
واتە: بێگومان زۆرێك لە دەسەڵاتدارەكان لە گەنجەكان دەترسن، چونكە تاوانی گەنجەكان ئەوەیە داوای شەریعەتی خوا دەكەن و بانگەواز بۆ شەریعەتی خوا دەكەن ، بۆیە لێیان دەترسن كە ڕەخنەیان لێبگرن لەوەی دواكەوتوون لە حوكمی خوا و خەڵكی بەرەو شەریعەت نابەن ، لەكاتێكدا ئەمە داواكارییەكی چاكە لەلایەن گەنجە چاكەكانەوە سوپاس دەكرێن لەسەری ، بۆیە لەسەر سەركردە پێویستە یارمەتییان بدات لەسەر چاكە و، ڕێنماییان بكات بۆ صەواب ئەگەر هەڵەیانكرد ،هەروەها غیرەتی ئیسلامەتی و هێزی ئیمانییان تێدا جێگیر بكات و، ئەگەر پێیان خلیسكا یاخود هەڵەیەكیان لێدیتن ڕێنماییان بكەن بەرەو خەیر تاوەكو سوودیان لێببین وئوممەتیش سوودمەند ببێت لێیان .
0 التعليقات:
إرسال تعليق