دواى ئەوەى بە ئاشکراو بێ پەردە چونە ناو بەرەى بەرگرى کردن لە حیزبە عەلمانیەکان...دەستخۆشیتان لێ کردن لە خوێن ڕشتنیاندا...سەردانتان کردن و دوعاتان بۆ کردن...
جارێکى تر چۆن دەتوانن قەناعەت بەو خەڵکە بکەن کە ڕێبازى عەلمانییەت کوفرە, وە بانگەوازکارانى بیرى ناسیۆنالیستى و پاسەوانانى بەرنامە دەستکردەکان گومڕان....!!!
ئێوە ئەزانن چ فیتنەیەکتان ناوەتەوە؟ بزانە چۆن سەرتان لەو خەڵکە عەوامە تێکداوە بە ئومێدى ئەوەى کوفر لێتان ڕازى بن..بەڵام جگە لە سوکتر بوون و زیاتر شکانى هەیبەتتان هیچى ترتان لە ئەهلى کوفر دەست نەکەوت...جوان گوێ بگرن: خواى گەورە دەفەرموێت:
{ وَالَّذِينَ كَفَرُوا بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ إِلا تَفْعَلُوهُ تَكُنْ فِتْنَةٌ فِي الأرْضِ وَفَسَادٌ كَبِيرٌ (73) }
ئیبن کەثیر(ڕەحمەتى خوا لێ بێت) لە تەفسیرى ئەم ئایەتەدا فەرمویەتى:
(لما ذكر تعالى أن المؤمنين بعضُهم أولياء بعض، قطع الموالاة بينهم وبين الكفار،.............................ومعنى قوله تعالى: { إِلا تَفْعَلُوهُ تَكُنْ فِتْنَةٌ فِي الأرْضِ وَفَسَادٌ كَبِيرٌ } أي: إن لم تجانبوا المشركين وتوالوا المؤمنين، وإلا وقعت الفتنة في الناس، وهو التباس الأمر، واختلاط المؤمن بالكافر، فيقع بين الناس فساد منتشر طويل عريض)./تفسیر ابن کثیر4/97-98
واتە: کاتێ خواى گەورە باس لەوە دەکات کە ئیمانداران هەندێکیان دۆست و پشتیوانى هەندێکیانن, لە بەرامبەردا پەیوەندى دۆستایەتى نێوانیان لەگەڵ بێ باوەڕاندا دەپچڕێنێت......تا دەفەرموێت....وە ماناى ئایەتى(إِلا تَفْعَلُوهُ تَكُنْ فِتْنَةٌ فِي الأرْضِ وَفَسَادٌ كَبِيرٌ) واتە: ئەگەر ئێوە خۆتان بە دوور نەگرن لە موشریکەکان و پشتیوانى لە ئیمانداران نەکەن ئەوا فیتنە لە ناو خەڵکدا پەیدا دەبێت ئەو فیتنەیەش بریتىیە لە سەرلێ تێک چوون و لێ تێکەڵ بوونى ئیمانادر بە کافران, ئەو کاتیش لە ناو خەڵکىدا فەسادێکى بڵاووو درێژ و پان دروست دەبێت.
0 التعليقات:
إرسال تعليق