بەپێی ئەو نامانەی کە ڕۆژانە لەکێشەی خوشکان و برایان دێتە بەردەستم بۆم دەرکەوتوە کەوا مرۆڤەکان بەگشتی خۆشبەختی ژیانیان بە ماددەو پارە دەست ناکەوێت و، تائێستاش ماددە نەیتوانیوە ڕزگاریان بکات لە بێزاری و دڵ تەنگی و کێشەکانی نێو خێزان!.
نوسینی: باوکی ئەسماء
بەڵکو من پێم وایە خۆشبەختی ژیان بە زاخاوی دەرون دەست دەکەوێت و، خێزانێك دڵ خۆش و بەختەوەرن کە دڵ و دەرونیان دەوڵەمەند بێت نەك بەسەروەت و سامان دەوڵەمەندبن!.
خێزانێك بەختەوەرە کە هەمیشە :ئافرەت چاوی لەدەرگای ماڵی بێت تا هاوسەری بەڕێزی خۆی بکات بە ماڵداو،باوەشی سۆزو خۆشەویستی بۆ بگرێتەوەو گەر کەش و هەوا گەرم بو بەدەستەناسکەکانی ئارەقەی نێو چاوانی هاوسەری بسڕێت و،خێرا پەرداخێك ئاوی ساردی بۆبهێنێت و منداڵەکانی ڕابهێنێت کە خێرا دەستی باوکیان ماچ بکەن!.گەر کەش و هەواش سارد بو، ئەوە خێرا بیگەیەنێتە شوێنی گەرم لەماڵەکەداو،خێرا پاڵتۆو جلە تەڕەکانی لەبەر دابکەنێت و خاولیەکی بۆ بهێنێتتا سەرو دەم و چاوی پێ ووشك بکاتەوەو، شۆربایەکی گەرمی دەرخوارد بدات، تاکەمێك ساردی لاشەی کەم بکاتەوە!.خێزانێك بەختەوەرە کە هەمیشە :پیاویش کاتێك گەڕایەوە ماڵەوە ئیسراحەتی کرد، دەست خۆشی لەخێزانی بکات بۆ ماندوو بونی لە خزمەت کردنی منداڵەکانی و ئامادەکردنی خۆشترین و بەتامترین خواردن کە پێش کەشی هاوسەرو منداڵەکانی کردوە، پاشان لە موعانات و بێتاقەتییەکانی ئەو ڕۆژەی خێزانی بپرسێتەوەو لە خۆشیەکانی دا زەردەخەنەی بۆ بکات و لە ناخۆشی یەکانیشیدا دڵ خۆشی بداتەوە،کەمێکیش لابکاتەوە بەلای منداڵەکانیداو لە کردەوەی ئەو ڕۆژە پرسیاریان لێبکات و ئامۆژگاری جوان وبەسوودیان بکات لەسەر گوێ ڕایەڵی دایکیان ویارمەتیدانی دایکیان بەتایبەتی لەوکاتانەی کە باوکیان لەمال نی یە، بزانە پاش چەند ساتێك ئەو خێزانە چەند بەخۆشحاڵی یەوە سەر دەنێنە سەر جێگەی نوستن و بەشێوەیەکی زۆر خۆش خەویانلێدەکەوێت ، بە ئارامی و ئاسودەی ژیانیان دەبەنە سەر بەبێ ئەوەی خەمیان لای بەیانی بێت چی ڕودەدات!.ئەم خۆش بەختیانەش لەڕێی پەیامی خواوە بەجوانی بۆمان ڕونکراوەتەوە گەر بمانەوێت خۆش بەخت بین!.

0 التعليقات:
إرسال تعليق