نە تەعیناتى خوێندکارانى بەش مەینەت
نە سلفەو نە عەقارى پڕ لە ڕیبا
نە خوێنى کەس سەندراو...نە هەقى کەس درایەوە
میللەتیان لە دین و ڕەوشت دادۆشى..
دەیبینین بە ڕۆژى ڕووناک سەروەت و کانزاى ئەم وڵاتە هەڵدەڵوشنلەو لاشەوە بە پارەى (کارەباو موەلیدەو ئاو و مۆبایل و ضەریبەو ڕسومات...) گیرفانى میللەتیان تەکاند
بۆ خۆشیان کام پلە بەرزەو کام خانوە ڕەخشەو کام خۆشیە هەیە تیاى مەلە دەکەن
یەک یەک مەلەفەکانیانمان بینى.... عەورەتیان کەشف بوو
خەتاى خۆمانە...
هەر چوار ساڵ جارێک بە هۆى دەنگدانى خەڵکى سادەو عەوام... کۆمەڵێک دەکەینە ئاغاو کوێخا بەسەر خۆمانەوە.....
پێیان دەڵێین: فەرمون ئاغایان...بخۆن..عافێتان بێت..نۆش....ئێمەش نۆکەرتانین تا خولێکى تر
بە هەموو لایەنەکانەوە بە بێ ڕیزپەڕ..
زانیمان هەموو گورگن و لەسەر لاشەى ئەم میللەتە دەلەوەڕن
شەوانیش لە ڕاگەیاندنەکانەوە دەیانبینین
پڕ بە گەرو ...بە سکى تێرەوە...بەرامبەرمان فەلسەفە دەچڕن...
0 التعليقات:
إرسال تعليق