بِسْمِ اللَّـەِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِیمِ
إنَّ الحمد لله نحمده ونستعينه ونستغفره ونعوذ بالله من شرور أنفسنا ومن سيئات أعمالنا من يهده الله فلا مضل له ومن يضلل فلا هادي له ، وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له وأن محمدا عبده ورسوله .. أما بعد
زۆر بە دڵگرانییەوە ئەم بابەتە دەنووسم، وە زۆر شەرمەزارم لە بەردەمی خوای گەورەدا کە لەسەردەمێکدا دەژیم ئیسلام بەم جۆرە کاڵ و سادە بۆتەوە لەلای ئوممەتی موسوڵمان بەگشتی... لەھیچ سەردەمێکدا ڕاجوێی لەسەر ئەمە نەبووە کە من باسی دەکەم.! بەداخەوە کە لەسەری دەنووسم.لەم ڕۆژانەدا گرتەیەکی ڤیدۆیی بڵاوبۆوە لە تۆڕِە کۆمەڵایەتییەکاندا، کە کۆمەڵە کیژۆڵەیەک گۆرانی دەڵێن بە مۆسیقاوە لەسەر مەسرەح و بەجوانترین شێوە خۆیان گۆڕِیوە.!! ڕۆشتم بە دوای ڤیدۆکەدا کە تەنھا لای یەک کەس زیاد لە 500 جار بڵاوکرابوویەوە (شێر Share ) کرابوو. بەڕاستی خەم دایگرتم، وە ئەو زمانەی سروودەکەی پێدەوترا پێدەچیت ئەلبانی بێت تەنھا چەند دێڕێک ئینگلیزی تێدابوو. کە پێم وانیە لە کوردستاندا 20 کەس ھەبن بە تێرو تەواوی بە زمانی ئەلبانی بدوێن.!!
سەرەڕای ھەموو ئەمانە کۆمەڵە کەسێک بە نەزانی یان زۆر زانی موناقەشەی دەکەن و دەڵێن حەڵاڵە.!! خۆ حەرام نیە.!! دیارە ئەم کەسانە دەیانەوێت حەدیس و ئایەت بڕوات بۆ لای ئەوان نەک ئەوان خۆیان بگەڕێن و پرسیار بکەن، ئایا جائیزە ئافرەت تەنھا دەنگ بەرز بکاتەوە لە بەردەمی پیاوی نامەحرەمدا چ جای ئەوەی گۆرانی بڵێت بە مۆسیقاوەو جار جارەش خۆی کەمێک بابدات.!!
با زۆر دێژەی نەدەمێ و ڕوو دەکەمە لای قورئان و سوننەت و زانایان بۆ ئەم باسە بزانین ئەوان چ دەفەرموون.
یەکەم بەڵگە لە قورئاندا
خوای گەورە دەفەرمووێت: (يَا نِسَاءَ النَّبِيِّ لَسْتُنَّ كَأَحَدٍ مِّنَ النِّسَاءِ ۚ إِنِ اتَّقَيْتُنَّ فَلَا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ وَقُلْنَ قَوْلًا مَّعْرُوفًا) (الأحزاب :32)
واتە: ئەی ژنانی پەیامبەر.! صلی اللە علیە وسلم ھەرگیز ئێوە وەک ھیچ یەکێ لە ژنانی تر نین، ئەگەر ئێوە لەخوا بترسن، بێ شک حیساب و پاداشتتان زۆرو فراوانە، دەسا لەگەڵ نامەحرەمدا قسە بە نەرمیی و ناسکیی و نازەوە مەکەن، واتە: لەکاتی وتەو گوفتاردا دەنگتان نەرم و ناسک مەکەن، نەوەکو ئەو کەسەی کە دڵی نەخۆشی (خراپ و بەدرەوشتی) تێدایە، تەماح بیگرێ و بورووژێت، ئەبێ ئێوە ھەمیشە قسەی چاک و شیاو بکەن، وە لەگەڵ نامەحرەمدا وا قسە نەکەن، کە لەگەڵ مێردی خۆتاندا دەیکەن، ئاشکرایە ئافرەتان و ژنانی موسڵمانیش لەم حوکمەدا، ھاوبەشی ژنەکانی پێغەمبەرن، واتە: ھەر ئاراستەو فەرمانێک بۆ ئەوان دەرچوو، بێ شک بۆ ئەمانیشە. (تەفسیری ڕامان).
ئەم ئایەتە کە زیاد لە 10 کتێبی تەفسير گەڕام [1] ھەموویان یەک قسەدەکەن و ھەندێکیشیان کۆڕای زانایانیان گواستۆتەوە لەسەری کە ئەم بابەتە ھیچ ڕاجوێیی تێدانیە، بەڵکو زانایان ھەر نەیان کردووەتە بابەتی ڕاجوێیی، چونکە ئایەتی لەسەرە، پوختەی وتەی ھەموویان ئا بەم شێوەیەیە: ئایەتەکە ڕووی لە خێزانەکانی پێغەمبەرە صلی الله علیه وسلم، بەڵام عامەو مەبەست پێی ھەموو ئافرەتانی موسوڵمانانە.
کەمێک بیرکەینەوە، ئەمە ئایەتە تەنھا باسی وتەی ناسک و نەرم دەکات کە نابـێت ئافرەتانی موسوڵمان بیکەن، ئەی چ بە گۆرانی و مۆسیقاو بە جوانترین شێوە خۆیان بگۆڕن خۆیان پیشانی پیاوان بدەن.؟!!
دایکە عائیشە دەفەرمووێت: (لَوْ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) رَأَى مَا أَحْدَثَ النِّسَاءُ لَمَنَعَهُنَّ الْمَسْجِدَ كَمَا مُنِعَتْ نِسَاءُ بَنِي إِسْرَائِيلَ). بخاری و مسلم
واتە: ئهگهر پێغهمبهری خواصلی الله عليه وسلم بیدیایه ئافرهتان چییان داهێناوه [ كهدێن بۆ مزگهوت] ڕێگری دهكران ههروهكو ڕێگری لهئافرهتانی نهوهی ئیسرائیل كرا.
بەڵگەی دووەم فەرموودەی پێغەمبەرە صلی الله علیە وسلم
(لوى الرسول صلى الله عليه وسلم عنق الفضل بن العباس فقال العباس :يا رسول الله لم لويت عنق ابن عمك ؟ رَأَيْتُ شَابًّا وَشَابَّةً فَلَمْ آمَنْ الشَّيْطَانَ عَلَيْهِمَا)[2]
واتە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ڕووی (مل) فەزلی کوڕی عەباسی سووڕاند بەلایەکدا، عەبباس وتی: ئەی پێغەمبەری صلی اللە علیە وسلم خوا ھۆکاری چی بوو ڕووی کوڕی مامەکەت سووڕاند؟(عەبباس مامی پێغەمبەرە صلی اللە علیە وسلم). پێغەمبەر فەرمووی کوڕو کچێکی گەنجم بینی (پێیان ئەمین نەبووم لەشەیتانی). ئەمە ئافرەتێکی خوسەیمی تێپەڕی، پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم ئەم کارەی کرد.!! بۆ ئەوەی فەزڵی کوڕی عەبباس تەماشای نەکات. ئەی کەسێک بێت لەسەر مەسرەح بەجوانترین شێوە خۆی بڕازێنێتەوەو گۆرانیان بۆ بڵێ.؟ یان بێژەرێک بێت و بەجوانترین شێوە خۆی بڕازێنێتەوە ھەواڵ بخوێنێتەوە.؟
ئایا ئەم دوو بەڵگە بەس نیە.؟ سوێند بەخوا بەسە بۆ کەسێک بەدوای حەقدا بگەڕێ.. بەڵام ئەگەر کەسێک بەدوایدا نەگەڕێ ئەوا ھەرچی بۆ بێنی ھەر ملکەچ ناکات..
نموونەیەکی عەقڵی:
گەر واماندانا کە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لە ناوماندا دانیشتووە، پاشان کچێکی جوان ھەستایەوە لە ناومانداو سروودێکی ناسک و نەرم بەئاوازو بەدەنگێکی نەرم و نیان و ناسک بۆ وتین، لەگەڵیشیدا بە چەندەھا شێوە مۆسیقاو ئامێر بەکارھێنرا، وە گەنج و پیر کۆبوونەوەو گوێبیستی دەبوون، ئــــایا کەسێک کە شارەزای شەریعەتی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم بێت تەصەوری ئەوە دەکات پێغەمبەرصلی الله علیه وسلم ڕازی بێت و پەسەندی بکات.؟لە کاتێكدا پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ملی کوڕی مامی خۆی جوڵان بەلایەکی تردا بۆ ئەوەی تەماشای ئافرەتێک نەکا.!! تکایە بیر بکەنەوە..
بابچینە خزمەتی زانایان..
مەزھەبی ئیمامی شافعی، کە کورد بە شێوەیەکی گشتی لەسەر ئەو مەزھەبەين..
پێشەوا ئیبنولقەیم دەفەرمووێت لە کتێبی تبلیس إبلیس لا 277: گوێگرتن لە گۆرانی وتنی ئافرەت ئەوەی کە مەحرەم نیە ئەوا شافعییەکان وتوویانە: لا یجوز سواء کانت حرە أو مملوکة، واتە: جائیز نیە، ئیتر وەک یەک وایە ئازاد بێت یان نا.
ئافرەت پێویستە دەنگی بەرز نەکاتەوە، لە نوێژدا ئەگەر ئیمام لە نوێژەکەیدا کەم و کوڕِییەکی ھەبوو پیاو دەبێت سبحان اللە بکات، بەڵام ئافرەت نا، بۆ ئەوەی پیاوان دەنگی نەبیسن، بەڵکو دەبێت دەستەکانی بدات بەیەکدا.
مەزھەبی حەنەفی..
ڕاجوێی تەنھا لە دەنگ بەرزکردنەوەدایە. بە ھیچ شێوەیەک ڕاجوێی نیە لە ناسک کردنەوەو نەرمکردنەوەی دەنگياندا.[3]
کمال الدین السیواسی کە حەنەفیە زۆر بەصریحی لە کتێبی (النوازن)دا فەرموویەتی: کە دەنگی ئافرەت عەورەتە، بۆیە پێغەمبەرصلی الله علیه وسلم فەرموویەتی: التسبیح للرجال والتصفیق للنساء).[4]
مەزھەبی حەنبەلی
ئیمامی ماوەردی لە کتێبی الإنصاف (کە کتێبێکی حەنبەلیە) دەفەرمووێت:
ئیمامی احمد دەفەرمووێت: بۆ پیرەژن ئاساییە، بەڵام بۆ گەنج نیە دەنگ بەرزکاتەوە (فلا تنطق)[5]
وە قازیش خوای لێ ڕازی بێت دەفەرمووێت: حەرامە گوێگرتن و چێژ وەرگرتن لە دەنگی ئافرەت، ئەگەر قورئانیش بخوێنێ.
مەزھەبی مالیکی
گوێگرتن بۆ دەنگی ئافرەت و چێژ وەرگرتن لێی جائیز نیە ئەگەر قورئانیش بخوێنێ، ھەروەها نە لەسەر جەنازە نە لە شایی وە نە لە ئاھەنگی خۆشیشدا، بەڵام بۆ ئافرەت خۆیان ئاساییە. [6]
ئیمامی ئیبنول قەیم دەفەرمووێت: گوێ گرتن لە گۆرانی وتنی ئافرەتی نا مەحرەم، ئەوە لە گەورە ترینی حەرامەکانە، وە گەورەترین و بە تینترینی خراپەکارییە لە دیندا. [7]
عولەمای سەردەم
شێخ عوثەیمین دەفەرمێت: بە ڕای من حەرامە، ئەگەر دەنگی ئافرەت بڕوات بەگوێی پیاواندا ئەوانەی کە گوێبیستی دەنگیان دەبن چێژ لەدەنگیان وەردەگرن. [8]
سێ تێبینی گرنگ
1- بەھیچ شێوەیەک ڕێگری نەکراوە لە ئافرەت بدوێ و دەرس بڵێتەوە، بەڵام ئەمەی کەباسمان کرد باسی دەنگ ناسک کردنەوە (بالخضوع) وەک زانایان دەفەرموون. [9]
2- ھەموومان گوناە دەکەین، ھەموومان گوێبیستی دەنگی ئافرەت دەبین بە عەمدی یان نا، بەڵام بە حەڵاڵ دانان و نزیک بوونەوە لە خوا بەھۆی گۆرانی و دەنگی ئافرەت ئەوە ترسناکە، یان بڵاوکرنەوەی.!!
3- زۆرێک لە زانایان بۆ پیاو بەحەرامی دادەنێن کە بە مۆسیقاوە گۆرانی بڵێ، ئەدی بۆ ئافرەت دەبێت چ بڵێن.؟
برا و خوشکەکان ئەوە بەڵگەی تەواو، وەڵا لەیەک زانا نەبیسراوە کە گۆرانی وتنی ئافرەتیان بە حەڵاڵ دانابێ.!! بەڵکو ئەوە بەڵگەی قورئان و فەرموودەو کۆڕای زانایان کە حەرامە.
ھەرچی ڕاستم وتبێ لەلایەن خوای گەورەوەیە ھەرچیچ ھەڵەبێ لەلایەن خۆم و شەیتانەوەیە.
داواکارم لە خوای گەورە کە لە بەندەی تاوان کاری خۆی خۆش ببێت و ئێوەش دوعام بۆ بکەن تا خوای گەورە لێم خۆش ببێت.
بڕیار فەريق
--------------------------------------------
ئەم بابەتە زۆرینەم لە پێگەیەوە وەرگرتوە جگە لە ئایەتەکە کە لەسەرەوە ئاماژەم پێکردوە..
ئەمەش لینکەکەی
http://islamqa.com
[1] [1] بروانە:
مختصر تفسير إبن کثير ج 3 لا 116
صفوة التفاسير (محمد علي الصابونی) ج 2 لا 493
تەفسيری قورئانی پيرۆز (مامۆستا مەلا عثمان) بەرگی 8 پەرەکانی 5-8
تەفسيری ڕامان لا 675
و تەفسيری الجامع لاحكام القران –قرطبی (سورة الأحزاب » قوله تعالى يا نساء النبي لستن كأحد من النساء إن اتقيتن)
و زۆری تر، ئەمانە بەسە بۆ کەسێك کە بەدوای حەقدا بگەڕێ.
[2] رواه الترمذي (885) وقال حسن صحيح . وحسنه الألباني في صحيح الترمذي .
[3] بڕوانە "حاشية الطحطاوي" (1/161) من كتب الحنفية.
[4] شرح فتح القدير" (1/260)
[5] المرداوي في "الإنصاف" (8/31)
[6] شرح مختصر خليل" للخرشي (1/276) من كتب المالكية
[7] إغاثة اللهفان" (1/230)
[8] اللقاء الشهري" (55/سؤال رقم 14
[9] مجموع فتاوى ورسائل الشيخ محمد صالح العثيمين - المجلد الثاني عشر - باب ستر العورة
0 التعليقات:
إرسال تعليق