وبعد...
بێگومان خوای گەورە فەرمانی بە یارمەتیدانی یەكتر لەسەر چاكە و لەخواترسان كردووە و، ئاگاداریكردووینەتەوە لە یارمەتیدانی یەكتر لەسەر تاوان وخراپەكردن و قەدەغەشیكردووە ، بەهەمان شێوەش یاسادانەری دانا (خوا) نەهی كردووە لەوەی موسڵمان دۆستایەتی وپشتیوانی كافر ومونافیق و دوژمنەكانی رێبازی ئیسلام و دین بكات ، وە دەبێت هەموو خۆشەویستی ودۆستایەتییەكی بۆ برا موسڵمانەكانی بێت بەئەندازەی باوەڕ و لەخواترسانەكەیان ، هەروەكو چۆن فەرمانیشی بە شوێنكەوتووەكانی كردووە كە ڕەشایی (ژمارەی) موسڵمانان زیاد بكەن و، دووربكەونەوە و وریابن لە زیادكردنی ژمارەی كافرو مونافیقەكان و ئەوەشی دۆستایەتییان دەكات .لەبەر ئەمەیە كە دروست نییە بۆ هيچموسڵمانێك باوەڕی بە خوا و ڕۆژی دوایی هەبێت خۆیبداتە پاڵ حیزبە كافرەكان یاخود بچێتەڕیزیان – جا ئەم حیزبە نەسڕانی بێت ، یا شیوعی بێت ، یاخود غەیری ئایینی بێت – بۆ هەر مەبەستێك بێت ، دونیایی بێت یان ستراتیژی ، لە كۆلێژ و پەیمانگە بەرز و قوتابخانەكان بێت ، یا لە سەندیكا و یەكێتییەكان (ئیتتیحاد) بێت، یاخود جگە لەمانە لە حیزبە كۆمارییەكان ، لەژێر هەر ناوێك لە ناوەكاندا بێت .
وە هەر كەسێك ئەم كارە بكات(واتە: بچێتە پاڵ ئەم حیزبانە) ئەوە بێگومان هەڵوەشێنەرەوەیەك لە هەڵوەشێنەرەوەكانی ئیسلامی ئەنجامداوە و، نوێژ و ڕۆژوو وهیچ كردەوەیەكی چاكەی لێوەرناگیرێ ، ئەگەر بەخۆیدا نەچێتەوە و واز لەو كردەوەیە نەهێنێت بە گەڕانەوەیەكی ئێجگاری .
ئەمەش لەبەر ئەو بەڵگانەى خوارەوە:
1) خوای گەورە دەفەرمووێ : {وتعاونوا علی البر والتقوی ولا تعاونوا علی الإثم والعدوان}.
واتە: کۆمهکی یهکتری بکهن لهسهر چاکه و پارێزگاری وه کۆمهکی یهکتر مهکهن لهسهر تاوان و دهست درێژی .
وە بەشێك لە یارمەتیدانی ڕوون و ئاشكرا لە سەر تاوان و خراپەكردن خۆدانەپال و چوونەڕیز حیزبە كافر وعەلمانییەكانه .
2) خوای گەورە دەفەرمووێ: {ومن یتولهم منكم فإنه منهم}.
واتە: ههركهسێكیشتان دۆستایهتییان لهگهڵ بكاو، بیانكا بهیارمهتیدهرو دۆستی خۆی، وه یان هاوكاریی و هاوڕێییان بكات ، بێ شك ئهوكهسه ههر لهوانهو بهوان دادهنرێ، ئهگهرچی بهناسنامهیش موسڵمان بێت .
بۆیە هەر كەسێك بچێێتە پاڵ حیزبێكی كافر ، ئەوە بەڕاستی دۆستایەتی كافر و مونافیقەكانی كردووە و، دووژمنایەتی ئیسلام وموسڵمانانی كردووە .
3) حیزبە كافرەكان دانەمەزراون تەنها بۆ دوورخستنەوەی ئیسلام لە مەیدانەكە نەبێت و، موسڵمانیش داوایلێكراوە كە كۆششبكات بۆ جێنشینكردنی ئیسلام لەسەر زەوی .
4) ئەم كارە دەبێتە هۆی شكستی موسڵمانان وسەرخستنی كافر ومونافیقەكان .
لە كۆتاییدا : بیر برا وخوشكە موسڵمانەكانمی دەخەمەوە و وریایان دەكەمەوە ؛ لەوەی شتی خراپ بە شتی چاك بگۆڕنەوە و، با ژیانی دونیای بڕاوە و لەناوچوو هەڵنەبژێرن بەسەر ژیانی هەمیشەیی و، ئایینەكەیان نەفرۆشن بە شتێك لە شتەكانی دونیا ، ئەم شتە كەم بێت یان زۆر .
هەروەها بابزانن كە خوای گەورە ڕێزداریكردوون بە چوونەسەر رێبازی چاكترینی دروستكراوەكان ، كۆتایی نێردراوە بەڕێزەكان ، ئەوەی كە بە شەریعەتەكەی هەموو شەریعەتەكانی تری نەسخ كردۆتەوە و ، هەموو دینەكانی بەتاڵكردۆتەوە ؛{فمن یبتغ غیر الإسلام دیناً فلن یقبل منه وهو فی اڵاخرە من الخاسرین}.
واتە: ههركهسێ بێجگه لهبهرنامهو شهریعهتی ئیسلام ههردینێك بۆخۆی ههڵبژێرێ و بیكا بهبهرنامهی خۆی ههرگیز لێیوهرناگیردرێ و لهدوارۆژیشدا لهڕیزی زیانمهندانه.
وە خوای گەورە دەوڵەمەند و بێپێویستە لە هەموو جیهانییان ، نە گوێڕایەڵی گوێڕایەڵكاران سوودی پێدەگەیەنێت ، نە كوفر وسەرپێچی كافر و سەرپێچیكارانيش زیانی پێدەگەیەنێت و، خواش دینەكەی خۆی هەر سەردەخات و، فەرمانەكەی خۆی تەواو دەكات ئەگەر كافرەكانیش پێیان ناخۆش بێت .
والحمد لله رب العالمین
والصلاة والسلام علی أشرف الأنبیاء والمرسلین
ولا عدوان إلا علی الظالمین
الرابطةالشرعیةللعلماءوالدعاة، السودان
25/2/1426 هـ
وەرگێڕانى: باوكی سەلمان
0 التعليقات:
إرسال تعليق