• نوێ

    الثلاثاء، 7 أكتوبر 2014

    ئایا فەرموودەی: مەبن بە پۆلیسی ستەمكارەكان صەحیحە؟

    السلام علیكم.
    ئایا ئەم فەرموودەیە صەحیحە ... ئیمامی "الطبراني" گێڕاویەتییەوە لە "الصغیر" و"الأوسط"  لە ئەبو هوڕەیڕەوە – ڕەزای خوای لێبێت - ، فەرموویەتی: پێغەمبەری خوا – صلی الله علیه وسلم – فەرموویەتی:(یكون في آ‌خر الزمان أمرا‌ء ظلمة، و وزار‌ء فسقة، وقضاة خونة، وفقها‌ء كذبة، فمن أدرك ذلك الزمان منكم؛ فلا یكون لهم جابیا ولا عریفا ولا شرطیا).
    واتە: لەكۆتایی زەماندا چەند پێشەوایەكی ستەمكار و، وەزیرێكی فاسق و، قازیێكی خائین و، فوقەهایەكی درۆزن پەیدادەبن ، بۆیە هەركەسێك لەئێوە گەیشتە ئەو ڕۆژگارە ، ئەوە با بۆیان نەبێت بە باجگر و عەریف و پۆلیس .
    هەروەها چۆن بزانین ئەم فەرموودەیە جێبەجێ‌ دەبێت لەسەر واقیع و؟ كاری ئەو كەسە چیبێت كە ئیش دەكات لە فەرمانگەیەكی حكومی لە شارەكەیان كە حوكم بە غەیری شەریعەت دەكات ؟

    وەڵام:
    الحمد لله، والصلاة والسلام علی نبینا محمد وعلی آ‌له وصحبه.
    وبعد...
    ئەم فەرموودەیەی باسكرا سەنەدەكەی زەعیفە .
    بەڵام ئەم فەرموودەیە صەحیحە: (لیأتین علیكم أمرا‌ء یقربون شرار الناس، ویؤخرون الصلاة عن مواقیتها، فمن أدرك ذلك منكم؛ فلا یكونن عریفا ولا شرطیا ولا جابیا ولا خازنا) [رواه ابن حبان في صحیحه].
    واتە: بێگومان پێشەوایانێك بەسەرتاندا دێن كەوا خەڵكی خراپ لەخۆیان نزیك دەكەنەوە و ، نوێژیش لە كاتی خۆی دوادەخەن ، جا هەركەسێك لە ئێوە گەیشتە سەردەمی ئەو پێشەوایانە ؛ ئەوە با نەبێت بە عەریف(پلەیەكی سەربازییە . سێ‌ خەت) و پۆلیس و باجگر(باج سێن) و گەنجینەوان(بەرپرسی گەنجینە) .
    واتاكەی ئەوەیە ؛ كە ئەم ئەمیرە ستەمكارانە پۆلیس و عەریف بەكاردێنن بۆ ستەمكردن لە خەڵكی و، باجگر وگەنجینەوانیش بۆ خواردنی سەروەت وسامانی خەڵكی بەناحەق – جابی وەریدەگرێت و، خازنیش پارێزگاری لێدەكات - .
    ئەوكاتیش پۆلیس و عەریف و باجگر وگەنجینەوان ؛ هاوبەشی دەسەڵاتدارەكانن لە ستەم و تاوانەكانیان .
    هەروەها فەرموودەكە بەڵگەیە ؛ لەسەر ئەوەی كە كاركردن لە ئیشێك دروست نییە كەوا ئیشكەرەكە تێیدا سەرپێچی دروستكەرەكەی خۆی دەكات بەهۆی گوێڕایەڵیكردنی دروستكراوێك و، یارمەتی ستەمكار بدات لەسەر ستەمەكەی و، بەشداربێت لەگەڵی لە تاوانەكانی .
    ئەمەش گشتییە بۆ هەموو ئیش وكارێك كەوا دەبێتە هۆی بەشداربوون لەگەڵ ستەمكارەكان لە ستەمكردنیان .
    هەروەها لەم بارەوە فەرموودەیەك هاتووە لە ئەبو هوڕەیڕەوە لەلای موسلم ، پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - فەرموویەتی : (صنفان من أهل النار لم أرهما، قوم معهم سیاط كأذناب البقر یضربون بها الناس، ونسا‌ء كاسیات عاریات، ممیلات مائلات، رؤوسهن كاسنمة البخت المائلة، لا یدخلن الجنة ولا یجدن ریحها، وإن ریحها لتوجد من مسیرة كذا وكذا).
    واتە:دوو كۆمەڵ هەن لە ئەهلی ئاگرن كه من نەمبینیوون، كۆمەڵێكیان قامچییان پێیە وەكو كلكی مانگا وایە پێی لە خەڵكی دەدەن، كۆمەڵی دووەمیش ئافرەتانێكی داپۆشراوی ڕووتن، بە لەنجەولار دەڕۆن و سەرنجی خەڵی بۆ لای خۆیان ڕادەكێشن، پرچیان لەسەر سەریان كۆدەكەنەوە بە شێوەیەك سەرەكانیان وەكو پۆپڵەی ووشتری لار وایە، ئەمانە ناچنە بەهەشتەوە و بۆنیشی ناكەن ، ئەگەرچی بۆنەكەی لە دووری ئەوەندە وئەوەندە هەستی پێدەكرێت .
    وەئەوانەی كە قامچی هەڵدەگرن ولەخەڵكی دەدەن ، بریتیین لە پۆلیس ، ئەو پۆلیسانەی ئامرازێكن بۆ ستەمكردن بەدەستی حاكمە ستەمكارەكان ، هەروەكو ئیمامی نەوەوی ئەمەی لە شەرحی صەحیحی موسلیمدا ڕوون كردۆتەوە .
    هەروەكو چۆن لەم ڕۆژگارەدا دەیانبینین كە بانگخواز وموجاهیدەكان سزا دەدەن و، لەو موسڵمانانە دەدەن كە خۆپیشاندان دەكەن بۆ پشتیوانیكردنی برا موسڵمانەكانیان لەو وڵاتانەی كە ستەم تێیدا ڕوودەدات لەلایەن كافرەكانەوە بۆ سەر موسڵمانان .
    داوا لە خوای گەورە دەكەین كە ئێمە وبرا موسڵمانەكانمان بپارێزێت ،لە ستەم وستەمكاران .
    خواش زاناترە

    وەڵامدراوەتەوە لەلایەن شێخ: حامد بن عبد الله العلی
    وەرگێڕدراوە لەلایەن: باوكی سەلمان
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ئایا فەرموودەی: مەبن بە پۆلیسی ستەمكارەكان صەحیحە؟ Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top