• نوێ

    الاثنين، 13 أكتوبر 2014

    حوكمی عەلمانییەكان وپشتیوانانی لەلای موحەممەد ئەمان جامی

    ئەو كاتەی شێخ موحەممەد ئەمان جامی قسەی حەق دەڵێت !!!
    ئێمە دوژمنایەتیيمان لەگەڵ حەقدا نییە و، هەركەسێكیش قسەیەكی حەق بكات لێی وەردەگیرێت ، هەرچەندە هەڵەی زۆر وگەورەشی هەبێت ، چونكە حەق ئەو شتەیە كە ئیماندار بەدوایدا دەگەڕێت ولێی ون بووە ، لەهەرشوێنێك دۆزییەوە ، ئەوە لەهەموو كەس شیاوتر و لەپێشترە بۆ دەست پێوەگرتنی.
    لا تحقرن الرأي وهو موافق *** حكم الصواب إذا أتى من ناقص
    فالدر وهو أعز شيء يقتنى *** ما حط قيمته هوان الغائص
    مەبەست لە وەرگێڕانی ئەم وتانەی شێخ موحەممەد ئەمان جامی ، ئاگاداركردنەوە ودةرخستنى حةقيقةتى موڕجیئە ومەدخەلییەكانە ، ئەوانەی شەو وڕۆژ بەرگری لە حكومەتە عەلمانییەكان دەكەن و سەركردەكانیشی بە وەلی خەمر – ببورن بە وەلی ئەمر – دەزانن ، ئەمە لەكاتێكدا مەدخەلییەكان موحەممەد ئەمان جامی بە یەكێك لە شێخە گەورەكانی خۆیان دەزانن ، تا وای لێهات لەسەرتادا ناونران بە جامییەكان و،تا ئێستاش لە سعودییە  زیاتر ئەم ناوەیان پێدەوترێت نەك مەدخەلییەكان ، هەروەها هەموو حیزبە گومڕاكانی تريش ، ئەوانەی شەو وڕۆژ لەگەڵ حیزبە عەلمانییەكاندان و هاوپەیمانن لەگەڵیان ،ئەوانەی ڕەخنە لە مەدخەلییەكان دەگرن لەسەر ئەوەی كە بە سەركردە تاغووتەكان دەڵێن وەلی ئەمر ،كەچی خۆیان ئەو سەركردانەیان هەڵبژاردووە ودەنگیان پێ‌ داوون ، بەڕاستی سەیرە (بانێكە و سەد هەوا) ... بەڵێ‌ ئاگاداركرنەوەی ئەوانە لە ترسناكی ئەو دۆستایەتی ویارمەتیيدان وپشتیوانیيكردنەی كە هەیانە بۆ حیزبە عەلمانییە موڕتەددەكان . بەو هیوایەی بەئاگا بێنەوە و وازبێنن لە دۆستایەتیيكردنی حیزبە عەلمانییەكان.
    فەرموون ئێوە و دەقی قسەكەی شێخ ، بەڵام بە وردی بیخوێننەوە و لێی وردببنەوە ، بۆ ئەوەی سوودی لێ ببینن :
    " وأخيراً إن كثير من المنتسبين إلى الإسلام كفروا بالإسلام وأعلنوا أنهم علمانيون ولعل لا يعلمون معنى العلمانية صغار طلبة العلم .
    العلمانية عدم الإيمان بأي دين ، التجرد عن الدين ، كثرت العلمانية ، وكثيراً ماينادون مغالطة أنهم يجاهدون للإسلام ، وهم يقاتلون المسلمين ويقتلون ويحاولون القضاء على الإسلام لو استطاعوا ، لكنهم يعملون أسلوب المغالطة ، الجهاد في سبيل الله والدفاع عن المسلمين والدفاع عن الحرمين مغالطة ما أفضعها وما أكذبها ، استغلوا السذج من الشباب ، فصاروا يصفقون ويؤيدون العلمانيين ضد المؤمنين ، العلمانيون الذين أعلنوا عن علمانيتهم ويعتزون بعلمانيتهم ، هؤلاء أشد كفراً من اليهود والنصارى ، فإذا كان الله جعل موالاة اليهود والنصارى ومن يواليهم ويحبهم ويناصرهم أنه منهم ، فما بال الذين يوالون العلمانيين والماركسيين والوثنيين ، أشد ، لأن الله جعل لأهل الكتاب اعتبارات احتراما لكتابهم الأول وإن نسخ ، يجوز للمسلم أن يأكل من ذبيحة أهل الكتاب ( اليهود والنصارى ) ، ويجوز أن يتزوج نساءهم المحصنات من نسائهم وإن كان الأفضل عدم العدول إلى نسائهم مع وجود المؤمنات ، لكنه جائز ، أما المرتد وأما المجوسي وأما الوثني والهندوكي والبوذي هؤلاء جميعاً ، والعلمانيون من المرتدين ، العلماني مرتد لأنه كان مسلماً ثم أعتنق العلمانية ، هذه الملة الخبيثة أخبث من اليهودية والنصرانية ، مناصرة هؤلاء أشد كفراً من مناصرة اليهود والنصارى يقول الله تعالى: (يا أيها الذين ءامنوا لا تتخذوا اليهود والنصارى أولياء بعضهم أولياء بعض ومن يتولهم منكم فإنه منهم) . الموالاة المحبة و المناصرة ، من أحب اليهود والنصارى وناصرهم وأضمر له الحب والود كأولياء الله يكفر ، لأنه لا تجتمع محبة الله ومحبة  أعداء الله ، ولكن قال في الآخرين في الكفار عام : (يا أيها الذين ءامنوا لا تتخذوا الكافرين أولياء من دون المؤمنين). جميع الكفار ، كما قلت هؤلاء العلمانيين أشد كفراً من اليهود والنصارى ، وموالاة الجميع غير جائزة ، قد تصل إلى حد الكفر ، والموالاة المناصرة ، من يناصر العلمانيين ويظاهرهم ويؤيدهم ضد المسلمين وضد المؤمنين قد والاهم ، فصار منهم ، كل من يناصر العلمانيين ويؤازرهم ويظاهرهم ضد المسلمين يخرب بيوت المسلمين وأوطانهم ويعتدوا على المسلمين قد والى هؤلاء الكفار ، فلينتبه لنفسه ، فكثير من المنتسبين إلى الإسلام وللأسف يسمون أنفسهم بالإسلاميين أصبحوا في هذا الوقت في تناقض شديد يتعاونون مع القوميين والشيوعيين لمناصرة العلمانيين ضد المؤمنين كما تسمعون في كثير من الأقطار مظاهرات من الذين يسّمون أنفسهم بالإسلاميين متعاونين مع القوميين والشيوعيين لمناصرة العلمانيين ضد المؤمنين هؤلاء يقعون في ورطة في إيمانهم من حيث لا يشعرون لأن محبتهم أي العلمانيين ومناصرتهم ومؤازرتهم ومعاونتهم على المؤمنين وعلى الإعتداء على المؤمنين على أرضهم وأعراضهم كفرٌ بالله ".

    واتە: لە كۆتاییدا بەڕاستی زۆرێك لەوانەی نیسبەتیان دەدرێتە پاڵ ئیسلام كافر بوونە بە ئیسلام و ڕایانگەیاندووە كە ئەوان عەلمانیین ، وە لەوانەیە قوتابییە بچوكەكانی زانست واتای عەلمانییەت نەزانن .
    عەلمانییەت واتە باوەڕنەبوون بە هیچ ئایینێك ، ڕووتبوون(دووربوون) لە ئایین ، عەلمانییەت زۆر بووە و، زۆرجار بە هەڵە بانگەشەی ئەوە دەكەن گوایە تێدەكۆشن بۆ ئیسلام ،لەكاتێكدا شەڕ لەگەڵ موسڵمانان دەكەن ودەیانكوژن و هەوڵی لەناوبردنی ئیسلام دەدەن ئەگەر بتوانن ، بەڵام ئەوان شێوازی هەڵەكاری بەكاردەهێنن ، تێكۆشان لەپێناوی خوا وبەرگریكردن لە موسڵمانان و حەڕەمەین ، هەڵەكارییەك ئای كە چەند ناشیرین و درۆیە ، گەنجە سادەكانیان قۆستۆتەوە وئەوانیش چەپڵە لێدەدەن و پشتگیری عەلمانییەكان دەكەن لە دژی ئیمانداران ، ئەو عەلمانییانەی عەلمانییەتی خۆیان ڕاگەیاندووە و شانازی بە عەلمانیەتەكەیانەوە دەكەن ، ئەوانە لە جوولەكە ونەسڕانییەكان كافرترن ، ئەگەر خوای گەورە ئەو كەسەی دۆستایەتی جوولەكە ونەسڕانییەكان دەكات وخۆشی دەوێن و سەریان دەخات لەوانی حیساب كردبێت ، ئەی دەبێت حاڵی ئەوانە چۆن بێت كە دۆستایەتی عەلمانی و ماركسی و بتپەرستەكان دەكەن ، بێگومان حوكمەكە تووندترە ، چونكە خوای پەروەردگار چەند تایبەتمەندییەكی بۆ ئەهلی كیتاب داناوە ئەمەش وەكو ڕێزێك بۆ پەرتووكەكەی یەكەمیان ئەگەرچی نەسخیش بووبێتەوە ، بۆ موسڵمان دروستە لە سەربڕاوی ئەهلی كیتاب (جوولەكە ونەسڕانی) بخوات و، دروستە ئافرەتە داوێن پاكەكانیان بخوازێت ئەگەرچی باشتر وایە لەكاتی بوونی ئافرەتی ئیماندار ئافرەتی ئەوان نەهێنێت ، بەڵام دروستیشە ، بەڵام موڕتەدد وئاگرپەرست و بتپەرست و هیندۆسی و بوزی ئەمانە هەموویان (جیاوازن لەوان) ، عەلمانییەكان بەشێكن لە موڕتەددەكان ، عەلمانی موڕتەددە ، چونكە موسڵمان بووە پاشان عەلمانییەتی هەڵبژاردووە ، ئەم ڕێبازە پیسە پیسترە لە یەهودییەت ونەسڕانییەت ، سەرخستنی ئەمانە كوفرەكەی گەورەترە لە سەرخستنی جوولەكە ونەسڕانییەكان ،  خوای بەرز وبڵند دەفەرمووێ‌:}یا أیها الذین ‌ءامنوا لا تتخذوا الیهود والنصاری أولیا‌ء بعضهم أولیا‌ء بعض ومن یتولهم منكم فإنه منهم{.
    واتە: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌! جوولەكە ونەسڕانییەكان مه‌كه‌نه‌ دۆست و پشتیوانتان، واته‌: نه‌ یارمه‌تیان بده‌ن و، نه‌داوای یارمه‌تیشیان لێبكه‌ن، وه‌ به‌هیچ جۆرێك (موالات) و هاوكاریی و خۆشه‌ویسیتیيتان بۆیان نه‌بێ ، چونكه‌ ئه‌وانه‌ هه‌ندێكیان پشتیوان و یارمه‌تیيده‌ری هه‌ندێكیانن و،هه‌ركه‌سێكیشتان دۆستایه‌تییان له‌گه‌ڵ بكاو، بیانكا به‌یارمه‌تیيده‌رو دۆستی خۆی، وه‌ یان هاوكاریی و هاوڕێییان بكات ، بێ شك ئه‌وكه‌سه‌ هه‌ر له‌وانه‌و به‌وان داده‌نرێ، ئه‌گه‌رچی به‌ناسنامه‌یش موسڵمان بێت .
    دۆستایەتی خۆشەویستی وسەرخستنه ، هەركەسێك جوولەكە ونەسڕانییەكانی  وەكو دۆستەكانی خوا خۆش بووێت وسەریانبخات و لە دڵەوە خۆشەویستی بشارێتەوە بۆیان كافر دەبێت ، چونكە خۆشەویستی خوا ودوژمنەكانی پێكەوە كۆنابنەوە ، بەڵام دەربارەی كافرەكانی تر كافرەكان بەگشتی دەفەرمووێ‌:}یا أیها الذین ‌ءامنوا لا تتخذوا الكافرین أولیا‌ء من دون المؤمنین{.
    واتە: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌! لەجیاتی موسڵمانان خه‌ڵكانی بێ باوه‌ڕ به‌دۆست و پشتیوانی خۆتان مه‌گرن .
    ئەمە بۆ هەموو كافرەكانه ، هەروەكو گوتم ئەو عەلمانییانە لە جوولەكە ونەسڕانییەكان كافرترن ، دۆستایەتی هەمووشیان دروست نییە ، جاری وایە دەگاتە سنووری كوفر ،دۆستایەتی سەرخستنە ، هەركەسێك پشتیوانی عەلمانییەكان بكات وسەریانبخات وپشتیان بگرێت لە دژی موسڵمان وئیمانداران ئەوە بێگومان دۆستایەتیيكردوون ، لەئەنجامیشدا بووە بە یەكێك لەوان ، هەموو ئەوانەی عەلمانییەكان سەردەخەن و پشتگیرییان دەكەن لەدژی موسڵمانان ، ماڵ ونیشتیمانی موسڵمانان تێكدەدەن ودەستدرێژی دەكەنە سەر موسڵمانان ئەوە بێگومان دۆستایەتی ئەو كافرانەی كردووە ، بۆیە با ئاگاداری خۆی بێت ، چونكە زۆرێك لەوانەی نیسبەتیان دەدرێتە پاڵ ئیسلام و، بەداخەوە ناو لەخۆیان دەنێن ئیسلامییەكان لەم كاتەدا تووشی چەند هەڵوێستێكی دژبەیەك(تناقض)ی تووند بوونە ، هاوكاری لەگەڵ قەومی وشیوعییەكان دەكەن بۆ سەرخستنی عەلمانییەكان لەدژی ئیمانداران ، هەروەكو دەیبیستن لە زۆر شوێن خۆپیشاندان دەكرێت لەلایەن ئەو كەسانەی ناویان لەخۆیان ناوە ئیسلامییەكان ، یارمەتی قەومی وشیوعییەكان دەدەن بۆ سەرخستنی عەلمانییەكان دژی ئیماندارەكان ، ئەوانە لە ئیمانەكەیاندا تووشی كارەسات بوونە بەشێوەیەك هەستیشی پێناكەن ، چونكە خۆشەویستی وسەرخستن و پشتگیریيكردن ویارمەتیيدانیان بۆ عەلمانییەكان لە دژی ئیمانداران و دەستدرێژی كردنە سەریان  و سەر خاك و نامووسیان كوفرە بە خوای گەورە !!!
    )شرح الأصول الثلاثة ،محمد أمان الجامي ،ص: 85-86).


    ئامادەكردنی: باوكی سەلمان
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: حوكمی عەلمانییەكان وپشتیوانانی لەلای موحەممەد ئەمان جامی Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top