الحمدلله وكفى والصلاة والسلام على نبيه المصطفى أما بعد:
موسڵمان ده‌بێت له هه‌موو كات و شوێنێكدا خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئیسلامه بگونجێنێت نه‌وه‌ك ئه‌و ئیسلامه له‌گه‌ڵ حاڵی خۆی بگونجێنێت، واته ئیسلام وه‌كو به‌رنامه‌یه‌ك كه‌سایه‌تی مرۆڤ به‌و شێوه‌یه داده‌ڕێژێت كه بتگه‌یه‌نێت به‌ڕه‌زامه‌ندی خوای په‌روه‌ردگار (سبحانه وتعالى)

ورد و درشتی هه‌موو بابه‌تێك كه دێته پێش مرۆڤ ئیسلام حوكمه‌كه‌ی ڕوون كردۆته‌وه وزانایانیش قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و هێڵه گشتیانه كردووه كه له چوارچێوه‌یدا هێچ حاڵه‌تێك پرسیاری بێ وه‌ڵامی نامێنێت، هه‌ر له‌به‌ر ئەوەشە خوای په‌روه‌دگار ده‌فه‌رموێت: {الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا} [المائدة:٣
]
زۆرجار ئه‌و كه‌سه‌ی پرسیارده‌كات و ده‌یه‌وێت بگاته وەڵامی شه‌رع بۆ حاڵه‌تێك له‌و حاڵه‌تانه‌ی دێته پێشی دوو مانای كۆكردۆته‌وه له‌چوارچێوه‌یه‌ی یه‌ك زاراوه، بۆ نمونه حوكمی سه‌یران كردن له‌شه‌رع و ده‌رچوون بۆ گه‌شتوگوزار له بههارلهگهڵ حوكمی ئاهه‌نگ گێران به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆز، یان حوكمی (ڕه‌سم گرتن له‌گه‌ڵ ڕه‌سم كردن) یان (حوكم و حه‌د) وه‌كو له‌بابه‌تی (حه‌دی ڕیده له‌گه‌ڵ حوكمی ڕیده)، بۆیه ده‌بێت ئه‌و مانایانه به‌ووردی له‌یه‌ك جودا بكرێته‌وه ئینجا باس له حوكمی شه‌رع بكرێت (سه‌یران كردنلهگهڵ ئاهه‌نگ گێڕان) به‌بۆنەی جه‌ژنی نه‌ورۆز دوو بابه‌تی له‌یه‌ك جودان هه‌روه‌كو (ڕه‌سم كردن و ڕه‌سم گرتن) دوو بابه‌تی له‌یه‌ك جودان هه‌روه‌كو (حوكم و حه‌د دوو بابه‌تی له‌یه‌ك جودان) ده‌گوترێت (حوكمی ڕیده نه‌وه‌ك حه‌دی ڕیده) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (حه‌د) ده‌بێته مایه‌ی لێخۆشبوونی تاوانه‌كه بۆ نمونه؛ ئه‌و كه‌سی حوكمی ڕه‌جمی به‌سه‌ر ده‌سه‌پێنرێت ده‌بێته مایه‌ی لێخۆشبوونی گوناحه‌كه‌ی وه‌كو ئه‌و ئافره‌ته‌ی دوای ڕه‌جمكردنی کرد له پێغەمبەری خۆشەویستمان(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموێت: [وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ، لَقَدْ تَابَتْ تَوْبَةً لَوْ قُسِّمَتْ بَيْنَ سَبْعِينَ مِنْ اَهْلِ الْمَدِینَهِ ڵوَسِعَتْهُمْ] )(سنن ابوداود).
واته حه‌دده‌كه كه‌فاره‌تی گوناحه، بەڵام كه‌سی موڕته‌د دوای حوكمه‌كه له‌گۆڕستانی موسڵمانان نانێژرێت، كه‌وابوو به‌و شێوه‌یه ده‌بێت ماناكان له‌یه‌ك جودا بكرێته‌وه، زۆرجار ئه‌و كه‌سه‌ی پرسیار ده‌كات بهووردهكاریانه نازانێت، بەڵام ئه‌وه‌ی وەڵام ده‌داته‌وه ئه‌و ده‌بێت ئه‌و ورده كاریانه بخوێنێته‌وه.
پێش ئه‌وه‌ی بچینه سه‌ر (جهژنینهورۆز) ده‌بێت ئه‌وه بڵێین كه‌س واحاڵی نه‌بێت گه‌ر وترا (جه‌ژنی نه‌ورۆز) جائیز نییه؛ ئه‌وه به‌كم زانینی گه‌لی كورده، نه‌خێر؛ بەڵکو ده‌بێت ئه‌وه بزانین ئیسلام مافی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌پارێزێت به‌و مانایه‌ی خوای په‌روه‌ردگار ئێمه‌ی كردۆته {شُعُوبًا وَقَبَائِلَ}ە، ئه‌وه‌ش زامنی پاراستنی ناسنامه‌یه، ئه‌وه‌ی ئه‌وڕۆ هه‌ڕه‌شه له كلتور و ناسنامه‌ی گه‌لان ده‌كات (عه‌وله‌مه‌یه) كه به‌هه‌موو بواره‌كانی ژیان چۆته‌خواره‌وه و به (خۆرئاوا) كردنه كه به‌بێ هیچ گومانێك به (خۆرئاوا) كردن كلتور و داب و نه‌ریت و خوڕه‌وشته‌كان هه‌ڵده‌گێریته‌وه، چۆن تیكه‌ڵ به بیروبۆچوون و تێڕوانین بووە ئاواش له پۆشاك و سیما و شكلهكانیشڕهنگی داوه‌ته‌وه.
جه‌ژنی نه‌ورۆز
جه‌ژنی نه‌ورۆز (جه‌ژنه) واته (عيد)، (عيد)یش ده‌چێته چوارچێوه‌ی (الشرائع والعبادات) واته تهوقیفیه و ناكرێت كه‌س لەبواری تەشریع و پەرستن له‌خۆرا شتێك زیاد یانكهم بكات به‌بێ به‌ڵگه بۆیه ده‌بێت له‌دوو ڕووه‌وه سه‌یری ئه‌و بابه‌ته بكه‌ین:
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر چه‌ژنی نه‌ورۆز عیبادهت بێت ئه‌وا كه‌س گومانی له‌وه دانییه نابیت بكرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی زانایان فه‌رموویانه (الأصل في العبادات الحظر) ئه‌سڵ له‌په‌رستن (وه‌قفه) واته كه‌س بۆی نیه خوا بپه‌رستێت به‌رێگایه‌كی داهێنراو حه‌ڵال و حه‌رام له‌خۆیه‌وه دابهێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه خوای په‌روه‌دگار ده‌فه‌رموێت: {أَمْ لَهُمْ شُرَكَاءُ شَرَعُوا لَهُمْ مِنَ الدِّينِ مَا لَمْ يَأْذَنْ بِهِاللَّهُ وَلَوْلَا كَلِمَةُ الْفَصْلِ لَقُضِيَ بَيْنَهُمْ وَإِنَّ الظَّالِمِينَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (21)} (الشورى:٢١) وه پێغه‌مبەری خۆشه‌ویستمان (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: [مَنْ أَحْدَثَ فِي أَمْرِنَا هَذَا مَا لَيْسَ فِيهِ، فَهُوَ رَدٌّ] رواه البخاري.
واته ئه‌گه‌ر جه‌ژنی نه‌ورۆز عیبادهت بێت ئه‌وه نابێ بیكه‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانایان كۆڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئەصل له عیبادات مه‌نعه، ئەوە لەحاڵەتێكکە عیبادەتەکە مەبەستت پێی گەورە ڕاگرتنی بۆنەیەکی ئایینی بێت، چجای جەژنی نەورۆز کە بۆنەیەکی ئایینی نییە ڕەگ و ڕیشاڵی دەگەڕێتەوە بۆ زەردەشتییەکان و ئاگر پەرستەکان. باوه‌ڕیش ناكه‌م هه‌تا ئه‌و برایانه‌ی ده‌ڵێن جه‌ژنی نەورۆز ئاساییه ئاهه‌نگی پێبگێرین ده‌ڵێن وەکو عیبادهت سەیری ناکەین،به‌ڵكو وه‌كو عاده‌تێك سه‌یری ده‌كه‌ین به‌و مانایه‌ی سه‌رما و سۆڵی زستان كۆتایی هاتووه و خه‌ڵكی به‌و بۆنه‌یه‌وه خۆشی خۆیان دەردەبرن، بنچینه‌یه‌كه‌ی شه‌رعیش هه‌یه كه ده‌فه‌رموێت: (الأصل في العادات الإباحة) كه‌وابوو ده‌بێت بزانین ئه‌و بنچینه‌یه مانای چییه؟
دووه‌م: الأصل في العادات الإباحة
ئه‌سڵ بنچینه و بنه‌ما له (عادات) رێپێدانه واته موباحه، ئه‌و بنچینه‌یه بێگومان زانایان قسه‌یان له‌سه‌ر كردووه حه‌رامكردنی هه‌ر عاده‌تێك به‌بێ به‌ڵگه حه‌رامه و جائیز نییه و حه‌رامكردنی حه‌ڵال وكوحهڵال كردنی حه‌رامه، بۆیه زانایان فه‌رمویانه: (والأصل في عادتنا الإباحة، حتى يجيء صارف الإباحة) ئەصل لە عادات رێپێدانە مەگەر بەڵگەیەکی شەرعی ئەو عادەتە حەڕام بکات، واتە ئەو بنچینەیە بەو گشتییە نییە.
بەڵگەی حه‌ڕامبوونی جەژنەکانی پێش ئیسلام فەرموودەی پێغەمبەری خوایە -صلى الله عليه وسلم-:
عَنْ أَنَسٍ قَالَ: قَدِمَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ الْمَدِينَةَ، وَلِأَهْلِ الْمَدِينَةِ يَوْمَانِ يَلْعَبُونَ فِيهِمَا، فَقَالَ: [قَدِمْتُ عَلَيْكُمْ وَلَكُمْ يَوْمَانِ تَلْعَبُونَ فِيهِمَا،فَإِنَّ اللهَ قَدْ أَبْدَلَكُمْ يَوْمَيْنِ خَيْرًا مِنْهُمَا، يَوْمَ الْفِطْرِ، وَيَوْمَ النَّحْرِ] (رواه أحمد) فه‌رموده‌یه‌كی ڕاسته بڕوانه (سلسلة الأحاديث الصحيحة وشيء من فقهها وفوائدها) (٥/ ٣٤).
ئه‌نه‌س ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ده‌فه‌رموێت: پێغه‌بمه‌ری خۆشه‌ویستمان هاته مه‌دینه خه‌ڵكی مه‌دینه دوو ڕۆژیان هه‌بوو تێیدا یاریان ده‌كرد، پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: هاتمه مه‌دینه دوو ڕۆژتان هه‌بوو یاریتان تێدا ده‌كرد، خوای په‌روه‌ردگار ئه‌و دوو ڕۆژهیبهدوو ڕۆژی‌تر گۆڕیه‌وه زۆر چاكتر له‌و دوو ڕۆژه جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و جه‌ژنی قوربان.
شه‌یخ الإسلام (إبن تيمیة)ده‌فه‌رموێت: پێغه‌بمه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی:"إن الله قد أبدلكم بهما يومين آخرين" [والإبدال من الشيء يقتضي ترك المبدل منه؛ إذ لا يجمع بين البدل والمبدل منه].
واته: گۆڕینه‌وه ئه‌وه ده‌خوازی واز له گۆردراو بهێنرێت. بڕوانه: (إقتضاء الصراط المستقيم لمخالفة أصحاب الجحيم (١/ ٤٨٦)
واتە: هەموو جەژنێك نەسخ کراوەتەوە و هەڵوەشاوەتەوە بەهاتنی جەژنی ڕەمەزان و قوربان.
كه‌وابوو جه‌ژنی نه‌ورۆز ئه‌گه‌ر عیبادهت بێت ئه‌وا حه‌رامه، ئێمه عیباده‌تێك بكه‌ین له شه‌رع بنچینە و بنەمای نەبێت، وە ئه‌گه‌ر عاده‌تیش بێت ئه‌وا ده‌قێكی صه‌حیحی صه‌ریحمان له‌ده‌ستدایه له‌سه‌ر گۆڕینی جهژنیعادهتی.
ئایا ده‌كرێت بڵێین {وَذَكِّرْهُمْ بِأَيَّامِ اللَّهِ} به‌ڵگه‌ی ئاهه‌نگ گێران بێت بۆ بۆنه ئایینیه‌كان .
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مُوسَى بِآيَاتِنَا أَنْ أَخْرِجْ قَوْمَكَ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ وَذَكِّرْهُمْ بِأَيَّامِ اللَّهِ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِكُلِّ صَبَّارٍ شَكُورٍ} إبراهيم: ٥ .
خوای په‌روه‌ردگار موسای ڕه‌وانه كرد بۆ ڕزگاركردنی قه‌ومه‌كه‌ی له تاریكایی و بردنیان بۆ ڕووناكی، ئه‌وه‌ش نیعمه‌تێكی گه‌وره‌یه وه‌بیریانی بهێننه‌وه (أيام الله) ئه‌و نیعمه‌تانه‌ی خوای په‌روه‌ردگار به‌سه‌ری داباراندن، بەڵام نه‌یفه‌رمووه ئه‌و ڕۆژانهبكهنه جه‌ژن و ئاهه‌نگی پێ بگێرن.
كه‌وابوو حوكمی جه‌ژنی نه‌ورۆز زۆر ڕوون و ئاشكرایه، خوای په‌روه‌ردگار جه‌ژنه جاهیلیه‌كانی گۆڕی بهدووجهژنی سه‌ره‌كی ڕه‌مه‌زان و قوربان ده‌قێكی صەحیحی صەریحیش لەو بوارەدا هاتووە، بۆیه باس له‌هه‌ر حوكمێكی تر قسه‌یه‌كی بێ به‌ڵگه‌یه و قه‌وله به‌بێ عیلم. خوای په‌روه‌ردگاریش ده‌فه‌رموێت: {وَلَا تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُولَئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْئُولًا} الإسرا‌ء: ٣٦.
نووسینی
سه‌رباز محمد حسن

0 التعليقات:
إرسال تعليق