پییەر ڤۆگل یان صلاح الدین بیافوجن (كە دوای موسڵمان بوونی ناوی خۆی گۆڕی بۆ ئەمە), لە 20/یولیو/1978 لە دایك بووە, ئێستا بانگخوازی ئیسلامی ئەڵمانییەو پێشتر مولاكیمێكی ئازاو بەتوانا بووە, وە بە ئەبو حەمزەش ناسراوە. ساڵی 2001 باوەشی كردووە بە ئیسلامداو دەستی كردووە بە دیراسەكردنی زانستە ئیسلامییەكان.
چۆتە شاری مەككەو لە دامەزراوەی عەرەبی بۆ بیانییەكان لە زانكۆی (أم القری) خوێندویەتی و پاشان گەڕاوەتەوە بۆ ئەڵمانیاو لە ساڵی 2006ەوە دەستی كردووە بە بانگەوازو پێشكەش كردنی و موحازەرەو وانەكانی و بە سەدان كەس لەسەر دەستی ئەم پیاوەدا خوای گەورە هیدایەتی پێ بەخشیون. خێزاندارە لە ئافرەتێكی بە ڕەچەڵەك مەغریبی و سێ منداڵی هەیە.
ڕۆژێك لەیەكێك لە موحازەرەكانیدا لە بەرلین ڕۆژنامەنوسێك پرسیاری لێ دەكات دەربارەی پەیوەندی تیرۆرو ئیرهاب بە ئیسلامەوە, وە ئایا بۆچی ڕۆژئاوا هەردەم تۆمەتی ئیرهاب دەدەنە پاڵ ئیسلام؟..
صلاح الدین بیافوجن زۆر بە ووردو جوانی بەم شێوەیە وەڵامی دەداتەوە:
کێ جەنگی یەکەمی جیهانی هەڵگیرساند؟ موسوڵمانەکان بوون؟!
کێ جەنگی دووەمی جیهانی هەڵگیرساند؟ موسوڵمانەکان بوون؟!
کێ هەڵسا بە کوشتنی ٢٠ ملیۆن لە ئوستوڕالیە ڕەسەنەکان ؟ موسوڵمانەکان بوون..؟!
کێ چەکی ئەتۆمی نا بە هێرۆشیما و ناکازاکی ؟ موسوڵمانەکان بوون..؟!
کێ هەڵسا بە کوشتنی زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن لە هیندیە سورەکانی ئەمریکای باکور ؟ موسوڵمانەکان بوون..؟!
کێ هەڵسا بە کوشتنی زیاتر لە ٥٠ ملیۆن لە هیندیە سورەکانی ئەمریکای باشور ؟ موسوڵمانەکان بوون...؟!
کێ هەڵسا بە بەکۆیلەکردنی نزیکەی ١٨٠ ملیۆن ئەفریقی ، کە نزیکەی 77%یان لە زەریای ئەتڵەسی گیانیان لەدەست دا ؟ موسوڵمانەکان بوون..؟!
نەخێر موسوڵمانەکان نەبوون.....!!!
پاشان بە پرسیارکەرەکەی وت : پێویستە لەسەرتان بە باشی واتای تیرۆر دیاری بکەن ، خۆ ئەگەر ناموسوڵمانێک هەڵەیەک بکا دەڵێن ئەوە تەنیا تاوانێکەو هیچی تر ، بەڵام ئەگەر موسوڵمانێک هەمان هەڵە بکا ، پێی دەڵێن تیرۆرست !!
لەبەر ئەوە پێویستە لەسەرت سەرەتا بە دوو پێوانە نەپێویت و ئەو كات بۆت دەردەكەوێت ئیرهابییە ڕاستەقینەكان كێن؟
ئەمە ناوجەرگەی وڵاتی ئەڵمانیایە
0 التعليقات:
إرسال تعليق