• نوێ

    الجمعة، 22 مارس 2013

    وەڵامێك بۆ كتێبەكەی مامۆستا عەلی باپیر (جەژن و یاد و بۆنەكان و هەڵسەنگاندنێك)

    بسم الله الرحمن الرحيم.....چەند تێبنی و سەرنجێك لە سەر فەتواكەی بەرێز مامۆستا عەلی باپیر سەبارەت بە نەورۆز
    بەشی یەك
    الحمدللە رب العالمین والصلاة والسلام علی رسول الله وعلی آلە وصحبە أجمعین
     پێشەكی.....مامۆستا عەلی باپیر كەسایەتیەكی بەرِێزو خۆشەویستە بەڵام بێگومان حەق و رِاستی و رِەسەنییەتمان لەو خۆشتر دەوێت، وە وەرگرتن و وەرنەگرتنی فیكرو فەتواكانی پەیوەستە بە گونجان و نەگونجانی لەگەڵ قورئان و سوننەت و تێگەیشتنی پێشینی ئەم ئوممەتە،

    وە هەركات لە رِەسەنیەتی فیكرورِاستی فەتواكان لایدا ئەو كاتە واجب دەبێت رِوونبكرێتەوە و رِەد بكرێتەوە.
    چونكە ئێمەی موسڵمان پێوەرو میزانمان شوێنكەوتنی حەق و رِاستییە نەك كەسایەتیەكان، وەك وتراوە (الحق لایعرف بالرجال اعرف الحق تعرف أهله) ئیمامی غەزالی فەرمویەتی (فاعلم ان من عرف الحق بالرجال حار في متاهات الضلال فاعرف الحق تعرف اهلة ان كنت سالكا طريق الحق وان قنعت بالتقليد والنظر الى ما اشتهرمن درجات الفضل بين الناس فلا تغفل الصحابة وعلو منصبهم) الاحياء مجلد1،لا29.
    1- مامۆستا عەلی باپیر دەلَێت قسەی زانایانم بۆ رِیزمەكەن!!
    لە وەڵامی ئەم ووتەیەدا دەلَێين پێغەمبەری ئازیزمان (صلی اللە علیەو سلم) زانایانی بە(ورثة الأنبياء)باسكردووە....
    وە ئەگەر قسەی زانایان باس نەكرێت ئەبێ‌ هەركەس بە حەزو ئیجتهای خۆی بدوێ‌ یان كەسانی نازانا بكرێ‌ بە پێشەوا سەرئەنجامەكەشی گومرِایی خەڵَك دەبیَ، وەك پێغەمبەری خوا( صلی اللە علیەو سلم) لە( صحیح البخاری) فەرمویەتی (إن الله لايقبض العلم إنتزاعا ينتزعه من العباد ولكن يقبض العلم بقبض العلماء حتى إذا لم يبق عالما اتخذ الناس رؤوسا جهالا فسئلوا فأفتوا بغير علم فضلوا وأضلوا). زانایانی ئیسلام ئەهلی ئیختیصاص و پسپۆری ئەم مەیدانه ن كە خوای پەروەردگار فەرمانمان پێدەكات بە گەرِانەوە بۆ لایان و دەفەرموێت (فسئلوا أهل الذكر إن كنتم لا تعلمون) رِوون و ئاشكرایە (أهل الذكر) زانایانە هەر ئەوانیشن خوای پەروەردگار شایەتی لە خواترسانی بۆ داون وە پلەو مەكانه تیانی پاراستوە (إنما يخشى الله من عباده العلماء) هەلَبەتە مامۆستا عەلی باپیر زۆر لای رِوون و ئاشكرایە ئەم فەتوایەی سەبارەت بە نەورۆز هیچ زانایەكی (معتبر) پێش ئەم نەی وتوە، وە پێشین و(سلف) ی نییە، وە ئەم جۆرە فەتوایانە بابەتانێكی ئایینین بۆ قەبر و دوارِۆژی مرۆڤ زۆر مەترسی دارن چونكە موفتی وەك ئیمامی شاطبی دەفەرموێت(المفتى قائم في الأمة مقام النبي صلى الله عليه و سلم) واتە (موفتی لەم ئوممەتەدا لەجێگای پێغەمبەری خوایە(صلی اللە علیەو سلم) ) بۆیەدەبێ مرۆڤ بەئاگابێ فەتوایەك نەلَێت پێش ئەو كەس نەیوتوبێ وەك ئیمامی ئەحمەد دەفەرموێت (لاتتكلم بكلام لیس لك فیه إمام) ئەدی مامۆستا عەلی باپیر دەبیَ كێ ئیمامی بێ لەم فەتوایەی؟!!
    2- دەبێت بەرِوونی ئاماژە بكەین كە جەژنی نەورۆز بابەتێكی خیلافی نییە، وە هەندێ لە زانایان گەورەرِاگرتنی ئەم رۆژە بە كوفر دەزانن.
    هەڵبەتە من باس لە كوفرو نا كوفری ئەم بابەتە ناكەم چونكە ئەوەیان زۆر لەمن گەورەترە ، بەڵام دەمەوێت ئەوە بخەمەرِوو كە ئەم بابەتە خیلافی نییە ئەوه تا زانایانی ئیسلام لە مێژەوە باسیانكردووە وە هەندێكیان وەك ئاماژەمان پێكرد باس لە كوفری بەگەورە رِاگرتنی ئەم جەژنە دەكەن كەواتە لەرِووی زانستی و بابەتیەوە لە( أصول) باسكراوە نەك لە (فروع) وەلەو بابەتانەیە كەزۆر بەترسناك و گەورە رِاگیراوە نەك بابەتێكی خیلافی و سادەبێ، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ كەچەندە مامۆستا عەلی باپیر(موفق) نەبووە لە بەسوك رِاگرتنی ئەم بابەتە وە چەندە موخالەفەی زانایانی گەورەی ئیسلامی فەرمووە لەم بابەتە...
    3- مامۆستا عەلی باپیر وای بۆ دەچێت كە هەركەس دەلَێت نەورۆز حەرامە با ئەو بەڵگەبێنێتەوە چونكە بەرِێزیان پێیان وایە جەژنی نەورۆز لە(عادات)ە نەك( عیبادات).
    لە وه لآمدا ده لَيَين: لە قاعیدەكانی( أصول الفقه)دا هاتووە(ترك العمل بالشيء في عصر النبي(صلى الله عليه و سلم – مع وجود المقتضى له- يدل على عدم المشروعية) ئەم قاعیدەیە ئەوە دەگەیەنێت هەر شتێك لەسەر دەمی پێغەمبەری خوادا(صلی اللە علیەو سلم) بوون و بۆنەو داخوازی هەبوبێ و نەكرابێ بەڵگەیە لەسەر نا شەرعیەتی ئەنجامدانی وە ئەمه ش لە (أصول الفقه) بەناوی( السُنة التَرْكِية) باسكراوە. زانایانی(أصول) پێناسەكەیشیان واكردووە:( السُنة التَرْكِية : هي ترك النبي(صلى الله عليه وسلم) فعل شيء مع وجود مقتضيه وإنتفاء مانعه بيانا لأمته .. مع أن الزمان زمان تشريع وبيان للأحكام .. فالحكم في ذلك أن الترك سنة وأن الفعل بدعة..) جونكە ناگونجێ‌ پێغەمبەری خودا(صلی الله علیە وسلم) شتێكی بەسودی واز لێ‌ هێنابێ‌ لە هەموو ژیانی یەك جاریش ئەنجامی نەدابێ ئە گەر بۆ رِوونكردنەوەی جائز( حەلاڵ) بونیش بێت.
    ابن رجب الحنبلی دەفەرموێت لە كتێبی ( فضل علم السلف) : (فأما ما اتفق السلف على تركه فلا يجوز العمل به لأنهم ما تركوه إلا على علم أنه لا يعمل به)لا31.(أبو المظفر السمعاني) دەفەرموێت لە (قواطع الأدلة /1/311) (إذا ترك النبي صلى الله عليه و سلم شيئا من الأشياء وجب علينا متابعته فيه) وه ئیمامی(زركشی) له (بحر المحيط /4/191) دەفەرموێت : (المتابعة كما تكون فی اڵافعال تكون فی التروك) وه (شیخ الإسلام ابن تیمیە) دەفەرموێت لە (الإقتضاء صراط المستقيم /2/102-103)(فأما ماكان المقتضي لفعله موجودا لوكان مصلحة وهو مع هذا لم يشرعه،فوضعه تغيير لدين الله،وإنما دخل فيه من نسب إلى تغيير الدين، من الملوك والعلماء والعباد ومن زل منهم بإجتهاد، كما روي عن ... غير واحد من الصحابة(أن أخوف ما أخاف عليكم زلة عالم ، وجدال منافق بالقران وأئمة مضلون).
    وه (أبوالحسن المرداوی) له (التحبیر شرح التحریر 3) ده فه رموێت (التأسي فعلك كما فعل لأجل أنه فعل، وكذا الترك فالتأسي فيه تركك له كما ترك لأجل أنه تركه، هذا في الفعل وتركه...) وه ئیمامی شافعی دەفەرموێت( ولكننا نتبع السنة فعلا أو تركا) (فتح الباری /3/457)
    بەڵام ئەمەی نەورۆز لەمەیش رِوونترە ئەوە نەبێت بەس ئەنجام نەدرابێ لە سەردەمی پێغەمبەر خوا صلی اللە علیەو سلم) بەڵكو پێغەمبەری ئازیزمان صلی اللە علیەو سلم)(إقرار) ی نەكردووەو قەدەغەی كردووە وە(بدیل) ی بۆ داناوە وەك لەم فەرمودەیە ئاشكرایە(عن انس رضي الله عنه قال قدم رسوالله(صلى
    الله عليه وسلم) المدينة ولهم يومان يلعبون فيهما، فقال: ما هذان يومان؟ قالو كنا نلعب فيهما في الجاهلية. فقال رسول الله (صلى الله عليه وسلم): ( إن الله أبدلكم بهما خيرا منهما: يوم الأضحى ، ويوم الفطر). ئەبو داود بە ژمارە( 1134) وە نەسائی بە ژمارە (1556) گیرِاویانەتەوە( واسناده علی شرط مسلم) ئەو دوو ڕۆژەش لای (شراح الحدیث) و رِاڤەوانانی فەرمودە بە رِۆژی نەورۆزو میهرەجان باسكراوە، وەهەروەها ئیبن تەیمیە لە شەرحی ئەم فەرمودەیە دە فەرموێت (فوجه الدلالة أن اليومين الجاهليين لم يقرهما صلى الله عليه وسلم ولا تركهم يلعبون فيهما على العادة بل قال ( إن الله قد أبدلكم بهما يومين اخرين) والابدال من الشيء يقتضي ترك المبدل منه, اذ لا يجمع بين البدل و المبدل منه, ولهذا لا تستعمل هذه العبارة إلا فيما ترك اجتماعهما كقوله تعالى : ( أفتتخذونه و ذريته أولياء من دوني وهم لكم عدو بئس للظالمين بدلا) (الكهف : 5)
    و قوله تعالى ( فبدل اللذين ظلموا قولا غير الذي قيل لهم) (البقرة : 59)
    وقوله تعالى ( ولا تتبدلوا الخبيث بالطيب) (النساء : 2)
    ومنه الحديث في المقبور (فيقال له أنظر إلى مقعدك من النار أبدلك الله به خيرا منه مقعدا في الجنة ويقال للآخر انظر إلى مقعدك من الجنة أبدلك الله به مقعدا من النار) (رواه البخاري) وقول عمر رضي الله عنه للبيد (ما فعل شعرك؟ قال أبدلني الله به البقرة وآل عمران) وهذا كثير في الكلام
    فقوله : (إن الله قد أبدلكم بهما خيرا منهما) يقتضي ترك الجمع بينهما لا سيما قوله (خيرا منهما) يقتضي الاعتياض بما شرع لنا عما كان في الجاهلية
    وايضا فقوله لهم (إن الله قد أبدلكم) لما سألهم عن اليومين فأجابوه (إنهما يومان كانوا يلعبون فيهما في الجاهلية) دليل على أنه نهاهم عنهما اعتياضا بيومي الإسلام, إذ لو لم يقصد النهي لم يكن مثل هذا الإبدال مناسبا, إذ أصل شرع اليومين الواجبين الإسلاميين كانوا يعملونه ولم يكونوا ليتركوه لأجل يومي الجاهلية
    وفي قول أنس (ولهم يومان يلعبون فيهما) وقول النبي (إن الله قد أبدلكم بهما يومين خيرا منهما) دليل على أن أنسا رضي الله عنه فهم من قول النبي (أبدلكم بهما) تعويضا باليومين المبدلين
    وأيضا فإن ذينك اليومين الجاهليين قد ماتا في الإسلام فلم يبق لهما أثر على عهد رسول الله ولا عهد خلفائه ولو لم يكن قد نهى الناس عن اللعب فيهما ونحوه مما كانوا يفعلونه لكانوا قد بقوا على العادة إذ العادات لا تغير إلا بمغير يزيلها لا سيما وطباع النساء والصبيان وكثير من الناس متشوقة إلى اليوم الذي يتخذونه عيدا للبطالة واللعب ولهذا قد يعجز كثير من الملوك
    والرؤساء عن نقل الناس عن عاداتهم في أعيادهم لقوة مقتضيها من نفوسهم وتوفر همم الجماهير على اتخاذها فلولا قوة المانع من رسول الله لكانت باقية ولو على وجه ضعيف فعلم أن المانع القوي منه كان ثابتا وكل ما منع منه الرسول منعا قويا كان محرما إذ لا يعني بالمحرم إلا هذا وهذا أمر بين لا شبهة فيه....)
    وەك تێبینی یەك مامۆستا دەڵێت (یلعبون) لە وە دەچێت شیرك و كوفریان كردبێت لەو دوورۆژە بۆ یە قەدەغەكرابن بێگومان ئەگەر باس لە شیرك و كوفربوایە ئەوا ئەنەس دەیفەرموو( یشركون ویكفرون) نەی دەفەرموو( یلعبون) دیارە ئەم( تاویل)ەی مامۆستا بێ بەڵگەیەو نادروستە ئەگەر نەشڵێین( تحریف) و گۆرِینە.
    5-مامۆستا بۆ حەلاڵكردنی نەورۆز ئەم قاعیدەیە دەهێنێتەوە(الاصل فی العادات الإباحة) لە وەڵامدا دەلێین : ئەم قاعیدەیە دەبێت (قید) و بەندێكی بۆ زیاد بكرێت كە زانایانی (أصول) باسیانكردووە وەكو( شیخ سەعدی) لە (رسالة فی أصول الفقه) دەفەرموێت (الاصل فی العادات الاباحة إلا ما ورد عن الشارع تحریمه). واتە( ئەسڵ لە عاداتدا ڕێگەپێدراوە مەگەر ئەوە نەبێ كە شەرع حەرامی كردبێ‌) نەورۆزیش لە وانەیە كە شەرع قەدەغەی كردووە وە كو باسمانكرد دیسان ئەم قاعیدە بەو (مطلق)و رِەهاییە نییە مامۆستا بەكاری دێنێ، دەبێت بگەرِێینەوە بۆ ماناو حەقیقەتی ئەو عاداتانە چونكە زانایانی (أصول الفقه) دەفەرمون( الاصل فی العادات الالتفات إلی المعانی) وەك لە( الموافقات فی أصول الشریعە /2/520)ی ئیمامی (الشاطبی)دا هاتووە. جا بە گەرِانەوە بۆ حەقیقەت و مانا و ناوەرِۆكی نەورۆز زۆر بە رِوونی بۆمان دەردەكەوێت كە بۆ زانایانی ئیسلام بە حەرامیان لە قەڵەم داوە وە لە چەند رِوویەكەوە باسیان لێوە كردووە:
    أ- لە رِووی ئەوەوە ئەم جەژنە جەژنێكی ئیسلامی نییە وە جەژن لە ئیسلامدا تەنها جەژنی قوربان و رِەمەزانە.
    ب- نەورۆز جەژنێَكی غەیرە میلەتی ئیسلامە جائیز نییە(تشبه) و تەقلیدیان بكرێت لە بەرئەم فەرمودەیە (من تشبه بقوم فهومنهم).
    ج- ئەم جەژنە پەیوەست بوە بە عیبادات لای ئوممەتێكی كافرو ئاگرپەرست.
    د- بوە بە جەژن و موناسەبەیەكی نەتەوەیی كە دەمارگیری جاهلییەت زیندو دەكاتەوە.
    ه- پرِبوە لە( فسق وفجور) و تاوان و خەتاكاری.
    زۆر جاریش مامۆستا عەلی باپیرقاعیدەی ( الاصل فی الاشیا‌ء الاباحە) ئەهێنێتەوە ئەم قاعیدەیە بەم شێوەیە نوقسان و هەڵەیە تەواوی قاعیدەكە بەم شێوازەیە( الاصل فی الاشیا‌ء النافعةالاباحة، والاصل فی اڵاشیاء الضارة المنع) واتە ( أصل لەشتە بەسودەكان حەڵالبونە، وەئەسڵ لەشتە زەرەرمەندەكان قەدەغەبونە) دەبێت چ نەفع و سودێك هەبێت لەو ناشەرعیانەی دەكرێت لە رِۆژی نەورۆزدا وە ئایە ئەو كەسە فەتوای حەلاڵبونیان بۆ دەدات نابێت بە شەریك و هاوبەشیان؟!!
    بێگومان جەژنەكان لە رِیزی پەرستش و عیبادەتەكانن نەك عادات زانایانی (أصول)یش فەرمویانە(الاصل فی العبادات المنع الا بدلیل) گریمان ئەگەر لە عاداتیش بێت ئەوە بەو قاعیدانەی پێشتر باسمانكرد سەیر دەكرێت ئەو عادەتە قەدەغەكراوە یان نا؟ وە حەقیقەت و مانای چی هەڵدەگرێ؟ دەبێ پرسی شەرع بكرێ لە شەرعیەت و نا شەرعیەتیدا وەكو( شیخ ابن باز)(رِەحمەتی خوای لێبێت) ده فه رمويَت:له( مجموع الفتاوى 6/510)(الواجب على كل مسلم أن لا يعتمد على العادات، بل يجب عرضها على الشرع المطهر، فما أقره منها جاز فعله، وما لا فلا، وليس اعتياد الناس للشىء دليلا على حله، فجميع العادات التى اعتادها الناس في بلادهم أو في قبائلهم يجب عرضها على كتاب الله وسنة رسول صلى اللة عليةو سلم فما أباح الله ورسوله فهو مباح، وما نهى الله عنه وجب تركه وإن كان عادة للناس) هەروەها شێخ ابن عثيمين دەفەرموێت : (العادات لا تجعل غیر المشروع مشروعا...)
    لە كۆتای بەشی یەكەمدا دەَلێین بێگومان دەبێ ئەو كەسانەی مەنهەجیان ڕاست وڕەسەنە لەنێو(كۆمەڵی ئیسلامی) خۆیان بەتاوانباربزانن كەپێشتر پیًنوسەكانیان هەڵنەگرتوە بۆڕاسكردنەوەی فیكر و فەتوای هەڵە ولادەرو نەگونجاو لەگەڵ قورئان و سوننەت بە(فهم) و تێگەیشتنی پیًشینی ئەم ئوممەتە، وەلەنێو(كۆمەڵی ئیسلامی) ئەو فكر و هەڵانە كەم نین بۆنمونە:(ناسخ و منسوخ و،حوكمی مرتدو،مۆسیقاو،ڕۆچون لەتێكەڵی كوڕوكچ و دەرخستنی(زینە)ی خوشكە بەڕێزەكان،و یادی مەولودو،بێ وەرعی لەباسكردنی هەندێ ئەصحابی پیرۆز بە حوجەی ئەوەی كە ( معصوم) نین، یان تەئویل كردنی هەندێ‌ فەرمودەی( صحیح) بە هەڵە، یان رِەدكردنەوەیان بە پاساوی نە گونجانی لە گەڵ عەقڵ و سەردەم یان تەفسیركردنیان بە شێوازێك كە پێش ئەم بەرِێزانە نەبیستراوە و نەوتراوە وە هەندێ‌ جاریش ( كەناڵی پەیام) مەسرەحێك بووە بۆ بڵاوكردنەوە هەندێ‌ فیكر ی نە خۆش كە میوانەكانی (پەیام) بڵاویان كردۆتەوە. (والی الله المشتكی من غربە هذا الزمان).
    هیوادارم ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و شورای كۆمەڵی ئیسلامی لەو بابەتە شەرعیانەی كە لێی شارەزانین پشتیوانی كەس نەبن تا بۆیان رِوون دەبێتەوە وەك حەسەنی بەصری فەرمویەتی(المۆمن وقاف حتی یتبین) چونكە هەركەس لە غەیری ( اختصاص) و بابەتی خۆی بدوێ ئەوە شتی سەیرو سەمەرە دێنێ‌ وەك (ابن حجرالعسقلانی) فەرمویەتی
    ( من تكلم فی غیر فنه أتی بالعجائب).
    وصلی الله علی نبینا محمد وعلی الە وصحبە وسلم.

    تێبینی: لە چەند زنجیرەیەكدا بە پشتیوانی خوای پەروەردگار وەڵامێك بۆ كتێبەكەی مامۆستا عەلی باپیر (جەژن و یاد و بۆنەكان و هەڵسەنگاندنێك) بڵاو دەكەینەوە

    م. یوسف أحمد
    گەرمیان/ كەلار
    8/5/1434
    20/3/2013

    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: وەڵامێك بۆ كتێبەكەی مامۆستا عەلی باپیر (جەژن و یاد و بۆنەكان و هەڵسەنگاندنێك) Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top