نەخۆشیەك ڕوی لە کۆمەڵگەی کوردەواری کردوەو زۆرجار خوشکانێك سکاڵاو شکاتی حاڵی خۆیان بۆ لای ئێمە دێنن و باسی دەکەن ،ئەویش ئەوەیە ئەگەر پیاوێك ژن تەڵاق بدات و لێی جیا بێتەوە ، یان خێزانی مردبێت ،بۆ ڕازی نابێت ئافرەتێك بێنێت هاو شێوەی خۆی کە ئەویش هاوسەری مردوە، یان جیابۆتەوەو لەبەر هۆکارێكی شەرعی لەگەڵ هاوسەری پێشوی نەگونجاوە.
بەڕاستی دەکرێت بڵێین: سکاڵای حاڵ و گوزەرانی ئەم خوشکانەمان تەنها ئەوانەیان نین کە جیابونەتەوە لە پیاوانێك کە نەیان توانیوە مافی خێزانداریەتیان بدەن!.

بەڵکو بەداخەوە زۆرێك لە پیاوان هێندەی بەدوای ئافرەتی جوانترەوەن ، نیو هێندە بەدوای ڕەزامەندی خوای گەورەوە نین!.زۆر ئاساییە گەنجێك کە هێشتا خێزانی دیاری نەکردبێت ، بگەڕێت بەدوایئافرەتێکی شو نەکردوی هاوشانی خۆی، بەڵام دەبێت بۆچی پیاوێك کە خۆیشی بوە بەبێوە پیاو ئامادە نەبێت خوشکێکی بێوەژن بهێنێت؟
لە کاتێکدا لەنێو ئەو خوشکانەی کە جیابونەتەوە تیایاندایە زۆر دیندارترو ناسك ترو جوانتریشن لە کچانێکی تازە پێگەشتو!بەڵام بەهۆی کاریگەری ئەو داب و نەریتە نەشیاوەی کۆمەڵگەوەیە کەبوەتە ڕێگر لەبەردەم ئەو پرۆسەیەداو ، نەك هەر ئەوان بەڵکو زۆرجار گەنجانێکیش کە ویستویانە ژیانی هاوسەری لەگەڵ خوشكێکی بێوەژندا دروست بکەن بەڵام بەهۆیڕێگری کەسوکاریەوە ڕێی لێگیراوە، تەنانەت جاری وا هەبوە کوڕ بۆ رازی کردنی کەسوکاری درۆی کردوە لەگەڵیاندا، تا ڕازیان بکات!.ئەمە لەکاتێکدایە کەوا ئەگەر ئافرەتێك ژیانی هاوسەری لەگەڵ پیاوێکدا بەستبێت و جیا بوبێتەوە، یان هاوسەری یەکەمی مردبێت ئەوە زیاتر تەجروبەی ژیانی بۆ دروست دەبێت و چاکتر دەتوانێت ڕێز لە هاوسەری دووەمی بگرێت وقەدری بزانێت و بەهەڵەکانی پێشتریدا بچێتەوەو ، سەرجەم ئەو بۆشاییانەی ڕابردوی پڕبکاتەوەو بەهەنگاوێکی پتەوترەوە بچێتەوە پێش بۆ ژیانی داهاتوی!.یان ئەگەر پیاوێك لەخێزانی یەکەمی منداڵی هەبوبێت و لای خۆی بمێنێتەوە ، ئەوە ئافرەتێکی بێوەژن زیاتر دەتوانێت هاوکاری بێت لە گەورەکردن و خزمەت کردن و پەروەردەکردنی منداڵەکانیدا نەك ئافرەتێکی شو نەکردو کەوا هێشتانازانێت چۆن ژیانی هاوسەری بەڕێ بکات!.بەڕاستی لەئاینی پیرۆزی ئیسلامدا زۆر بەگرنگی باس لە چاکەکردن و یارمەتیدان و بەدەمەوە چونی ئافرەتانی بێوەژن کراوەو، لەناو ئەو چاکانەشدا دروستکردنی ژیانی هاوسەری یە لەگەڵیاندا لەبەر خاتری خوای گەورە، کەدڵنیابن هەربرایەك لەبەر خاتری خوای گەورە خوشکانێکی بێوەژن مارە بکات و بیخاتە ژێر سێبەری خۆیەوە ، ئەوە دڵنیابێت خوای گەورەش بەچەندین قات پاداشتیان دەداتەوەو بەختەوەری دوونیاش دەبن و لە دواڕۆژشیدا خوای گەورە پاداشتی خێریان دەداتەوە!.ئەوەی کە ماوە بیڵێم: بەڕاستی بەداخەوەین بۆ کۆمەڵگەیەك کە چەندین ئافرەتی ڕۆژئاوایی خاوەن نامەم مارەکردوە لەگەنجانی کورد لە وڵاتانی ئەوروپا بەهۆی ئەوەی کە چاوی کەسوکاریان لەسەر نەبوە، ئافرەتیان مارە کردوە نەك بێوەژنبوە بەڵکو چەندین دەستیشیان کردوەو چەندین ساڵیش لەخۆیان گەورەتر بون!.ئایا ئەم گەنجە ڕازی دەبێت خوشکێكی بێوەژنی مسوڵمانی هاوزمانی خۆی مارە بکات کە ئەوپەڕی شەرم و حەیاو جوانی لێ دەتکێت؟.بۆچی دەبێت بێوە پیاوەکانیشمان بەچاوێکی کەمەوە سەیری ئەو خوشکانەمان بکەن؟.مەگەر زۆرێك لەخێزانەکانی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) بێوەژن نەبون و چەندین ساڵیش لە پێش پێغەمبەری خواوە لەدایك نەببون؟.لە کۆتایی دا: هیوادارم کەوا ئەم دیاردە نەشیاوە بەرەو بنبڕکردن بچێت وپیاوانیش تەنها لەغەمی خۆیاندا نەبن و چاویان لەو خوشکە بێوەژنانەشمان بێت کە بە ئاواتەوەن شەوێك لەژێر سێبەری پیاوێکی هاوشانی خۆیاندا بەرنەسەر!.وە کەسوکاریش بانەبنە ڕێگر لەبەردەم ئەو پرۆسەیەدا چونکە هەموو ئەو ئافرەتە بەڕێزانە بەشێکن لە کەسوکاری ئێمەو هیچ خێزانێکی گەورە نیە کەوا ئافرەتێکی بێوەژنی تێدا نەبێت، ئیتر ئەوکات چۆن حەزدەکەین ئافرەتەکانی خۆمان بچنەنێو ژیانی هاوسەریەوە ، دەبێت دڵنیابین کەسوکارەکانی ئەوانیش خۆشحاڵن بەوەی کەوا کچەکانیان بەتەنیایی نەمێننەوە.

نوسینی: باوکی ئەسماء
0 التعليقات:
إرسال تعليق