• نوێ

    الخميس، 21 مارس 2013

    محمد رمضان بوطی كوژرا....

    محمد رەمەزان بوتی ئەو پیاوە بەلعەم ئاسایەی هەتا خوێنی ڕژا لە بەرەی بەشارو نوصەیری بەعسیدا بوو...دژ بە گەلی ستەمدیدەی سوریا هاوار ئەكرد..وەلائی بۆ نیزامی طاغی سوریا دوپات ئەكردەوە...ئەم كابرایە عەوام نەبوو بە دین...بەڵام دینەكەی فرۆشتبوو بە پارەیەكی كەمی دونیا...ئەمڕۆ 21/3/2013 تەلەفزیۆنی ڕەسمی سوريا بە ڕەسمی كوژرانی ئەم كابرایەی ڕاگەیاند لە مزگەوتێكی شاری دیمەشق دا...
    كۆتا فەتوای سەیری ئەوە بوو وتنبووی: بەرگری كردن لە ڕژێمەكەی بەشار واجبی سەر شانی هەموو موسڵمانێكە..!!!!

    محمد البوطی كێ‌یە؟

    محمد سعید رمضان البوطی ساڵی 1929 لە گوندی جیلكای دورگەی بوطان(ابن عمر) سەر بە توركیا لە دایك بووە.  لە بنچینەدا كوردە, دواتر لە ساڵی 1933لەگەڵ باوكی چۆتە سوریا, (خەڵاتی دوبەی نێودەوڵەتی بۆ قورئانی پیرۆز) لە خولی هەشتەمیدا ساڵی 1425كۆچی (البوطی ) بە كەسایەتی جیهانی ئیسلامی دیاری كرد, كاریگەر بووە بە مەلا ڕەمەزانی باوكی, لە دیمەشق خوێندویەتی و بووە بە موعید لە كۆلیژی شەریعە لە زانكۆی دیمەشق ساڵی 1960, وەچووە بۆ میصر و ساڵی 1965دكتۆرای وەرگرتووە لە كۆلیژی شەریعە لە زانكۆی ئەزهەر,زیاد لە 60 شەست كتێبی هەیە, شارەزای تەواوی هەبووە لە زمانی كوردی و توركیدا, بەرگری كەرێكی سەرسەختی ڕژێمەكەی بەشار ئەسەد بوو , ڕۆژی 21/3/2013 لە تەقینەوەیەكدا لە ناو مزگەوتێكی شاری دیمەشق لەگەڵ نۆزدە كەسی تر كوژرا...

    هەندێك لە كتێبەكانی:
    • المرأة بين طغيان النظام الغربيّ ولطائف التشريع الربانيّ،
    • ضوابط المصلحة في الشريعة الإسلاميّة (ئەمە ئەو ئەتروحەیەیە كە شەهادەی دوكتۆراكەی لە ئەزهەر پێ‌ وەرگرتووە).
    • لا يأتيه الباطل.
    • فقه السيرة النبوية.
    • الإسلام والعصر.
    • أوربة من التقنية إلى الروحانية ـ مشكلة الجسر المقطوع.
    • برنامج: دراسات قرآنية.
    • شخصيات استوقفتني.
    • الحكم العطائية شرح وتحليل.
    • كبرى اليقينيات الكونية.
    • اللامذهبية أخطر بدعة تهدد الشريعة الإسلامية.
    • هذه مشكلاتهم.
    • وهذه مشكلاتنا.
    • كلمات في مناسبات.
    • مشورات اجتماعية من حصاد الإنترنت.
    • مع الناس مشورات وفتاوى.
    • منهج الحضارة الإنسانية في القرآن.
    • هذا ما قلته أمام بعض الرؤساء والملوك.
    • يغالطونك إذ يقولون.
    • من الفكر والقلب.
    • ترجمة رواية مموزين.
    • العقيدة الإسلامية والفكر المعاصر  
    • الحب في القرآن ودور الحب في حياة الإنسان
    • السلفية مرحلة زمنية مباركة وليست مذهب إسلامي.
    • الإسلام ملاذ كل المجتمعات الإنسانية، لماذا؟ وكيف؟






    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: محمد رمضان بوطی كوژرا.... Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top