• نوێ

    السبت، 7 ديسمبر 2013

    (ئەبو مەنار)یش پێى وابوو (مالیکى) وەلى ئەمرە...!!

    (محمد خضیر) ناسراو بە ئەبو مەنارى عیلمى, ئەو کابرایەى خۆى بە یەکێک لە بانگخوازانى قوتابخانەى سەلەفییەت دەناساند, تا لە کۆتایىدا ڕووى ڕاستەقینەى بە دەرکەوت, ئەویش کاتێک خەڵکى دەستیان کرد بە ناڕەزایى دەربڕین و خۆپیشاندان لە دژى ئەو هەموو جینایەت و جەریمانەى حکومەتى ڕافیزى عێراقى بە سەرۆکایەتى نورى مالیکى سەرۆک وەزیرانى عێراق دژى سوننە مەزهەبەکان ئەنجامى دەدات,

    بەڵام وەک پیشەى ئەم هەمیشەیى واعیزى سوڵتانەکان ئەبو مەنار فەتوایەکى زۆر سەیرى دەرکرد بەوەى (مالیکى) وەلى ئەمرى شەرعییەو لە دژ وەستانى ناشەرعییەو ئەوانەشى خۆپیشاندان دەکەن بە خەواریج و تەکفیرى ناوى بردن!!!!...
    شایەنى باسە ئەبو مەنار ئەو کاتەى کە عێراق داگیر کرا لە لایەن سوپاى خاچپەرستى ئەمریکاو هاوپەیمانەکانییەوە لە بەرنامەى(صناعە الموت) ى کەناڵى (العربیە)دا ووتى: (پرسیارم لێكرا كە چۆن دەبێ بەشداری حكومەت بكەین كە حكومەتێكی كوفرییە منیش كتێبێكم نوسی كە بەناوی(دحْر الْمثلّب على جواز تولية الْمسلم على الْمسلم من كافرٍ متغلّب) لەو كتێبە باسی ئەوەم كردوە كەلەروی شەرعەوە دەشێ بەشداری حوكمەتێك بكەین كافر پێكی هێنابێ!!!
     هەروەها دەڵێت: ئەو كتێبە (پارێزگار) بۆی بەچاپ گەیاندم..!!!

    ڕێباز


    بەشێک لە بەرنامەکەى کەناڵى العربیە

    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: (ئەبو مەنار)یش پێى وابوو (مالیکى) وەلى ئەمرە...!! Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top