەتى قازىیەکى نالەبارى سومعە بەد کە ناوى (محمد مقیسە)یە حوکمى لەسێدارەدان درا بەسەرىدا بە تۆمەتى (محاربە) دوژمنایەتى خواى گەورە..!!وە بەشدارى کردن یان پەيوەندى هەبوون بە دامەزراوەیەکەوە کە ئامانجیان تێکدانى ئاسایشى وڵاتە..!!!!
لە کاتێکدا هۆکارى ڕاستەقینەى پشت ئەو حوکە گەورەیەى دراوە بەسەر تەیموردا وەک زۆربەى زیندانیانى ستەمدیدەى ترى ئەهلى سوننە بریتییە لە: چالاکى بانگەواز کردن بۆ مەزهەبى ئەهلى سوننە.
تەیمور دوو کوڕى هەیە: یەکێکیان بە ناوى عیرفان لە دایک بووى 1991 و تەمەنى 19 ساڵەو ئێستا لەگەڵ باوکىدایە لە زیندانى رجایى شەهر, کە ئەمە ئازارێکى ترى تەیمورە چونکە ئاواتى دەخواست ئیستا کوڕەکەى لە زانکۆ بووایە, وە عیرفانیش لە چاوەڕوانى ئەو ساتەدایە کە باوکى لەسێداە دەدرێت و ئیتر نایبینێتەوە.
هاوسەرى کچەکەى تەیمور(واتە زاواکەى) بە ناوى (ابراهیم مرادى) لەسەر دەستى نیزامى ئێرانى کوژراوەو دواى کوژرانى خێزانەکەى کوڕێکى بوو بە ناوى (عبدالرحمن).
عبدالرحمن نە باوکى خۆى بینیوەو نە باپیرى, جگە لەوەى وێنەکەى لە ناو مۆبایلدا بەرچاو کەوتووە, ئەو ئێستا تەمەن 4 ساڵەو هەر جارێک بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ باپیرىدا دەکات وا دەزانێت دەگەڕێتەوە, هەر بۆیە پێى دەڵێت: باپیرە کە هاتیتەوە سەیارەو پاسکیلم بۆ دێنیت لەگەڵ خۆت؟.!!
ئەمەش چیرۆکى خانەوادەیەکە لە سەدان خانەوەداى سوننى مەزهەب کە نیزامى ئێران لە ڕەگەوە پچڕ پچڕى کردوون....
دە سا ئێوەش لە دوعاى خێر بێ بەشیان مەکەن.
0 التعليقات:
إرسال تعليق