• نوێ

    الأحد، 20 أكتوبر 2013

    لە كوردستان ڕۆژانە 33 كەس تووشی شێرپەنجە دەبن

    بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی،لەماوەی 8 مانگی رابردوودى ئەمساڵ 2013 دا (8) هەزار كەس لە هەرێمی كوردستان تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە هاتوون، ئەوەش دەكاتە سێ هێندەی ژمارەی تووشبووان لەساڵی 2012دا. واتە ئەمساڵ لە هەر 24 كاتژمێردا (33) كەس لە هەرێمی كوردستان تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە هاتوون.

    ئەمە لە كاتێكدایە كە پەرلەمانی كوردستان لە كۆتایی ساڵی رابردوودا سندووقی هاوكاریی تووشبووانی شێرپەنجەی پەسەند كرد.
    بەقسەی شارەزایانی بواری تەندروستی، هۆكاری سەرەكی تووشبوونی خەڵكی هەرێمی كوردستان بەشێرپەنجە خۆراكی خراپە كە رۆژانە بەشێكی زۆری لەلایەن لێژنەی پارێزگاكان لە شارەكانی هەرێمیكوردستان دەستیان بەسەردا دەگیرێت و لەناودەبرێن.

    بەپێی توێژینەوەیەكی ئەمریكی، پێشبینی دەكرێت كە تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە لە ساڵی 2030دا بەڕێژەی 75% زیاد بكات.

    توێژینەوەكە كە لە گۆڤاری تایمی ئەمریكی بڵاوكراوەتەوە، تێیدا هاتووە كە ساڵی 2030 ژمارەی تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە لە جیهاندا دەگاتە 22 ملیۆن و 200 هەزار كەس، لە كاتێكدا بەپێیدوایین ئامار كە لە ساڵی 2008دا بڵاوكراوەتەوە ژمارەی تووشبووانی ئەو نەخۆشییە 12 ملیۆن و 700 هەزار كەس بووە.

    توێژینەوەكە، هۆكاری زیادبوونی رێژەكە دەگەڕێنێتەوە بۆ گۆڕانی جۆری خواردن و خراپ و دووركەوتنەوە لە وەرزش، لەگەڵزیاد بەكارهێنانی خواردنەوە گازییەكان و جگەرەكێشان

    هەر بەپێی راپۆرتەكە "شێرپەنجەی قۆڵۆن و سییەكان و مەمك، لە بڵاوترین جۆرەكانی شێرپەنجەن".

    جگە لە خۆراكی خراپ، پیسبوونی هەوای هەرێمی كوردستان، بەتایبەتی هەوای شارە گەورەكان بەهۆی زۆریی ژمارەی ئۆتۆمبێل و كارگەكان، هۆكارن بۆ تووشبوونی خەڵك بە نەخۆشییە ترسناكەكان،

    شایەنی باسە لەگەڵ ئەم ڕێژە زۆرەی توشبوانیشدا لە جیاتی پەلە كردن لە گەڕان بە دوای هۆكارو چارەسەركردن و بنبڕكردندا, بەناو بەرپرسانی هەرێم پێیان وایە هێشتا ڕێژەكە لە ئاستی ستانداردی جیهانیدا نییەو نەگەیشتۆتە ئاستێكی ترسناك..!!

    وەرگیراو 


    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: لە كوردستان ڕۆژانە 33 كەس تووشی شێرپەنجە دەبن Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top