خێزانی یەكەمى پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) ناوی خاتوو: (خَدِیجَةُُ بِنْتُ خُوَیْلِدِ بْنِ أَسَدِ بْنِ عَبْدِ الْعُزَّی)یە، دایكیشی ناوی (فَاطمَەَ بِنْتِ زَائِدَة بْنِ الْأَصَمّ)ە.ـ خاتوو خەدیجە یەكێك بووە لەو ئافرەتانەی كە لەناو قوڕەیشدا بە رەوشتبەرزیی، ژیریی، قسەزانی، دەوڵەمەندی ناسراو بووە، لە بەر داوێنپاكی و رەوشتبەرزی نازناوی (الطاهرة)ی لێ نرابوو.ـ بەر لەوەی ببێتە خێزانی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم).
خاتوو خەدیجە دوو شووی تری كردووە، شووی یەكەمیان بە (عَتِیقَ بْنَ عَائذ) بووە، شووی دووەمیشیان بە (أَبُو هَالةَ التَّمِیمِیُّ) بووە.ـ سەرەڕای ئەوەی كەبێوەژنیش بووە و تەمەنیشی هەبووە، بەڵام لەبەر رەوشتبەرزی چەندین كەسیناودار و خاوەن هۆز و سامان و دەسەڵات داوایان كردووە، بەڵام ئەو شوویبەكەسیان نەكردووە. ـ
لە تەمەنی چل ساڵیدا و لەبەر سەرڕاستی و دەست پاكی و رەوشتبەرزی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)، خاتوو خەدیجە هاوەڵێكی خۆی بە ناوی)نَفِیسَەَ بِنْتَ مُنییة) دەنێرێتە لای پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)و پێی رادەگەیەنێت كە ئەو ئامادەیە شووی پێ بكات ئەگەر پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم)بیەوێت.ـ پێغەمبەری خودایش(صلى الله عليه وسلم) داواكەی خاتوو خەدیجە رەت ناكاتەوە و لە تەمەنی بیست و پێنج ساڵیدا هاوسەرگیری لەگەڵ دەكات.ـ
پێغەمبەری خودا(صلى الله عليه وسلم) بەر لە خاتوو خەدیجە هیچخێزانی تری نەبووە.ـ ماوەی نزیكەی بیست و پێنج ساڵ ژیانی هاوسەرییانبەردەوام بووە، پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم)لەو ماوەیەدا هیچ ژنی تری بەسەر خاتوو خەدیجە نەهێناوە.ـ پاش ئەوەی پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم)نیگای لە ئاسمانەوە بۆ دێت و دەبێت بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)،
خاتوو خەدیجە یەكەم كەس بووە كە باوەڕی بە پەیام و پێغەمبەرایەتی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) هێناوە.ـ لە ماوەی ژیانی هاوسەرییاندا خوای گەورە سێ كوڕ و چوار كچی پێ بەخشیون:كوڕەكان بە ناوەكانی (قاسم) كە یەكەممنداڵیان بووە و پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم)بە نازناوی ئەوەوە بانگ كراوە بە (أبا القاسم) پاشان: (عبد الله) و پاشتر (طیب، یان طاهر).كچەكانیش بە ناوەكانی: (زَیْنَب)، (رُقَیَّە)، (أُمَّ كُلْثومِ) و (فَاطِمَة).ـ
خاتووخەدیجە هەر لە مەككە سێ ساڵ بەر لەوەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)كۆچ بكات بۆ مەدینە لە مانگی رەمەزاندا و لە تەمەنی شەست و پێنج ساڵییدا كۆچی دوایی كردووە، تەرمیپیرۆزی لە (الحجون) بەخاك سپێردراوە، ئەوكات پێغەمبەری خودا(صلى الله عليه وسلم) تەمەنی پەنجا ساڵان بووە.ـ خاتوو خەدیجە یەكێك بووە لەو خێزانانەی كە رۆڵێكی زۆرگرنگ و بەرچاوی بینیوە لە سەرخستن و پشتگیریكردن لە پێغەمبەری خودا(صلى الله عليه وسلم) و بانگەوازەكەی، بەتایبەتی لە سەرەتاكانی بانگەوازدا، هەر بۆیەیش كە خوایپەروەردگار هەر لە ژیانیدا مژدەی بەهەشتی پێ داوە،
ئەبوهوڕەیرە بۆمان دەگێڕێتەوە و دەفەرموێت: {أَتَي جِبْرِيلُ النَّبِيَّ (صلي الله عليه وسلم) فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ (صلي الله عليه وسلم) هَذِهِ خَدِيجَةُ قَدْ أَتَتْ مَعَهَا إنَاء فِيهِ طَعَامٌ وَشَرَابٌ، فَإِذَا هِيَ أَتَتْك فَاقْرَأْ عَلَيْهَا السَّلَامَ مِنْ رَبِّهَا، وَبَشِّرْهَا بِبَيْتٍ فِي الْجَنَّةِ مِنْ قَصَبٍ لَا صَخَبَ فِيهِ وَلَا نَصَبَ}..
واتە: جبریل هاتە خزمەتی پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) و پێی فەرموو، ئەی پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم)، ئەوە خەدیجەیە هات، خوانێكی پێیە خواردن و خواردنەوەی تێدایە، ئەگەر گەیشتە لات، پێی رابگەیەنە كە خوای پەروەردگار سەلامی لێ دەكات، مژدەیشی بدەرێ بە كۆشكێك لە ئەڵماس و مرواری لە بەهەشتدا كە نە ناخۆشی و نە نەخۆشی تێدا نابینێت.ـ
هەرووەها پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم)زۆر خۆشی ویستوە و تەنانەت دوای وەفاتیشی هەر باسی چاكە ویادەوەرییەكانی كردووە و هەمیشە كەس و كار و دۆستان و خزمەكانی لەبۆنەكاندا بەسەر كردوونەتەوە و بە باشترین ئافرەتانی سەر زەوی ناوی بردووە و فەرموویەتی: {خَيْرُ نِسَائِهَا مَرْيَمُ بِنْتُ عِمْرَانَ، وَخَيْرُ نِسَائِهَا خَدِيجَةُ بِنْتُ خُؤيْلِدٍ}.
واتە: باشترینی ئافرەتانی ئەم سەرزەوییە، خاتوو مەریەمی كچی عیمران و خاتوو خەدیجەی كچی خوەیلدە.ـ تەنانەت پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) ئەوەندەی باس دەكرد و وەسفی دەكرد، تا ئەو ئاستەی كە خاتوو عائیشە دەفەرموێت: {مَا غِرْتُ عَلَي امْرَأَةٍ مَا غِرْتُ عَلَي خَدِيجَةَ وَلَقَدْ هَلَكَتْ قَبْلَ أَنْ يَتَزَوَّجَنِي بِثَلَاثِ سِنِينَ لِمَا كُنْتُ أَسْمَعُهُ يَذْكُرُهَا}.
واتە: هەرچەندە خاتوو خەدیجە سێ ساڵ بەر لەوەی من ببمە خێزانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) كۆچی دوایی كردبوو لە ژیاندا نەمابوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) ئەوەندە باسی دەكرد و یادی دەكرد، ئەوەندەی لەو غیرەم دەكرد لە هیچ خێزانێكی تری پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئەوەندە غیرەم نەدەكرد. سەرچاوە: كتێبی (رەواندنەوەی گومانەكان)
نووسینی: دكتۆر خالید موحەممەد ساڵح
0 التعليقات:
إرسال تعليق