• نوێ

    الاثنين، 11 نوفمبر 2013

    حەوت خاڵ لەسەر ڕۆژووى ڕۆژی (عاشورا)

    1- عاشورا ڕۆژێكی گەورەو شەرعییە, هۆكارو بۆنەكەشی ئەوەیە كە لەو ڕۆژەدا خوای گەورە فیرعەونی لەناوبردو خنكاندو موسا پێغەمبەر(عليه الصلاة والسلام) و گەلەكەی ڕزگار كرد:


    عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ(رضى الله عنهما) أَنَّ رَسُولَ (صلى الله عليه وسلم) قَدِمَ الْمَدِينَةَ فَوَجَدَ الْيَهُودَ صِيَامًا يَوْمَ عَاشُورَاءَ فَقَالَ لَهُمْ رَسُولُ(صلى الله عليه وسلم): « مَا هَذَا الْيَوْمُ الَّذِى تَصُومُونَهُ ». فَقَالُوا هَذَا يَوْمٌ عَظِيمٌ أَنْجَى اللَّهُ فِيهِ مُوسَى وَقَوْمَهُ وَغَرَّقَ فِرْعَوْنَ وَقَوْمَهُ فَصَامَهُ مُوسَى شُكْرًا فَنَحْنُ نَصُومُهُ. فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ(صلى الله عليه وسلم): « فَنَحْنُ أَحَقُّ وَأَوْلَى بِمُوسَى مِنْكُمْ ». فَصَامَهُ رَسُولُ اللَّهِ(صلى الله عليه وسلم) وَأَمَرَ بِصِيَامِهِ./ صحيح مسلم (3/ 150) رقم(2714).

    واتە: پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) هاتە ناو شاری مەدینە بینی جولەكەكان لە ڕۆژی عاشورادا بەڕۆژوون, پێی فەرمون: ئەم ڕۆژە چییە كە ئێوە تیایدا بەڕۆژوون؟. وتیان: ئەمە ڕۆژێكی گەورەیە, خوای گەورە موساو گەلەكەی ڕزگار كرد و فیرعەون و گەلەكەی خنكاند, جا لە شوكرو سوپاسی خوای گەورەدا موسا تیایدا بەڕۆژوو بووە, ئێمەش تیایدا بەڕۆژوو دەبین, پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) فەرموی: ئێمە ئەحەقترو لە پێشترین بۆ موسا لە ئێوە, جا پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) تیایدا بەڕۆژوو بوو, وە فەرمانیشی كرد بەڕۆژوو بن تیایدا.

    2- لە سەرەتای ئیسلامدا بەڕۆژوو بوون لە عاشورادا واجب بوو, وە هاوەڵان(ڕەزای خوایان لێ‌ بێت) بەڕۆژوو دەبوون و بە منداڵەكانیشیان دەگرت و هەر لە منداڵییەوە پەروەردەیان دەكردن لەسەر ئەنجامدانی پەرستشەكان:
    عَنْ الرُّبَيِّعِ بِنْتِ مُعَوِّذٍ قَالَتْ: أَرْسَلَ النَّبِيُّ(صلى الله عليه وسلم) غَدَاةَ عَاشُورَاءَ إِلَى قُرَى الْأَنْصَارِ: مَنْ أَصْبَحَ مُفْطِرًا فَلْيُتِمَّ بَقِيَّةَ يَوْمِهِ, وَمَنْ أَصْبَحَ صَائِمًا فَليَصُمْ, قَالَتْ: فَكُنَّا نَصُومُهُ بَعْدُ وَنُصَوِّمُ صِبْيَانَنَا وَنَجْعَلُ لَهُمْ اللُّعْبَةَ مِنْ الْعِهْنِ, فَإِذَا بَكَى أَحَدُهُمْ عَلَى الطَّعَامِ أَعْطَيْنَاهُ ذَاكَ حَتَّى يَكُونَ عِنْدَ الْإِفْطَارِ). صحيح البخاري(5/ 70) برقم(1960).
    واتە: پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) لە بەرەبەیانی ڕۆژی عاشورادا ناردی بە دوای ئاوایییەكانی ئەنصاردا كە: هەركەسێك تا ئێستا بەڕۆژوو نەبوە با پاشماوەی ڕۆژەكە بگرێت, وە هەركەسێكیش بە ڕۆژووە با بەڕۆژوو بێت. دەفەرموێت: ئیتر ئێمە دوای ئەوە بەڕۆژوو دەبوین تیایدا, وە منداڵەكانیشمان هان دەدا تیایدا بەڕۆژوو بن, وە یارییەكمان لە خوری تەڕ بۆ دروست دەكردن هەر كاتێك یەكێكیان بگریانایە بۆ خواردن و برسیان بوایە ئەو یارییەمان دەدانێ‌ تا سەرقاڵ بن پێوەی تا كاتی بەربانگ كردنەوە.

    3- بەو جۆرە مایەوە تا ئەو كاتەی لە ساڵی دووی كۆچیدا ڕەمەزان فەرز كرا, ئیتر فەرزێتی ڕۆژووی عاشورا نەسخ بوو وە بە موستەحەبی مایەوە:
    عَنْ نَافِعٍ أَخْبَرَنِى عَبْدُ اللَّهِ بْنُ عُمَرَ(رضى الله عنهما): أَنَّ أَهْلَ الْجَاهِلِيَّةِ كَانُوا يَصُومُونَ يَوْمَ عَاشُورَاءَ, وَأَنَّ رَسُولَ اللَّهِ(صلى الله عليه وسلم) صَامَهُ وَالْمُسْلِمُونَ قَبْلَ أَنْ يُفْتَرَضَ رَمَضَانُ, فَلَمَّا افْتُرِضَ رَمَضَانُ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ(صلى الله عليه وسلم): « إِنَّ عَاشُورَاءَ يَوْمٌ مِنْ أَيَّامِ اللَّهِ فَمَنْ شَاءَ صَامَهُ وَمَنْ شَاءَ تَرَكَهُ ». صحيح مسلم (3/ 147) برقم(2698).
    واتە: خەڵكی سەردەمی نەفامی لە ڕۆژی عاشورادا بەڕۆژوو دەبوون, وە پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) و موسڵمانان بەڕۆژوو دەبوون تیایدا پێش ئەوەی ڕەمەزان فەرز بێت, بەڵام كاتێ‌ ڕەمەزان فەرز كرا پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) فەرموی: عاشورا ڕۆژێكە لە ڕۆژەكانی خوای گەورە هەركەس ئەیەوێت با بەڕۆژوو ببێت تیایدا و هەركەسێكیش ئەیەوێت با نەیگرێت و تیایدا بەڕۆژوو نەبێت.

    4- كەواتە سوننەتە تایدا بەڕۆژوو بیت هەروەك پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) تیایدا بەڕۆژوو بوو. بەڵام بۆ دەرخستنی پێچەوانە كردنی جولەكە فەرمووی: ئەگەر بۆ ساڵی داهاتوو بمێنم ڕۆژی نۆیەمیش دەگرم.
     عَنِ الْقَاسِمِ بْنِ عَبَّاسٍ عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَيْرٍ - لَعَلَّهُ قَالَ عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَبَّاسٍ(رضى الله عنهما) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ(صلى الله عليه وسلم): « لَئِنْ بَقِيتُ إِلَى قَابِلٍ لأَصُومَنَّ التَّاسِعَ ». وَفِى رِوَايَةِ أَبِى بَكْرٍ قَالَ يَعْنِى يَوْمَ عَاشُورَاءَ). صحيح مسلم (3/ 151) برقم(2723)
    واتە:ئەگەر بۆ ساڵی داهاتوو بمێنم ئەوا ڕۆژی نۆیەمیشی لەگەڵ بەڕۆژوو دەبم.

    بەڵام نەگەیشتە ساڵی داهاتوو وەفاتی كرد.
    كەواتە سوننەتە موستەحەبەكە بریتییە لە تاسوعاو عاشورا.

    5- وە بەهۆی بە ڕۆژوو بوونی ئەو ڕۆژەوە خوای گەورە گوناهی ساڵێكی ڕابوردوو دەسڕێتەوە: (.....و صيام يوم عاشوراء إني أحتسب على الله أن يكفر السنة التي قبله). أخرجه الترمذي وابن حبان عن أبي قتادة, وصححه الألباني أنظر صحيح الجامع(3853).
    واتە:... وە ڕۆژووی ڕۆژی عاشورا چاوڕوان و بە ئومێدم لە خوای گەورە كە گوناهی ساڵێكی پێشووی پێ‌ بسڕێتەوە.

    6- تایبەت كردنی عاشورا بە ماتەمی گێڕان و تەعزێ‌ لە بیروباوەڕو مەنهەجی ئەهلی سوننەو جەماعە نییە, بەڵكو لە بیروباوەڕی شیعەو ڕافیزییەكانە.
    بۆیە ابن رجب (ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت) دەفەرموێت:
    (و أما اتخاذه مأتما كما تفعله الرافضة لأجل قتل الحسين بن علي رضي الله عنهما فيه : فهو من عمل من ضل سعيه في الحياة الدنيا و هو يحسب أنه يحسن صنعا, و لم يأمر الله و لا رسوله باتخاذ أيام مصائب الأنبياء و موتهم مأتما فكيف بمن دونهم). لطائف المعارف ص60.
    واتە: بەڵام تایبەت كردنی ئەو ڕۆژە بە ماتەمی گێڕان وەك ئەوەی ڕافیزەكان ئەنجامی دەدەن لە پێناوی كوژرانی حوسەینی كوڕی عەلی(ڕەزای خوایان لێ‌ بێت) ئەوە لە كرداری ئەو كەسانەیە كە هەوڵ و كۆششیان لە ژیانی دونیادا بە هەدەر چووەو واش دەزانێت كە كردەوەیەكی باش دەكات, وە هیچ كات خوای گەورەو پێغەمبەرەكەی(صلی الله علیه وسلم) فەرمانیان نەكردووە كە ڕۆژەكانی موصیبەتی پێغەمبەران(علیهم الصلاە والسلام)و مردنیان بكرێتە ڕۆژی ماتەمین گێڕان, چ جای بۆ كەسێك لە پلەدا لە خوار ئەوانەوە بێت.

    7- ئەو فەرمودەیەی باس لە بەڕۆژوو بونی ڕۆژێك دوای عاشورا دەكات لەگەڵی واتە(11ی موحەڕڕەم) زانایان جیاوازن لەبارەی پلەی صەحیحی و ضەعیفییەوەو وە زۆرێك لە زانایان كاریان پێ‌ كردووە:
    عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ رضي الله عنه قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (صُومُوا يَوْمَ عَاشُورَاءَ ، وَخَالِفُوافِيهِ الْيَهُودَ ، صُومُوا قَبْلَهُ يَوْمًا أَوْ بَعْدَهُ يَوْمًا). رواه أحمد (2155) حسنه الشيخ أحمد شاكر ، وضعفه محققو المسند, ورواه ابن خزيمة (2095) بهذا اللفظ., و ضعفه الألباني أنظر ضعيف الجامع(3506). قال الإمام الشوكاني في (نيل الأوطار) (5-328): (رواية أحمد هذه ضعيفة منكرة من طريق داود بن على عن أبيه عن جده رواه عنه ابن أبي ليلى). وهذا الحديث أورده الإمام الذهبي في (الميزان) (13/2) من منكرات داود بن علي مراتب صوم عاشوراء. وأورده الحافظ ابن حجر في "إتحاف المهرة" (2225) بلفظ : (صوموا قبله يوماً وبعده يوماً) وقال : "رواه أحمد والبيهقي بسند ضعيف ، لضعف محمد بن أبي ليلى ، لكنه لم ينفرد به ، فقد تابعه عليه صالح بن أبي صالح بن حي" .

    واتە: ڕۆژی عاشورا بەڕۆژوو بن و پێچەوانەی جولەكەكان بكەن, ڕۆژێك لە پێشییەوە وە ڕۆژێك لە دوایەوە بگرن لەگەڵی.

    بە هەرحاڵ لە نێوان ضەعیف و حەسەن دان, وە بەو ڕیوایەتە بێت موستەحەبە  ڕۆژی نۆ و دە و یانزە بگریت, وە هەندێك لە زانایان هۆكارێكی تری بەڕۆژوو بوونی یانزەیان بۆ ئیحتیات گەڕاندۆتەوە لە بینینی مانگی سەرەتادا.
    هەربۆیە ئیمامی ئەحمەد(ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت) فەرمویەتی: (من أراد أن يصوم عاشوراء صام التاسع والعاشر إلا أن تشكل الشهور فيصوم ثلاثة أيام ، ابن سيرين يقول ذلك).
    واتە: هەركەس ویستی ڕۆژی عاشورا بەڕۆژوو بێت با نۆ و دە بگرێت مەگەر مانگەكەی لێ‌ تێك چوبێت ئەو كات سێ‌ ڕۆژ دەگرێت, ابن سیرین ئاوای فەرمووە.

    كەواتە كەسێك بیەوێت بەڕۆژوو بێت لە نێوان ئەم ڕێگايانەدایە:
    1- بەڕۆژوو بوونی ڕۆژی دەیەم(عاشورا)
    2- بەڕۆژوو بوونی نۆو دەی مانگ.
    3- بەڕۆژوو بوونی دە و یانزە.
    4- بەڕۆژوو بوونی نۆ و دە و یانزە.


    والله أعلم

    مامۆستا حەمزە بەرزنجی

    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: حەوت خاڵ لەسەر ڕۆژووى ڕۆژی (عاشورا) Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top