• نوێ

    السبت، 21 ديسمبر 2013

    (سەری ساڵ و لەدایک بونی مەسیح) دوو بوختانی گەورە.

    خۆی دوو بابەتی لەیەك جودان یەكیان گوایە میلادی مەسیحیە (علی نبینا و علیه الصلاە والسلام).
    ئەوەی تر سەری سالی تازەیە بەپێی تەقویمی (گریگوری).
    مەسیح كەی لەدایك بووە ؟


    زۆربەی جیهانی نەصرانی لە ٢٤/٢٥ مانگی ١٢ هەموو ساڵێك ئاهەنگ دەگێرن و پێان وایە لەو شەوە مەسیح لەدایك بوە.


    لای كاسۆلیكەكان رۆژی ٢٤ بەرۆژوو دەبن لەگەل ئاوا بونی خۆری ئەو رۆژەو بەدیار كەوتنی ئەستێرە رۆژوەكەیان دەشكێنن نانی ئێوارەشیان تەنها گۆشتی (ماسیە) گەرچی (ڤاتیكان) بەفەرمی رێی داوە كە دەكرێ خواردنی تریش بخۆن بەڵام زۆربەی كاسۆلیكەكان دەلێن لەبەر ئەوەی ئەو كاتەی (خوامان لەدایك بوە - پەنا بەخوا) خەلكی دەوروبەر هیچیان نەبوە لەماسی زیاتر بیخۆن بۆیە ئیمە بۆ یاد كردنەوەی ئەو رۆژە تەنها ماسی دەخۆین فەرمانەکەی (ڤاتیکان ) جێبەجێ ناکەین شەویش نزیكی ١٢ شەو لەكلێسەكان ئاهەنگ دەگێرن و ئەو شەوە پیرۆز رادەگرن.
    سەری ساڵی تازەش بە تەواو بونی مانگی(١٢)دەست پێدەكات واتە ٣١ (دیتسیمبری) كە میلی سەعات لە ( ١٢ / ٢٤ ) شەو لایدا ئەوا مانكی ١٢ تەواو بوو داخلی رۆژی یەكەمی سالی تازە دەبین بەپێی رۆژژمێری (گریگۆری) .
    هەردوو خال نارەوایە ... هەردوو خالیش ... زۆر دورن لەراستی .
    چۆن؟
    مەسیح علی نبینا وعلیه الصلاەوالسلام لە( ٢٤ / ٢٥ ) مانگی ١٢ لەدایك نەبوە هیچ بەلگەیەكیش لە ئینجیل لەسەر ئەوە نەهاتوە كە لەو كاتە لەدایك بوە.
    زۆربەی میژونوسانی خۆرئاواش لەسەر ئەوە كۆران ئەو ئاهەنگەی بەو بۆنەیەوەش دەگیردرێن،ئاهەنگی (وەسەنیەكان بوە) بەر لە دایك بونی مەسیح ئەو ئاهەنگە بونی هەبوە.
    هۆكارەكەشی ئەوەیە شەوی زستان زۆر درێژبوە وایان زانیوە رۆژ بەرەو كوژانەوە دەروات.
    واتە بەحسێبی ئەوان خۆر بەرەو مردن دەروات و هێزی خەیر لە لاوازی دایەو هێزی (شەرو تاریكی) شەو خەریكە سەر دەكەوێ.
    تا ( ٢١) مانگی ١٢ لەدوای ئەوە هەستێان كردوە شەو لەسنورێك دەوەستێ و لەوە درێژ تر نابێتەوە و خۆر بەرەو گەرانەوە دێت و رۆژ درێژ دەبێتەوە ئیتر ئاهەنگیان بەوە گێراوە كە خۆر نەمردوەو دیسان لەدایك دەبێتەوە.
    كە خۆرئاوا نەصرانیەتی قبولكرد گێرانەوەی خۆری كرد بە لەدایك بونی مەسیح بەو شێوەیە دلی وەسەنیەكانی راگرت ئاهەنگەكەیان دەمێنێ و تێكەلی كرد بە نەصرانیەت و بوو بە ئاهەنگێكی دینی .
    خوای پەروەردگار كەباسی لەدایك بونی مەسیح دەكات دەفەرمێ : {فَأَجَاءَهَا الْمَخَاضُ إِلَى جِذْعِ النَّخْلَةِ قَالَتْ يَا لَيْتَنِي مِتُّ قَبْلَ هَذَا وَكُنْتُ نَسْيًا مَنْسِيًّا (23) فَنَادَاهَا مِنْ تَحْتِهَا أَلَّا تَحْزَنِي قَدْ جَعَلَ رَبُّكِ تَحْتَكِ سَرِيًّا (24) وَهُزِّي إِلَيْكِ بِجِذْعِ النَّخْلَةِ تُسَاقِطْ عَلَيْكِ رُطَبًا جَنِيًّا (25) } [مريم: 23 - 25]
    (مەریمە) ژانی دێتی و دەچێتە بن دارێكی دار خورما،كە مەسیح لەدایك دەبی (مەریەمە) فەرمانی پێدەكرێ دارەكە بهەژێنێتەوە تا خورمای بەسەر دا بەربێتەوەو لەو خورمایە بخوا.
    خورماش لەگەرمای هاوین پێدەگا .
    كەوابو مەسیح لەهاوین لەدایك بوە نەك لە زستان .
    لەئنجیلی(لوقاو مەتا) باسی لەدایك بونی مەسیح دەكەن و باسی ئەوەش دەكەن كە لەزەمەنی (هیرودوس) لەدایك بوە هیرودوس (٤) سال بەر لە و مێژوەی ئیستا كە ناو نراوە میژوی میلادی مردوە .
    بۆیە زانایان دەڵێن ئەو مێژوەی ئیستا بەلای كەمی (٤) سال لە لەدوای لەدایک بونی مەسیحە.
    (واتە) لەبری ئەوەی داخڵی ساڵی (٢٠١٤) ببین ئەگەر لەمیلادی مەسیحەوە بیژمێرین دەبوایە داخلی سالی( ٢٠١٨) ببواین .
    ئەوەی جێی ئاماژەیە لە (سالانی ٦٠٠ ) شەش سەدەكان ،بەفەرمی كار بە تەقویمی(گریگۆری) كراوە ئەو تەقویمەش دەستكاری كراوە ئەوەش راو بۆچونی زۆرینەی مێژوناسەكانە نەك هەر موسلمانان بەڵكو هی خۆرئاواش.
    خۆشەویستانم
    گومان لەوەدانیە نەسەری سال سەری سالە وەنە مەسیح لەو كاتە لەدایك بوە بەلكو هەر دووكیان دوو خورافەو چیرۆكی هەڵبەستراون .

    لەهەموش سەیر تر قوتابخانە (بەناو عەقلانیەكە) كە نە عەقل دەناسن و نە حالیشن لەنەقل، كەوتونەتە گالتە كردن بەو شەیخ و مامۆستایانەی حەرامیان كردوە پیرۆز بایی بەو بۆنەیە .
    شەیخ و مامۆستاكان دەزانن چی دەڵێن و دەشزانن لەچ روانگەیەكەوە فەتوادەدەن.
    بەلام ئەوە مەدرەسەی رۆح (بەزیوەكانە/ كە ناو نراون عەقلانی) كەوتونەتە گۆمی نەزانین و هەیانە تا قورگی پر لەنەزانین بوەو هەشیانە تەواو تێیدا نقوم بوە.
    (پیرۆز بای بەو (بۆ نانە) پیرۆز بایە لە بوختان و خورافەیەكی گەورە)
    هەر لەبەر ئەوەشە زانایانمان حەرامیان كردوە.

    خوای پەروەردگار هیدایەتمان بدات و سەبات بكاتە بەشمان لەسەر ئەو رێگایە رێگای سەلەف رێی كیتاب و سوننە .

    سەرچاوەكانی ئەو بابەتە
    یەكەم : قورئانی پیرۆز سورەتی (مریم).
    دوەم: زەنجیرە وتارێكی (
    Prof. Dr. Dieter B. Herrmann ) پرۆفیسۆرێكی ئەلمانیە و پیسپۆرە لەبواری ئەستیرە ناسی .
    لینكی و تارەكانی لە یوتیوب لۆ ئەو برایانەی زمانی ئەلمانی دەزانن پیاوێكی نەصرانیە .
    http://youtu.be/uZ5AKFzPUC0
    سيَيةم : ئينجيلي (لوقا و مةتا )
    چوارەم : كتێبێكی عەباس مەحمود عەقاد بەناوی ( حياة المسيح في التاريخ وكشوف العصر الحديث ).



    سەرباز محمد
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: (سەری ساڵ و لەدایک بونی مەسیح) دوو بوختانی گەورە. Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top