• نوێ

    الأربعاء، 13 نوفمبر 2013

    وێنه‌ی یازده‌م: ره‌جائی كوڕی حه‌یوه‌(ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت)


    (لە هۆزی کیندە، سێ پیاو هەن ئەگەر دوعا بکەن لەبەر خوای گەورە ئەوا بارانیان بۆ ئەبارێنێت وخوای گەورە بەسەر دوژمندا سەریان ئەخات، یەکێک لەوانە رەجائی کوری حەیوەیە) (مەسلەمەی کوری عبدالملک) لە سەردەمێک لە سەردەمەکانی تابیعیە بەرێزەکان سێ پیاو هەبوون، وێنەیان نەبوو لە چاکی و پاکی وخوا پەرستی وەک ئەوە وابێت لەیەک کات یەکتریان ناسیبێت، فەرمانیان بە چاکە کرد بێت و نەهیان لە خراپە کردبێت.


    وەک ئەوە وابێت پەیمانیان دابێت لە سەر کردنی خێر و چاکە ........ وەک ئەوە وابێت ژیانیان تەرخان کردبێت بۆ خزمەتی زانست و لە خوا ترسان..... وەک ئەوە وابێت خۆیان بەخشیبێت بۆ خزمەتی ئاینی خوای گەورە وخزمەتی سوونەتی پێغەمبەر درودی خوای لێبیت
    و خزمەتی خەڵکی موسڵمان ..... ئەوانە ئەم سێ کەسە بوون :.................... یەکەم _ (محمدی کوری سیرین) لە وڵاتی عیراق . دووەم _ (قاسمی کوری محمدی کوری ئەبو بەکر) لە وڵاتی حیجاز . سێ یەم _ (رەجائی کوری حەیوە) لە وڵاتی شام . دەوەرن باپێکەوە چەند ساتێک لە خزمەت ئەم پیاوە خوا پەرستە بین فێری تام چێژی خوا پەرستی ببین ...... (رەجائی کوری حەیوە) لە شاری (بیسان) لە ولاتی (فەلەستین) لە دایک بووە لە کۆتایی خیلافەتی (عوسمانی کوری عەفان ) خوا لێ ڕازیبێت . (رەجائی کوری حەیوە) لە هۆزی (کیندە) عەرەبیە .... بۆیە (رەجائی کوری حەیوە) خەڵکی وڵاتی (فەلەستینە) ....... (عەرەبی) ڕەسەنە ....... (لە هۆزی کیندە) یە ............... بۆیە ئەم گەنجە (کیندیە) هەر لە گەنجیەوە پەروەردە بوو لە خوا پەرستی، خوای گەورەی خۆش ویست خوای گەورەش خۆشە ویستی کرد لەلای خەڵک . ئەم گەنجە هەر لەسەردەمی لاویەتی دەستی کرد بە خوێندنی زانستی شەرعی، بینی زانستی شەرعی گلێنەی چاویەتی دڵی پێ ئەکرێتەوە بۆیە خوای گەورە پێی بەخشی. هەر لە سەرەتادا دەستی کرد بە لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز و فەرموودەی پێغەمبەری درودی خوای لێبیت، بۆیە بیری خۆی ڕووناک کردەوە بە قورئانی پیرۆز ..... وە بەرچاوی خۆی ڕووناک کردەوە بە فەرموودەی پێغەمبەر درودی خوای لێبیت . بۆیە دڵی پڕ بوو لە نوری قورئان و فەرموودەی پێغەمبەر درودی خوای لێبێت، تا گەیشتە ئەم پلەیەی خوای گەورە (حیکمەت _ دانایی) پێ بەخشی، وەهەرکەسێکیش دانایی پێ ببەخشرێت ئەوا خێرێکی گەورەی پێ بەخشراوە . ئەم گەنجە زانستی شەرعی لە کۆمەلێک هاوەڵی پێغەمبەر درودی خوای لێبیت وەرگرت رەزای خوایان لێبێت لەوانە (ئەبو سەعیدی خودری و ئەبو ئومامە و عوبادەی کوری سامت و موعاویەی کوری سوفیان و عبد اللە کوری عەمری کوری عاس و نەواسی کوری سەمعان) وە زۆرێکی تر لە هاوەلە بەرێزەکان ...... ئەمانە بوون بە ڕووناک کەرەوەی پێش چاوی ئەم گەنجە خوا پەرستە .. ئەم گەنجە لە خوا ترسە چەند شتێکی بۆ خۆی دانابوو بەردەوام ئەیانی وتەوە ..... چەند باشە( ئیسلام) ( باوەر) جوان تری ئەکات ........ چەند باشە (باوەر) (لەخوا ترسان) جوان تری ئەکات ........ چەند باشە ( لە خوا ترسان) (زانست) جوان تری ئەکات ......... چەند باشە ( زانست ) ( کردەوە) جوان تری ئەکات ........... چەند باشە ( کردەوە) ( نەرم ونیانی) جوان تری ئەکات ........ (رەجائی کوری حەیوە) کاربەدەستی کرد بۆ زۆر لە خەلیفەکانی ( ئومەوی) (عبد الملک کوری مەروان) تاوەکو (عومەری کوری عبد العزیز) وە، به‌ڵام نزیک ترینیان (سلیمان کوری عبد الملک) و (عومەری کوری عبد العزیز) بوو. ئەم پیاو چاکە بە چی لەم (خەلیفانەی ئومەویی) نزیک ببوە لەدڵی ئەوان؟
    پرس پێکردنی لە ئیش و کار ....... ڕاست گۆیی ............ دانایی لە چارەسەر کردنی هەرکێشە و گیرو گرفتێک ..... وە لە هەمووی گرنگتر نەویستنی ئەم هەموو موڵک وماڵەی کە لە بەر دەستیان بوو، ئەگەر بیوستبایە ئەیتوانی داوای هەر شتێکی بکردبایە ئەوا بۆیان جێ بەجێ ئەکرد، به‌ڵام دونیای نەویست بۆیە خوای گەورە دونیای پێ ئەدا .
    بۆیە پەیوەندی بە (خەلیفەکانی ئومەوی) خێرێکی گەورەی بۆیان هەبوو، چونکە ئەم ببوو بۆ ئەوان بە ...... داوای لێ ئەکردن بۆ کاری (خێر) و رێگاشی پێ نیشان ئەدان ...... داوای لێ ئەکردن واز لە (خراپە) بهێنن دەرگاکانیشی دائەخست ..... وە شتی پرو پوچی بۆ ڕوون ئەکردنەوە و پێشی ئەوتن نەچن بە لایدا ....... وە هەقی بۆ ڕوون ئەکردنەوە ئەو کەسانەی لە سەر هەق بوون پیێانی ئەناساندن ...... بۆیە ببوو بە ئامۆژگاری کەرێکی چاک بۆ خوا و پێغەمبەر درودی خوای لێبیت و سەرکردەی موسڵمانان و خەڵکی بە گشتی ... بۆیە (رەجائی کوری حەیوە) چیرۆکێکی زۆر سەیر و سەمەرەی بەسەر هات لەم چیرۆکە فێر بوو چۆن پەیوەندی لەگەڵ(خەلیفەکانی ئومەوی) دا سنوور دار ئەکات و نەهێڵێت لە خشتەی ببات.. خۆی ئەم چیرۆکەمان بۆ ئەگێرێتەوە ئەفەرمووێ :__ کاتێک ئێمە ڕاوەستا بووین لەگەڵ خەلفیە (سولیمانی کوری عبدالملک) لەناو ئاپۆرای جەماوەر بینیم کابرایەک بەره‌و ڕووی ئێمە ئەهات شێوەی زۆر جوان و قەشەنگ بوو زۆر بەسام و هەیبەت بوو، وە منیش زانیم کە نایەوێت خەلیفە ببینێت هاتە لای دەستە ڕاستی من و سڵاوی لێ کردم و وتی :_ ئەی (رەجاء)....... تۆ بە هۆی ئەم کابرایە تووشی تاقی کردنەوە بوویت. دەستی بۆ خەلیفە درێژ کرد .... نزیک بوونەوە لە خەلیفە یان خێرێکی گەورەت دەست ئەکەوێت یان خراپەیەکی گەورە..... نزیک بونەوەکەت بکە بەخێر بۆ خۆت و خەڵک وخەلیفەش ...... بزانە ئەی (رەجاء) هەر کەسێک نزیک بێت لەدەسەلاتدار وە ئیش و کارێ پیاوێکی بێ توانای بەرز کردەوە لای، ئەوا کاتێک ئەگەرێتەوە لای خوای گەورە لە کاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا لە ڕۆژی دوایی قاچەکانی جێگیر ئەکات .. وە هەروه‌ها ئەی (رەجاء) لەیادت نەچێت هەرکەسێک پێویستی برا موسڵمانێک جێبەجێ بکات ئەوا خوای گەورە پێویستی جێ بەجێ ئەکات، وە لە یادت بێت خۆشەویسترین شت لەلای خوای گەورە خۆشی بکەیتە دڵی موسڵمانێکەوە . (رەجاء).. وتی: ئینجا من چاورێ ئەو بووم زیاتر ئامۆژگاریم بکات خەلیفە هاواری کرد وتی: کوانێ ئەی (رەجاء) .؟؟
    پرسیاری شتێکی لێ کردم خەریک بووم وه‌ڵامی بدەمەوە ئاوڕی لای ڕاستم دایەوە کابرا نەمابوو زۆر لەدوایی گەڕام بەڵام دیار نەمابوو ........ (رەجائی کوری حەیوە) چەند هەڵوێستێکی پیاوانەی ڕاست گۆی هەیە لەگەڵ خەلیفەکانی بەنوئومیە تا ئێستاش مێژوو باسی ئەکات و شانازیە بۆ ئەم کەڵە پیاوە لەوانە .... جارێکیان لەلای خەلیفە (عبدالملک کوڕی مەڕوان) یەکێک باسی کابرایەکی کرد وتی: ئەم کابرایە پیاوی (عبداللە کوری زوبێر)ە و پشتی ئەوی گرتووە و ڕقی لە خەلیفەی بەرێزە ...................... خەلیفە زۆر تووڕە بوو وتی :.... سوێند بەخوا ئەگەر بەردەستم ئەکەوێت.. ئەبێت واو وای لێ بکەم ... زۆری نەبرد کابرا کەوتە دەست خەلیفە، کە بینی خەلیفە چاوی سوور ببوە خەریک بوو لە پێستی خۆی دەربچێت . (رەجائی کوری حەیوە) وتی :_ ئەی خەلیفەی باوەرداران خوای گەورە ئاواتەکەی هێنایە دی وە ئەوی ئارەزووت لێ بوو هێنایە دی، جا ئێستا شتێک بکە کە خوای گەورە پێ خۆش بێت لە لێ بوردەیی. خەلیفە کە ئەم قسانەی (رەجائی کوری حەیوە) ی گوێ لێ بوو هێور بۆوە و لە کابرا خۆش بوو دیاریشی پێدا . لەساڵی نەودیەکی کۆچی خەلیفە (وەلیدی کوری عبدالملک) ویستی سەردانی مزگەوتی پێغەمبەر درودی خوای لێبیت بکات لەم گەشتەدا (رەجائی کوری حەیوە) و(عومەری کوری عبدالعزیز) لەگەلدا بوون وە هەروه‌ها ویستی گەورەی بکات، بۆیە کاتێک چووە ناو پێغەمبەر ئارەزوی وابوو بەتەنها تەماشای بکات و لێ رابمێنێت، خەڵکەکەیان کردە دەرەوە تەنها یەک پیاو نەچووە دەرەوە ئەویش (سەعیدی کوری موسەیب) بوو پاسەوانەکان ویستیان بیکەنە دەرەوە، بەڵام ئەو نەچووە دەرەوە، (عومەری کوری عبدالعزیز) ئەوکاتە سەرکردەی شاری مەدینە بوو ناردی بەشوێن ئەم پیاو چاکە گوتی: برۆ دەرەوە وەک ئەم خەڵکە ئەمیش وتی: ناچمە دەرەوە تەنها ئەو کاتە کەویستم لێبێت بچمە دەرەوە، پێیان وت باشە هەر وەرە سەلام لە خەلیفە بکە وتی: من هاتومە ئێرە بۆ خوای گەورە ڕابوەستم. کە (عومەری کوری عبد العزیز) زانی چ ڕوویداوە لە نێوان ئەم پیاو چاکە و نێردراوەکەی ڕێرەوی خەلیفەی وەرئەگێڕا بۆ لایەکی تر ..... (رەجائی کوری حەیوە) سەرقالی ئەکرد بە بەقسەی تر بۆ ئەوەی خەلیفە ئاگای لە (سەعیدی کوری موسەیب نەمێت).
    وەلیدی کوری عبد الملک :_ ئەم پیاوە پیرە کێ یە ؟؟
    ئەمە (سەعیدی کوری موسەیب) نیە؟
    (رەجائی کوری حەیوە) :_ بەلێ گەورەم . (رەجائی کوری حەیوە) :_ قوربان ئەم کابرایە پیاو چاکی ئەم زەمانەیە خوا پەرستە دونیا نەویستە وایە وایە .... قوربان گەورەم ئەگەر بیزانیبا ئەوا تۆ دێیت ئەوا ئەهاتە پێشوازیت، بەڵام ئەبینی چاوەکانی کز بووە ... وەلیدی کوری عبد الملک :_ من باشتر ئەیناسم ئەم کابرایە لە ئێوە، با بچین بۆ لای..... خەلیفە دوایی چوو بۆناو مزگەوتی پێغەمبەر درودی خوای لێبێت تا گەیشتە لای ئەم پیاو چاکە ... وەلیدی کوری عبد الملک :_ پیاوە پیرەکە چۆنی؟؟؟
    سەعیدی کوری موسەیب :_ لەجێگای خۆی هەلنەسا و سووپاس بۆ خوای گەورە لە خێر و بەرەکەتی خوا ئەژین .. ئەی خەلیفەی باوەڕداران چۆنە؟ باشە خوای گەورە دەست بەبالیەوە بگرێت .... وەلیدی کوری عبد الملک :_ لێیداو ڕۆیشت لەبەردەمی خۆی ئەی وت ئەمە میرات گری پێشینی چاکی ئەم ئومەتەیە
    وە هەروه‌ها لەگەڵ خەلیفە (سولەیمانی کوری عبدالملک) وێنەیەکی جوامێرانەی نواند کاتێک ئەم خەلیفەیە ئەی ویست کوڕەکانی بکات بەخەلیفە، بەڵام (رەجائی کوری حەیوە) نموونەی زانای پاک و داناو لێهاتوی ئەم بوو کە توانی خەلیفە ڕازی بکات بۆ ئەوەی (عومەری کوری عبدالعزیز) بکات بە خەلیفە لەدوایی ( سولەیمان) وەرن با پێکەوە خۆی ئەم چیرۆکەمان بۆ بگێرێتەوە ... (رەجائی کوری حەیوە) :_ ئەلێ ئێمە لگەل خەلیفە (سولەیمانی کوری عبد الملک) بووین لە نزیک شاری (دابق) لەشام، چونکە سووپاێکی بەرێ کرد بوو بەسەرکردایەتی برای خۆی کە ناوی (مەسەلەمەی کوری عبد لملک) بوو بۆ ئەوەی شاری (قوستنتینیە _ئەستنبول) رزگار بکات، لەرۆژی هەینی لەمانگی سەفەر ساڵی نەوەد ونۆی کۆچی، خەلیفە جلێکی جوانی سەوزی لەبەر کردو خۆی ڕازاندبۆوە تەمەنی نزیک چل ساڵێک ئەبوو دوایی چوو بۆ ئەوەی پێش نوێژی بۆ خەڵک بکات، بەڵام بەساغ و سەلامەتی نەگەڕایەوە بۆ ماڵ، بەڵکو نەخۆش کەوت، وە ڕۆژ بەدوایی ڕۆژ نەخۆشیەکەی گرانتر ئەبوو، ئەڵێ منیش ڕۆژیکیان چوومە ژورەوە بۆلای خەلیفە بینیم شتێک ئەنووسێت .... رەجائی کوری حەیوە:  چی ئەکەی ئەی خەلیفە ؟
    خەلـــــــــــیفە :_ ئەزانم ئەمە دوایین وەسیەت نامەمە بۆیە نوسراوێک ئەنووسم بۆ ئەوەی کوڕەکەم (ئەیوب) لەدوای خۆم بکەم بە خەلیفە .. (رەجائی کوری حەیوە):_ گەورەم ئەوەی وا لەخەلیفە ئەکات کە خوای گەورە لێ ڕازی بێت و لە گۆڕەکەی بە سەلامەتی بێت ئەوا پیاوێکی چاک و باش لە دوای خۆی بکات بە (جێ نشین _خەلیفە)، کوڕەکەی تۆ (ئەیوب) منداڵە هێشتا بالغ نەبووە، ئینجا دوایی نازانیت باشە خراپە !!! خەلیــــــــفە :_ بەڵام من خۆ تازە نووسیومە زۆر داواشم لە خوای گەورە کردووە، بەڵام ئەمە نووسراوەکە ئەدرێنم، ئینجا دڕاندی . دوایی پاش رۆژێ دوو رۆژ مایەوە ئینجا بانگی کردم وتی .. خەلیـــــــــفە :_ باشە پێت چۆنە ( داوود) کوڕە گەورەم؟
    (رەجائی کوری حەیوە) _ گەورەم (داوود) لێرە نیە، بەڵکو لە جەنگ و جیهادە ئینجا کێ ئەڵێ هێشتا ماوە یان مردووە؟
    خەلیـــــــــــفە :_ باشە تۆ کێ ئەبینیت؟؟ یەک بە یەکی ئەژماردن ئینجا تا وتی پێت چۆنە (عومەری کوری عبدالعزیز)؟
    (رەجائی کوری حەیوە) :_ گەورەم پیاوێکی چاکە و ڕاست گۆیە و لێهاتوە و لە خوا ترسە ....... خەلیـــــــفە :_ بەڵێ راست ئەکه‌یت، بەڵام ئەگەر بە تەنها ئەم بووە خەلیفە ئەو کوڕەکانی (عبدالملک) توورە ئەبن و نایەڵن بەردەوام بێت فیتنە و ئاشوب ئەنێنەوە .... (رەجائی کوری حەیوە) :_ ڕاست ئەکه‌یت گەورەم یەکێکیان بکە خەلیفە لە دوای (عومەر). خەلـــــــــیفە :_ بەناوی خوای گەورەومیهرەبان
    ئەم نووسراوە لە لایەن بەندەی خوا پێشەوایی باوەڕداران (سولیمانی کوری عبد الملک)، من لە دوای خۆم (عومەری کوری عبد العزیز) م کردە خەلیفە، وە لە دوای ئەویش (یەزیدی کوری عبدالملک) ئەبێتە خەلیفە، گوێ ڕایەڵی بن و لە خوا بترسن لە قسەی دەرنەچن، ئینجا مۆری کرد و نووسراوەکەی دا بەمن، ئینجا خەلیفە فەرمانی کرد بە بەرێوەبەری پۆلیس بۆ ئەوەی خزم و کەس وکارەکانی هەموو کۆ بکاتەوە. کە هاتن بۆ لای خەلیفە پیانم وت :_ (رەجائی کوری حەیوە) :_ پێش ئەوەی بچن بۆ لای خەلیفە ئەم نووسراوە خەلیفە خۆی نووسیویەتی ئەبێت پەیمان بدەن بەوخەلیفەی کە دای ناوە لە پاش خۆی. خزم و کەس و کار :_ بەڵێ گۆی ڕایەڵین بۆ فەرمانەکانی خەلیفە .. ئینجاکاتێک خزم وکەس وکار چوونە لای خەلیفە پێیانی وت :_ خەلیــــــــفە :_ ئەم نووسراوەی دەست (رەجائی کوری حەیوە) ئەبینن؟ ئەوا من نووسیومە ئەوا پەیمانی منی تێدایە ناوی کێ تێدا هاتبوو گوێ ڕایەڵی بن و لێلا نەدەن، ئینجا یەک لە دوای یەک پەیمانیاندا . کەخەڵک ڕۆیشت (عومەری کوری عبدالعزیز) هاتە لام وتی: برام خەلیفە زۆر گومانی باش بەمن ئەبات زۆرچاکەی لەگەڵ مندا کردووە، و من زۆر ئەترسم کەوا من بکاتە بە خەلیفە!!!!! برام توخوا ئەگەر ئەزانی ناوی منی تێدایە توخوا با بچم خەلیفە پاش گەز بکەمەوە پێش ئەوەی کار لە کار بترازێت. من نامەوێت ببمە خەلیفە . رەجائی کوری حەیوە) :_ بەخوا یەک وشەت پێ ناڵێم (دوایی کاتێکی کەمی برد (هیشامی کوری عبد الملک) هات و پێ وتم: ئەی باوکی میقدام :_ خۆت ئەزانیت من و تۆ لە مێژە برادەرین و من چاکەی زۆرم لەگەڵ تۆدا کردووە، پێم بڵێ ناوی کێ لەم نامەیە نوسراوە؟؟؟
    ئەگەر من بم ئەوا ......بێ دەنگ بوو وە ئەگەر من نەبم ئەوا بۆ من نەبێت ئەوا شتێکی باش نیە خیلافەت لەدەست کوڕانی (عبدالملک) دەربچێت .. وە من ناوی تۆ نابەم ..... (رەجائی کوری حەیوە) :_ قەسەم بە خوا یەک وشەت پێ ناڵێم . (هیشامی کوری عبد الملک) : _ ڕۆیشت بەدڵێکی شکاوە لەبەرەخۆی ئەی وت ..... باشە ئەگەر من نەبم ئەبێت کێ بێت ببێتە خەلیفە؟؟؟؟ باشە ئەبێت خیلافەت لە دەستی ئێمە دەربهێنێت؟؟؟؟ قەسەم بە خوا من باشترین کوڕانی (عبدالملک)م ..... ئینجا (رەجائی کوری حەیوە) ئەڵێت: چومە ژوورەوە لای خەلیفە بینیم وا لە گیان بەخشین دایە منیش ڕووم وەرگێرا بۆ لای قیبلە دوو جار وام لێ کرد. خەلیفە :_ وتی هێشتا ماوە کاتی گیان بەخشین ماوە .. دوجار وام لێ کرد جاری سێ‌یەم وتی ئێستا ئەی رەجا ئێستا .... خەلیفە :_ وتی (اشهدان لا اله الا الله وان محمد رسول الله) گیانی سپارد . (رەجائی کوری حەیوە) :_ بەردەوام ئەبێت و ئەڵێت ئینجا خێزانەکەی وتی: ئەمەوێت پیاوکەم ببینم، کە چومە دەرەوە بە پاسەوانەکەم وت: ئەی پاسەوان خەلیفە چەند کاتێک ئەخەوێت برۆ بەخێزانەکەی بڵێ جارێک نووستوە دوای ئەتوانێت بیبینێت، دوایی دەرگاکەم بەتۆکمەیی داخست و پاسەوانێک کە جێگای سیقەم بوو دامنا لەبەر دەرگا وتم: یەک مرۆڤ لە سەر ڕووی ئەم زەویە ناچێتتە لای ... ئینجا خەڵک لە رێگادا ئەگیشتن ئەرێ توخوا پێشەوای باوەرداران چۆنە؟ سووپاس بۆ خوا زۆر باشە ئێستا زۆر هێمنە و ئیتر بۆ خۆی لە ئیسراحەتدایە . دوایی ناردم بە دوای سەرۆکی پۆلیسدا ناوی (کەعبی کوری حامیز) بوو فەرمان پێدا کەوا خزم و کەس وکارەکانی خەلیفە لە مزگەوتی (دابق) کۆبکاتەوە کە کۆبونەوە پیانم وت ... رەجائی کوری حەیوە: فەرموون پەیمان بدەن بەوەی کە خەلیفە نووسیویەتی لەو نووسراوە .. خزم و کەسوکاری خەلیفە :_ بۆچی دیسان پەیمان دوو بارەبکەینەوە؟ خۆئێمە پەیمانمانداوە .. رەجائی کوری حەیوە:  ئەبێت پەیمان دووبارە بکەنەوە ئەمە فەرمانی خەلیفەیە، پەیمان بدەن بەو کەسەی کە ناوی هاتووە لەم نووسراوە .ئینجا یەک لە دوای یەک پەیمانیان نوێ کردەوە، دوای کەبینیم هەمووی پەیمانیان دوه‌بارە کردەوە وتم ...
    رەجائی کوری حەیوە: بەداخەوە خەلیفە کۆچی دوایی کردووە ..... انالله وانا اليه راجعون، وە نووسراوەکەم بۆیان خوێندەوە کە گەیشتمە ناوی (عومەری کوری عبد العزیز) .... هیشامی کوری عبدالملک) :_ هاواری کرد نا بەخوا (بەیعەت_ پەیمان) ی پێ نادەین). (رەجائی کوری حەیوە) : زۆر باشە کەواتە منیش لەسەت ئەدەم سەرت ئەپەرێنم . خۆشی بۆ خەلیفەی ئیمانداران (سلیمان کوری عبدالملک) کەوا خۆی کریەوە لەلای خوای گەورە وە خەڵک بەوەی (عومەری کوری عبد العزیز) کرد بە خەلیفە لەپاش خۆی ...... خۆشی بۆ دەستە ڕاستی سەر ڕاست (رەجائی کوری حەیوە) کەوا ڕاست گۆیی دەرکەوت چۆن ئامۆژگاری خێری بۆ خەلیفە کرد ..... ڕه‌حمەت و بەزەیی خوای گەورە لێت بێت ئەی وەزیری سەر ڕاست (رەجائی کوری حەیوە).


     
    باوکی زوبێر/
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: وێنه‌ی یازده‌م: ره‌جائی كوڕی حه‌یوه‌(ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت) Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top