
لە 27 مایو 2010 و لە تەمەنى 19 ساڵیدا دەستگیر کراوە, ئەویش بە هۆى ئەوەى ووریا یەکێک لە کتێبەکانى شێخى ئیسلام ئیبن تەیمییە پێ دەبێت(کە لە ئێران خوێندنەوەیان مەمنوعە) هێزەکانى ئاسایش بە بەرگى مەدەنییەوە شوێنى دەکەون و دەستگیرى دەکەن, دەیبەن بۆ بنکەى ئیستیخبارات لە سنندج, دواى 73 ڕۆژ لە ئەشکەنجەى لاشەیى و دەرونى دەیگوازنەوە بۆ زاهدان و 18 مانگ دەیهێڵنەوە, دواتر بۆ زیندانى ئیفن لە تاران و دواتر بۆ رجایى شەهر, لەوێ پاش دادگایى کردنێکى گاڵتەجاڕى کە 5 دەقیقەى خایاند حوکمى سێدارە دەدەن بەسەرىدا بە تۆمەتى (موحارەبە) و (پیلان دانان دژ بە ئاسایشى نیشتمانى) و (ئەندامێتى لە دامەزراوەیەک کە هەوڵ دەدات بۆ تێکدانى ئاسایشى نیشتمان)..!!!
خواى پەروەردگار دامەزراوى پێ ببەخشێت و دەروازەى ئازادى لێ بکاتەوە
0 التعليقات:
إرسال تعليق