بەردەوام دەم بە زەردەخە شێخ کاوە وەیسى (خالد منصور بلاغى), لە چاوەڕوانى جێبەجێ کردنى حوکمى لەسێدارەداندایە لە زیندانى ئیفن لە تاران, شێخ کاوە لە 16 ئەیلولى 1984 لە شارى سنندج لە باوکرى ئێران لەدایک بووە, خاوەنى سێ براو سێ خوشکە, گەنجێکى خاوەن ڕەوشت و دیندار بووە, لە شەش اڵیەوە لە مزگەوتى جبریل لە شارى کانى کۆزڵە لە سنندج دەست کردووە بە فێربونى قورئانى پیرۆز, هەردەم لە هەوڵى خۆ شارەزاکردن بووە لە زانستى شەرعى.
خواى پەروەردگار دامەزراوى پێ ببەخشێت و دەروى ئازادىیان لێ بکاتەوە.
لە تەمەنى 19 ساڵیەوە چۆتە شارى جوانرود لەسەر دەستى عبدالحمید دەستى کردووە بە قوڵ بونەوە لە عەقیدەو فیقه و نەحو و مەنهەج. لە زستانى 2005 چۆتە بەندەر جاسک بۆ خوێندنى کتێبەکانى فەرمودە: (صحيح البخاري و صحيح مسلم و سنن النسائي و أبو داود و الترمذي و ابن ماجه) هەروەها کتێبەکانى شەرحى فەرمودە: (كشرح مسلم للنووي و فتح الباري لابن حجر العسقلاني...هتد)
ساڵى 2008 گەڕاوەتەوە شارى سنندج و دەستى کردووە بە بانگەواز بۆ تەوحیدو بڵاوکردنەوەى سوننەت,
نیزامى ئێران هەستى کرد کە ئەم گەنجە بۆتە هەڕەشە بۆى چونکە ڕەخنە لە بەناو زاناکانیان دەگرێت کە جوێن بە دایکە عائیشە و هاوەڵان دەدەن(ڕەزاى خوایان لێ بێت) و بە ئاشکرا قسە لەسەر ستەمى نیزامى ئێرانى دەکات دژ بە موسڵمانانى سوننە مەزهەب (بە تایەت کوردە کان و بلوش کە کەمینەن)
بۆیە لە 11 یونیە 2009 دەستگیریان کرد, دوو ساڵ و نیو(سى مانگ) لە زیندانى ئیستیخبارات لە سنندج هێشتیانەوە, دواتر گوازرایەوە بۆ زیندانى رجایى و سەختترین ئەشکەنجە دراوە دواتر برا بۆ زیندانى ئیفن کە بەناوبانگە بە ئەشکەنجەو دەستدرێژى و کوشتن تیایدا..!!
لە بەهارى 2012 حوکمى لەسێدارەدان دراوە بەسەرىدا لە لایەن قاضى محمد مقیسە بە تۆمەتى (موحارەبە) واتە دژایەتى کردنى خواو پێغەمبەر(صلى الله علیه وسلم)...!!!
شێخ کاوە زۆر خۆشەویستە لە لاى زیندانیانى ناو سجن بە جۆرێک لە 29 ئەیلول 2013 هێزەکانى پۆلیسى چالاکییە مەدەنیەکان هاتن شێخ کاوەو زیندانىیەکى تر بەرن, زیندانىیەکان ڕێگریان کرد لەوەى بیانبەن و ترسى ئەوەیان هەبوو بۆ سێدارەدانیان بەرن و سێ سەعات بەرگریان کرد تا کاوە لەبەر ءەوەى خوێنى کەس نەڕژێت خۆى دا بە دەستەوە, ئیتر لەو کاتەوە ئەو و موختار ڕەحیمى بران کە داتر زانرا براون بۆ زیندانى ئیفن لە تاران..
0 التعليقات:
إرسال تعليق