• نوێ

    الاثنين، 14 أكتوبر 2013

    وێنه‌ی دووه‌م: (عامر بن عبد الله التميمي) خوا په‌رستی دونیا نه‌ویست

    هه‌شت که‌س دونیایان نه‌ئه‌ویست یه‌کێکیان له‌وانه ‌(عامر بن عبد الله التميمي)
    (عه‌لقه‌مه‌ی کوری مه‌رسه‌د) ئێمه ‌ئێستا له‌ساڵی چواره‌می کۆچین وه‌هاوه‌له‌به‌رێزه‌کان وتابعیه ‌پیاوچاکةکان ‌‌به‌فه‌رمانی پێشه‌وا(عومه‌ری کوری خه‌تاب) خوالی رازی بێت(شاری به‌سه‌ره‌) بنیات ئه‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی بیکه‌نه‌بنکه‌ی سه‌ربازی وپێگه‌ی موجاهیدان بۆ هێرش کردنه‌سه‌ر (فارسه‌کان) وه‌بیکه‌نه ‌لوته‌کی بانگه‌واز بۆ ئاینی خوا وه‌خه‌لک له‌هه‌موو شوێنێکه‌وه‌رووی تێ ئه‌کات خه‌لکانێک له‌(مه‌که‌وه‌) هه‌ندێکی تر له(‌یه‌مه‌ن) له‌م کۆچکه‌رانه‌که‌له‌(حیجازه‌)وه‌ رویان تێکرد گه‌نجێکی زۆرجوان و قه‌شه‌نگ که‌ناوی(عامری کوری عبدالله‌ته‌میمی) یه,

    ‌عامر ئه‌م گه‌نجه‌ی که‌ده‌موچاویێکی روناکی هه‌بوو زۆر دڵ ساف له‌خوا ترس ئه‌میش هاتبوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌ئاینی خوادا بکات بۆیه‌ کۆچی کرده‌ ئه‌م شاره‌وه (به‌سره‌) له‌وکاته‌دا ده‌وله‌مه‌ندترین شار بوو چونکه‌ئه‌م هه‌موو (ده‌سکه‌وت)ی شه‌ری پێ ئه‌گه‌یشت له‌کاتێک موسلمانان هێرشیان ئه‌کرده‌سه‌ر (فارسه‌که‌ن) به‌لام (عامر) هه‌رگیز وهه‌رگیز روی له‌دونیا نه‌ئه‌کرد وه‌له‌م سه‌رده‌مه‌دا هاوه‌لی به‌رێزی پێغه‌مبه‌ر(ئه‌بوموسای ئه‌شعه‌ری) له (به‌سره‌)دا سه‌رکرده‌ی ئه‌م شاره‌بوو وه‌پێشه‌وای شه‌ربوو وپێش نوێژیان بوو فێرکه‌ری ئاینه‌که‌یان بوو ئه‌م گه‌نجه‌به‌رێزه‌شه‌ورۆژ گه‌رماوسه‌رما شان به‌شانی هاولی به‌رێزی پێغه‌مبه‌ر(ئه‌بوموسای ئه‌شعه‌ری)بوو لێ جیاواز نه‌ئه‌بۆوه‌بۆیه‌ئه‌م گه‌نجه‌به‌رێزه‌له‌ده‌می ئه‌م هاوه‌له‌به‌رێزه‌هه‌موو (قورئانی پیرۆزی) له‌به‌رکرد وچه‌ندین فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ری لێ وه‌رگرت که‌ئه‌م هه‌موزانیاریه‌ی لێ وه‌رگرت ئه‌م گه‌نجه‌به‌رێزه‌ژیانی خۆی کردبووه‌سێ به‌ش:
    به‌شی یه‌که‌م: فێرکردن وتێگه‌یاندنی خه‌لک له‌قورئانی پیرۆزله‌مزگه‌وتی شاری (به‌سره‌).
    به‌شی دووه‌م: له‌خواپه‌رستی وشه‌ونوێژ وبه‌رۆژو بونی تاوه‌کو ماندوو ئه‌بوو. به‌شی سێیه‌م: جه‌نگ وکوشتار له‌پێناوی خوادا تاوه‌کو یه‌ک جه‌نگ نه‌ما ئه‌م گه‌نجه‌به‌ژداری تێدا نه‌کات.
    بۆیه ‌له‌شاری به‌سره ‌ناسرابوو به‌(خوا په‌رستی دونیا نه‌ویست) بۆچی نا ئه‌وتا یه‌کێک له‌پیاوانی شاری به‌سره‌ئه‌گێرێته‌وه‌که‌جارێکیان له‌گه‌ل (عامر)داله‌یه‌کێک له‌جه‌نگه‌کان بووین کاتێک شه‌و داهات (عامر) م بینی چوه‌ناو چه‌ند دارێکه‌وه‌له‌لێوار ئاوێکه‌وه ‌بوو خۆی حه‌شار دا ئه‌لێ منیش چووم به‌دوای دا بزانم ئه‌م کابرایه‌ چی ئه‌کات ئه‌م خه‌لکه‌پێ ئه‌لێن (خواپه‌رسته‌دونیانه‌ویسته‌که‌) ئینجا (عامر)که‌وته‌نوێژکردن وپارانه‌وه‌نه‌م بینوه‌له‌که‌سێکی تر وه‌ک ئه‌م باشتر نوێژ بکات ئه‌وه‌نده‌به‌جوانی نوێژی ئه‌کرد ئنجا که‌ له ‌نوێژه‌که‌ ته‌واو بوو ده‌ستی به‌پارانه‌وه‌کرد یه‌کێک له‌پارانه‌وکانی ئه‌وه‌بو (ئه‌ی وه‌ت خوایه‌تۆمنت دروستکردبه‌فه‌رمانی خۆت ئینجا منت هاوێشته‌ ناو ئه‌م هه‌موو وتاقی کردنه‌وه‌دوای فه‌رمانم پێ ئه‌که‌ی که‌خۆم بگرم خوایه ‌چۆن خۆم پێ ئه‌گیرێ؟ ئه‌گه‌ر تۆیارمه‌تیم نه‌ده‌یت ئه‌ی خوای به‌ده‌سه‌لات؟ خوایه‌تۆئه‌زانی ئه‌گه‌رئه‌م دونیایه‌هه‌موی مولکی من بێت دوای داوام لێ بکرێت له‌پێناوی تۆببه‌خشم ئه‌وا ئه‌ی به‌خشم ،خوایه‌من ئه‌وهاتۆم خۆش ویستوه‌که‌هه‌رچی ناخۆشی وتاقیکردنه‌وه‌م به‌سه‌ردێت لای من ئاسانی کردوه‌ووای لێکردوه‌مه‌که‌رازی بم به‌هه‌مووقه‌زاوقه‌ده‌رێک هه‌رکاتێک به‌سه‌رم دێت ) ئینجا کابرای خه‌لکی به‌سرا وتی من خه‌وم لێ که‌وت دوای هه‌لسام بینیم هه‌رئه‌پارێته‌وه‌ئینجا نوێژی به‌یانی کرد و ده‌ستی به‌پارانه‌وه‌کرد وتی: (خوایه‌وابه‌یان هات وخه‌لک داوی خێروبێری تۆئه‌که‌ن وه‌پێویستی من ئه‌وه‌یه‌لێم خۆشبیت خوایه‌پێویستی من وئه‌ون جێ به‌جێ بکه‌،خوایه‌من سێ شتم داواکرد له‌تۆ دوانیانت داوه ‌به‌من به‌لام یه‌کیان ماوه‌ خوایه‌سێ یه‌میانم پێ بده‌بۆئه‌وه‌ی جوانتر بتپه‌رستم). ئه‌لێت ئینجا هه‌لسا له‌شوێنی خۆی وچاوی هه‌ڵبری منی بینی وتی برای به‌سرایه‌که‌م دیاره‌ئه‌م شه‌وبه‌دوای منه‌وه‌بویت ؟
    ئه‌لێ منیش وتم به‌لێ
    (عامر) وتی: برام هه‌رچیه‌کت له‌من بینیوه‌با‌ئه‌مانه‌ت بیت وه‌بیشاره‌وه‌خوای گه‌وره‌بتپارێزت
    ئه‌لێت منیش وتم به‌خوائه‌گه‌ر پێم نه‌لێت ئه‌م سێ شته‌چیه؟‌که‌داوت له‌خوای گه‌وره‌کردوه‌به‌هه‌موو خه‌لک ئه‌لێم
    (عامر)وتی: توخوابه‌که‌س مه‌لێ ،به‌لام که‌زانی من پێ دائه‌گرم وتی باشه‌به‌لام به‌مه‌رجێک به‌که‌س نه‌لێ
    کابرای به‌سرای وتی: باشه‌په‌یمان بێت به‌که‌س نه‌لێم تاماوم له‌ژیان .
    یه‌که‌م: (عامر) وتی من زۆرئه‌ترسام له‌ئافره‌ت که‌تۆشی تاقی کردنه‌وه‌ببم داوم کردخوای گه‌وره‌خۆشه‌ویستی ئافره‌ت بباته‌ده‌ره‌وه‌له‌دلم کردی ئێستا چ ئافره‌تێک ببینم چ دیوارێک.
    دووه‌م: داوام کرد له‌خوای گه‌وره ‌که‌ جگه ‌له‌ الله ‌نه‌بێ له ‌که‌سی تر نه‌ترسێم ئه‌مه‌شی بۆ جێ به‌جێ کرد ئێستا جگه‌له‌خوا نه‌بێت له‌که‌سی ترناترسم نه‌له‌ئاسمان ونه‌له‌زه‌وی .
    سێیه‌م: داوام کردله ‌خوای گه‌وره‌ خه‌و له‌چاوانم نه‌هێلی بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه‌و به‌رۆژ بی پيرستم به‌لام خوای گه‌وره ‌ئه‌مه‌یانی جێ به‌جێ نه‌کرد . کابرای به‌سرای ئه‌لێ منیش وتم که‌مێ به‌زه‌ییت به‌خۆتابێته‌وه‌تۆبه‌شه‌و خوائه‌په‌رستی به‌رۆژبه‌رۆژی باش نیه‌بۆ خۆت
    وبه‌هه‌شت زۆر به ‌کةمی به‌ده‌ست دێت به‌وه‌ی که‌تۆئه‌ی که‌یت وئاگری دۆزه‌خ زۆر به‌که‌می ئه‌توانی خۆتی لێ بپارێزرێت به‌وه‌ی که‌تۆ ئه‌نجامی ئه‌ده‌یت. (عامر) وتی به‌خوا من له‌رۆژی په‌شیمان بونه‌وه‌ئه‌ترسم ئه‌وکات په‌شیمان بونه‌وه‌داد نادات سوێند به‌خوا هه‌ول ئه‌ده‌م بۆ‌خوا په‌رستی تا یه‌ک نه‌فه‌سم له‌ژیان مابێت ئه‌گه‌ر قورتارم بوو له‌ئاگر ئه‌وا به‌به‌زیی خوای دلۆڤانه‌وئه‌گه‌ر قورتارم نه‌بوو ئه‌وا به‌که‌م ته‌رخه‌می خۆمی ئه‌زانم . وه‌ئه‌م که‌له‌پیاوه‌ته‌نها خواپه‌رستی شه‌و نه‌بوو به‌لکوو سوارچاکی رۆژ بوو له‌جه‌نگ وجیهادا هه‌رجه‌نگ وجیهادێک روی بدایا ئه‌واپێشه‌نگی ئه‌و جیهاده‌بوو ئه‌گه‌ر به‌رێ بکه‌وتبایه‌بۆهه‌رجیهادێک ئه‌ی وت من سێ مه‌رجم هه‌یه‌بۆ براده‌رایه‌تی ئێوه‌ :_
    یه‌که‌م: من ئه‌بم به‌خزمه‌تکاری ئێوه‌نابێت که‌س خزمه‌تی ئێوه‌بکات جگه‌له‌من. دووه‌م: نابێت جگه‌له‌من که‌سی تر بانگ ببێژی ئه‌بێت ته‌نها خۆم بانگ بده‌م . سێیه‌م: من به‌گوێره‌ی توانا مه‌سروفی ئێوه‌ئه‌که‌م .
    ئه‌گه‌ر رازی ببوان ئه‌وا ئه‌رویشت له‌گه‌لیان ئه‌گینا نه‌ئه‌رویشت، وه‌ئه‌م که‌له ‌پیاوه ‌له‌هه‌رشوێنێ ناخۆش بوایه‌ جه‌نگ گران بوایه‌(عامر) ت ئه‌بینی، به‌لام له‌گه‌ل ئه‌مه‌دا خۆی ئه‌پاراست له‌(ده‌سکه‌وت) کاتێک له‌جه‌نگ دائه‌گیرا ئه‌وه‌تا پاش جه‌نگی (قادسیه‌) کاتێک هاوه‌لی به‌رێزی پێغه‌مبه‌ر(سه‌عدی کوری وه‌قاس) فه‌رمانی کرد به‌(عه‌مری کوری موقره‌ن)که‌ده‌سکه‌وتی جه‌نگ کۆبکاته‌وه‌ده‌سکه‌وتێکی زۆریان هێنا له‌کاتی جه‌نگ ده‌ست موسلمانان که‌وتبو له‌ده‌سکه‌وته‌کانی پادشای فارسه‌کان (کیسرا) ئینجا موسلمانان خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی بون ئینجا دابه‌ش کردنی دیتیان کابرایه‌ک له‌م لاوه‌هات یه‌ک (مه‌نجه‌ل)ی زێری پر له‌دورو گه‌وهه‌رهێنا وه‌دای نا له‌به‌رده‌م برپرسه‌که‌کابرا لێ پرسی ئه‌مه‌چیه‌وتی له‌فلانه ‌جه‌نگدا گروتومه ‌فه‌رموو من نامه‌وێت بیخه‌ره‌ناو مالی موسلمانان دوایی پێیان وت ئه‌ی هیچت بۆخۆت نه‌بردوه‌؟(عامر)فه‌رموی ئه‌م مه‌نجه‌له‌که ‌ئه‌یبینن لای من زۆربێ نرخه ‌به‌خوا هه‌رچی ماڵ ومولکی فارسه‌کان لای من هیچ نرخێکی نیه‌،وه‌سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر مالی موسلمانان نه‌بوایه‌ئه‌واله‌شوێنی خۆی به‌رزم نه‌ده‌کرده‌وه‌،دوای وتیان باشه‌تۆ کێ؟ وتی نابه‌خوانه ‌به‌ئێوه ‌ئه‌لێم سوپاسم بکه‌ن ونه‌به‌خه‌لکی تریش ئه‌لێم بۆئه‌وه‌ی باسم بکه‌ن دوای رۆیشت ،ئه‌وانیش کابرایاکیان به‌دوای دا نارد دوای کابرا که‌پرسی پێیان وت نای ناسی؟ ئه‌مه‌(دوونیا نه‌ویستی شاری به‌سرایه‌(عامری کوری عبدالله‌ته‌میمه‌یه‌). به‌لام ژیانی (عامر) هه‌رونه‌بوو که‌زانیتان به‌لکوو له‌سه‌روتنی وشه‌ی (حه‌ق) چه‌ندین جارتووشیناخۆشی بووه‌وه‌ده‌ربه‌ده‌ر بووه‌به‌لام ئه‌م هه‌ربه‌رده‌وام بووه‌له‌سه‌روتنی وشه‌ی حه‌ق ئه‌وتاجارێکیان له‌شاری به‌سرا(پۆلیس)یێکی بینی ملی کابرایه‌کی ئه‌هه‌لی(ذیمه‌)(1) گرتبوو رای ئه‌کێشا وکابرا هاواری ئه‌کرد ئه‌ی کۆمه‌لی موسلمانان فریام که‌ون بگه‌نه‌ئه‌وکه‌سه‌ی که‌له‌ژێر په‌یمانی‌خواوپێغه‌مبه‌ری خوایه‌ئه‌ی هاوار فریام که‌ون (عامر) هات وتی پاره‌ت داوه‌؟وتی به‌لێ ئینجا روی له‌کابرای پۆلیس کرد وتی چیت لێ ئه‌وێت؟ وتی ئه‌مه‌وێت بێت باغ وباغات خاوێن بکاته‌وه‌(عامر)وتی ئه‌م ئیشه‌ت پێ ئه‌کرێت ؟ وتی نه‌خێر چونکه‌توانام نامێنێت بۆئه‌وه‌ی بژێوی مال ومنالم په‌یدابکه‌م ،ئینجا عامر) وتی به‌ری بده‌کابرای پۆلیس وتی به‌ری ناده‌م ئینجا (عامر) هاواری کرد ئه‌ی خه‌لکینه‌وه‌رن فریام بکه‌ون خه‌لک لێیان کۆبونه‌وه‌کابرای (ذیمه‌)یان له‌ژێر ده‌ستی ده‌رهێنا ،ئینجا ئه‌فسه‌ری پۆلیسکه‌شکایه‌تی کرد لای سه‌رکرده‌ی شاری به‌سره‌وتی (عامر)کابرایه‌که‌ده‌رچوه‌له‌ژێر فه‌رمانی ئه‌میری باوه‌رداران وه‌کابرایه‌که‌(ژن) ناهێنێت وگۆشت ناخوات له‌گه‌ل په‌نیر ونایه‌ته‌مه‌جلیسی گه‌وره‌پیاوان له‌م تۆماتانه‌دایانه‌پال (عامر) ئه‌ویش گه‌یاندی به‌خه‌لیفه‌ی ئیمانداران(عوسمانی کوری عه‌فان)خوا لێ رازی بێت فه‌رمانی کرد به‌سه‌رکرده‌ی شاری به‌سره‌که بانگی (عامر) بکات وه‌لێکولینه‌وه‌ی له‌گه‌ل بکات ئایا رسته‌یان نا ؟ سه‌رکرده‌ی شاری به‌سره‌بانگی کرد وتی ئه‌میری ئیمان داران پێ راگه‌یاندوم که‌ئه‌م تۆمه‌تانه‌ی دراونه‌ته‌پاڵ تۆ ئایا راسته‌یان نا؟ ئه‌ویش وتی فه‌رموو وتی
    (سه‌رکرده‌ی موسلمان): ئایا راسته‌تۆ ژن ناهێنیت وئه‌ته‌وێت لابده‌یت له‌سونه‌تی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێبێت) ؟‌
    (عامر): نه‌خێر شایه‌تی ئه‌ده‌م ره‌به‌نیه‌تی نیه‌له‌ئاینی ئیسلام به‌لام وه‌من لام نه‌داوه‌له‌سونه‌تی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێبێت) به‌لام من یه‌ک نه‌فسم هه‌یه‌له‌ژیان ئه‌ویش ئه‌موێت بیکه‌مه‌قوربانی خوای گه‌وره‌،وه‌من له‌وه‌ئه‌ترسم که‌ژن هێنان رێگام لێ بگرێت له‌جه‌نگ وتێکۆشان . (سه‌رکرده‌ی موسلمان): ئه‌ی باشه‌بۆچی گۆشت ناخویت ؟
    )
    عامر): وتی نه‌خێر ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستم که‌وت ودلم چوبۆی ئه‌وا ئه‌ی خۆم ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا نای خۆم . (سه‌رکرده‌ی موسلمان): باشه‌ئه‌ی بۆ په‌نیر ناخۆیت ؟
    (عامر):  ئێمه‌له‌گه‌ل خه‌لکی (مه‌جوس) ئاگر په‌رسته‌کان زۆر نزیکین وه‌ئه‌وان جیاوازی ناکه‌ن له‌نێوان (هێون) ی ئاژه‌لی مرداروه‌بو وئاژه‌لی زیندو بۆیه‌ئه‌ترسم هی ئه‌م ئاژلانه‌بێت که‌مردوه‌ئه‌گه‌ر دوو شایه‌تی موسلمان وتیان ئه‌وا هی ئاژه‌لی زیندوه‌ئه‌وا ئه‌ی خۆم .
    )
    سه‌رکرده‌ی موسلمان): ئه‌ی باشه‌بۆ نایه‌ته‌مه‌جلسی گه‌وره‌پیاوان ؟
    (عامر): وتی خه‌لک زۆره‌که‌ئیش وکاری به ده‌سه‌لادارو گه‌وره‌پیاوان هه‌یه‌با بۆئه‌وان بێت واز بهێنن له‌وانه‌که‌نایانه‌وێت . قسه‌کانی (عامر) یان به‌رز کرده‌وه‌بۆ لای (عوسمانی کوری عه‌فان) ئه‌ویش هیچی تێدا نه‌بینی که‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌هلی سونه‌جه‌ماعه‌ت بێت ،به‌لام ئاگری شه‌ری نه‌کوژانده‌وه‌بۆیه‌(عوسمانی کوری عه‌فان) فه‌رمانی پێ کرد که‌واشاری به‌سرا به‌جێ بهێلێت به‌ره‌و(شام) بکه‌وێته‌رێ وفه‌رمانی کرد به‌(موعاویه‌ی کوری ئه‌بوسوفیان) که‌رێزی لێ بگرێت وجێگایه‌کی بداتێ، ئینجا (عامر) رۆژی به‌جێ هێشتنی خه‌لکێکی زۆر هه‌رله‌قوتابیه‌کان وبراده‌رکان هاتن بۆ مال ئاوای وبه‌رێ کردنی ئه‌ویش وتی خه‌لکینه‌من دوعایه‌ک ئه‌که‌م ئێوه‌ش بلێن ئامین خه‌لکه‌که‌هه‌موی چاوی ئه‌بله‌ق بوو بێ ده‌نگ بوو ئاخۆ چ دوعایه‌ک ئه‌کات چونکه‌دوعاکانی گیرا ئه‌بوووتی( خوایه‌ئه‌وه‌ی ئه‌م بوختان ودرۆیانه‌ی بۆ هه‌لبه‌ستاوم وبۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی من وبراده‌ران لێک بکات وبۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ولاتی خۆم ده‌ربه‌ده‌ربم خوایه‌من لێ خۆش بوم تۆش لێ خۆش به‌وخوایه‌بی پارێزه‌له‌دونیاو قیامه‌ت وخوایه‌من هه‌موو موسلمانان بخه‌ژێر ره‌حمه‌تی خۆت ولێمان خۆش به‌ئه‌ی خوای به‌زه‌یی) چه‌ند جوانه‌ئه‌م وشانه‌ده‌بائێمه‌ش ئه‌وا گه‌رده‌نی یه‌کتری ئازاد بکه‌ین له‌که‌م وکوری یه‌کتری ببه‌خشین ،ئینجا به‌رێ که‌وت به‌ره‌و ولاتی (شام) جا له‌ویێش به‌ره‌وولاتی فه‌له‌ستین به‌رێ که‌وت (مزگه‌وتی ئه‌قسای) کرده‌شوێنی خۆی وکاتێک نه‌خۆشی مردنی بوو زۆر گریا وتیان بۆ ئه‌گریت ئه‌ی ئه‌ونیه‌تۆ وات کر تۆ وات کرد ئه‌ویش وتی ( به‌خوا بۆ ژیانی دونیا ناگریێم وله‌مردنیش ناترسم به‌لام ئه‌ترسم له‌سه‌فه‌ری دوروو درێژ وکه‌می زادو زه‌خیره‌،ئێوه‌نازانن من پێش ئێستا باوه‌ره‌که‌م که‌م وزیادی کردوه‌نازانم بۆ ئاگری دۆزه‌خه‌یان بۆ به‌هه‌شتی پان وبه‌رینه‌) ئینجا چاوکانی به‌رز کرده‌وه‌بۆ ئاسمان ودوایین کۆتایی هه‌ناسه‌ی دا وروحی ته‌سلیم کرد ره‌زای خوات لێ بێت ئه‌ی (عامر) ئامین.

    باوکی زوبێر / bawkizobair@yahoo.co.uk

    10/
    شه‌عبان /1430 کۆچی

    1/8/ 2009
    زاینی
    چاوه‌روان بن بۆ وێنه‌ی سێ یه‌م ….ان شاء الله‌
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: وێنه‌ی دووه‌م: (عامر بن عبد الله التميمي) خوا په‌رستی دونیا نه‌ویست Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top