• نوێ

    الاثنين، 26 نوفمبر 2012

    ڕای شێخ ئه‌لبانی(ره‌حمه‌تی خوای لێ‌ بێت) سه‌باره‌ت به‌ حیزبه‌ ئیسلامییه‌كان...

    ئه‌مه‌ به‌شێكه‌ له‌ وەڵامی پرسیارێك كە لەگەڵ شێخی فه‌رمووده‌ناس محمد ناصر الدین اڵالبانی (ره‌حمه‌تی خوای لێ‌ بێت)كراوە ده‌رباره‌ی حوكمی كۆمه‌ڵه‌ ئیسلامییەكانی جیهان كه‌ ئایا له‌ فیرقه‌ گومڕاكانن وه‌ك ده‌وترێت یان به‌شێكن له‌ كۆمه‌ڵی رزگار بوو وه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی دوورو نزیكیان له‌ شه‌رعه‌وه و پابندیان و كاركردنیان بۆ گەیاندن و بڵاوكردنەوەی تەوحید و چاكە‌ معامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و حوكمیان لەسەر دەدرێت.....
     ئه‌ویش له‌ زنجیره‌ی وتاره‌كانی (سلسلە‌ الهدی والنور) به‌ ژماره‌ (849) یه‌و له‌ به‌رواری 5/12/1995ی زایینی تۆمار كراوه‌. هه‌ستاوين‌ به‌ نوسینه‌وه‌ی به‌ شێوه‌ی ده‌ق و وه‌رگێڕانی وه‌ك خۆی به‌ بێ‌هیچ ته‌علیق و ده‌ستكارییه‌ك:...

    پرسیار: لێره‌دا له‌ نه‌فسدا شتێك دروست ده‌بێت, له‌ وانه‌یه‌ كه‌سێكم بڵێت ئه‌مانه‌ به‌چی ناو ده‌به‌ن؟ له‌ كاتێكدا ئه‌وان پابه‌ند نین نه‌ به‌ عه‌قیده‌ی خه‌واریج نه‌ مورجیئه‌ نه‌ شیعه‌ نه‌ موعته‌زیله‌و نه‌ جه‌همیه‌؟ وه‌ ئه‌م پرسیاره‌ش لقێكه‌ له‌ پرسیارێكی پێشووتر ده‌رباره‌ی ئه‌و حه‌فتاو دوو فیرقه‌ تیاچووه‌ ئایا ژمێردراون و ئایا ئه‌م كۆمه‌ڵانه‌ ده‌بێت له‌ یه‌كێك له‌و فیرقانه‌ پۆلێن بكرێن؟ یانش ئه‌و حه‌فتاو دوو فیرقه‌یه‌ ده‌رگاكه‌ی كراوه‌یه‌و ئه‌گونجێت هه‌ر دانه‌یه‌كی تازه‌ش دابێت بخرێنه‌ ناوی و له‌وان حیساب بكرێت

    شێخ ئه‌لبانی:.......وه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ئایا له‌و حه‌فتاو دوو فیرقه‌یه‌ حیسابیان بۆ ده‌كرێت؟ ئه‌وه‌ شتێكی لازم نیه‌, چونكه‌ ئێمه‌ پێمان وایه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ كردار له‌ ئیسلام ده‌رده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌- به‌ كردار- له‌ به‌شێكیدا... ئه‌مه‌ وامان لێ‌ ناكات به‌ ره‌هایی له‌ بازنه‌ی ئیسلام بیكه‌ینه‌ ده‌ره‌وه‌, به‌ڵكو ئه‌و كه‌سه‌ له‌و به‌شه‌دا له‌ حوكمی ئیسلام ده‌رچۆته‌ ده‌ره‌وه‌. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئێمه‌ قسه‌ له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی سه‌له‌ف و بانگه‌وازی سه‌له‌فیه‌ت بكه‌ین, ئه‌گه‌ر چه‌سپا كه‌سێكی دیاری كراو له‌ مه‌سه‌له‌یه‌كی دیاری كراودا له‌ مه‌نهه‌جی سه‌له‌فی صالح ده‌رچوو, ئه‌وا ئێمه‌ حوكمی ئه‌وه‌ی ناده‌ین به‌سه‌ردا كه‌ له‌ بازنه‌ی سه‌له‌ف ده‌رچۆته‌ ده‌ره‌وه‌, به‌ڵام ئێمه‌ ده‌ڵێین ئه‌و بێ‌ شك له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا پێچه‌وانه‌ی سه‌له‌فی كردووه‌, هه‌روه‌ك چۆن پێشتر ووتمان كه‌ كه‌سێك موخاله‌فه‌ی ئیسلامی كردووه‌ له‌ مه‌سه‌له‌یه‌كدا ئه‌وه‌ موخاله‌فه‌ی ئیسلامی كردووه‌. به‌ڵام ئێمه‌ له‌ هیچ كام له‌ دوو حاڵه‌ته‌كه‌دا ناڵێین له‌ بازنه‌ی ئیسلام یان بازنه‌ی سه‌له‌فییه‌ت ده‌رچۆته‌ ده‌ره‌وه‌.

    پرسیار: به‌ڵێ‌...كه‌واته‌ ئمه‌ ئه‌و ووته‌یه‌ روونده‌كاته‌وه‌ كه‌ شێخ له‌ مه‌جلیسه‌كه‌ی پێشووتردا فه‌رموویو خه‌ڵكیو دانیشتوان جۆرێك لێ‌ی حاڵی بوون وه‌ منیش یه‌كێك بووم له‌وان... هه‌تا زۆرێك له‌ برایان پرسیاری ده‌كرد له‌وانه‌ی له‌ قوتابیانی گه‌وره‌ی عیلمی بوون ئه‌ینووت: ئێمه‌ شتی وامان پێشتر له‌ شێخمان نه‌بیستووه‌ كه‌ فه‌توای دابێت له‌سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ كه‌ ده‌رچوبێتنه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ لای حه‌فتاو دوو فیرقه‌ تیاچووه‌كه‌.. به‌ڵكو ئه‌وه‌مان لێ‌ بیستوه‌ كه‌ ئاماژه‌ی به‌ هه‌ڵه‌كانیان داوه‌و خه‌ڵكی لێ‌ ئاگادار كردۆته‌وه‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی حوكمه‌كه‌ی بگاته‌ ئه‌و ئاسته‌, جا ئێستا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئێوه‌ ئه‌و كرده‌وانه‌یان كه‌ جێ‌ی پرسیاره‌و له‌وه‌دا كه‌ له‌ هی كۆمه‌ڵه‌ گومڕاكان ده‌چێت و له‌وه‌دا له‌ بازنه‌ی كۆمه‌ڵی رزگاربوو ده‌رچونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌, ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ به‌ ته‌واوی له‌ بازنه‌ی كۆمه‌ڵی ڕزگار بوو ده‌ریات كاته‌ ده‌ره‌وه‌....

    شێخ ئه‌لبانی: به‌ڵێ‌ ئه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بۆ خوا ده‌یڵێن.. وه‌ من پێم وانیه‌ كه‌ من وتبێتم ئه‌وان له‌ فیرقه‌ گومڕاكانن. چونكه‌ من زۆر جار پرسیارێكی صه‌ریحم لێ‌ ده‌كرێت, وه‌ من پێم وانیه‌ له‌و دانیشتنه‌دا ئه‌و قسه‌یه‌م كردبێت, وه‌ من حه‌زم ده‌كرد ئه‌و شریته‌م گوێ‌ لێ‌ بگرتایه‌ هه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی تێدا بووبێت- ئه‌گه‌رچی هه‌ڵه‌یه‌كی له‌فزیش بێت -لێ‌ی په‌شیمان بینه‌وه‌, به‌ڵام من له‌ هه‌ندێك كاتدا گومانی خێر به‌ خۆم ده‌به‌م واته‌ من وه‌هم و بێ‌ ئاگایی نامگه‌یه‌نێته‌ ئه‌و ئاسته‌و حوكم بده‌م به‌سه‌ر كه‌سێكی دیاری كراو كه‌ له‌ فیرقه‌ گومراكان بێت یان له‌ حه‌فتاو دوو فرقه‌كه‌ بێ ته‌نها له‌به‌ر یه‌ك لادان و موخالفه‌, وه‌ زۆر جار من پرسیارم لێ‌ كراوه‌ ده‌رباره‌ی حیزبه‌كانی ئه‌م ڕۆژگاره‌, به‌تایبه‌تی ناوی حیزبی(اخوان مسلمین)ده‌به‌ن, كه‌ ئایا تۆ له‌ فیرقه‌ گومڕاكانیان داده‌نێیت؟ وه‌ منیش ده‌ڵێم: نا. چونكه‌ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ كه‌مترین شت كه‌ ده‌رباره‌یان ده‌وترێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن له‌سه‌ر ووته‌ی یه‌كه‌م سه‌ركرده‌یان حه‌سه‌ن به‌ننا (ره‌حمه‌تی خوای لێ‌ بێت) كه‌ ئه‌وان له‌سه‌ر قورئان و سوننه‌تن, وه‌ له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی سه‌له‌فی صاڵحن, ئه‌گه‌رچی ئه‌م ده‌عوایه‌ش پێویستی به‌ ده‌ربرینی ووردترو كارپێكردن و كردار هه‌یه‌. وه‌ ئێمه‌ش له‌ كرداری ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌دا ئه‌وه‌ نابینین, به‌ڵام ئێمه‌ به‌ ئه‌وه‌نده‌ ئیكتیفا ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌وان بانگه‌شه‌ی شوێنكه‌وتنی قورئان و سوننه‌ت و مه‌نهه‌جی سه‌له‌فی صاڵح ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌وان له‌ كه‌م یان زۆردا پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ ده‌كه‌ن, وه‌ چه‌ند تاكێكیشیان تێدایه‌ كه‌ له‌گه‌ڵماندان له‌ عه‌قیده‌دا به‌ڵام له‌ مه‌نهه‌جدا له‌گه‌ڵمان نین, له‌به‌ر ئه‌وه‌ من خۆم لانی كه‌م هیچ روخسه‌تێك بۆ هیچ كه‌سێك نابینم كه‌ له‌ پۆلی فیرقه‌ گومڕاكان حسابیان بكات. به‌ڵكو ئه‌وان موخاله‌فه‌مان ده‌كه‌ن له‌ چه‌ند شوێن و جێگایه‌كدا كه‌ ده‌مێكه‌ جێ‌ی موناقه‌شه‌ی هه‌ردوولامانه‌, به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ بوترێت به‌ هۆی ئه‌و هه‌ڵانه‌وه‌ موسته‌حه‌قی ئه‌وه‌بن كه‌ پێیان بڵێین سه‌ر به‌ فیرقه‌یه‌كن له‌ فیرقه‌ گومڕاكان... ئه‌مه‌ نا, چونكه‌ ئه‌وان نه‌یانكردۆته‌ مه‌نهه‌جێك و ئیعلانیان كردبێت و پشتی پێ‌ ببه‌ستن له‌ پێچه‌وانه‌ی قورئان و سوننه‌و ئه‌وه‌ی سه‌له‌فی صالحی له‌سه‌ربووه‌. وه‌ك چۆن ئه‌وه‌ ڕواڵه‌تی فیرقه‌ گومڕا ناسراوه‌كانه‌ هه‌ر له‌كۆنه‌وه‌. وه‌ خوا ره‌حمت پێ‌ بكات...
    خوا ره‌حمت پێ‌ بكات
    شێخ ئه‌لبانی: وه‌ من نازانم ئه‌و جه‌لسه‌ی كه‌ ئاماژه‌ی پێ‌ دراوه‌ ئه‌گه‌ر له‌و جۆره‌ له‌فزه‌ی كه‌ باسی ده‌كه‌یت تێیدا ووتراوه‌ ئاگادارم بكه‌ره‌وه‌ لێ‌ی, كه‌ من ئه‌مه‌ زۆر به‌ دوور ده‌زانم, وه‌ خوا جه‌زات بداته‌ ئه‌ی ابا الحسن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاگادارت كردمه‌وه‌, وه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێكی تر بیوتایه‌ (منیش له‌و كه‌سانه‌ بووم كه‌ وا حاڵی بووم) گوێم پێ‌ نه‌ده‌دا.
    الله یبارك فیكم
    یا شێخ خاڵێك هه‌یه‌...
    شێخ ئه‌لبانی: فه‌رمووو....
    پرسیار: جه‌نابت رونكردنه‌وه‌یه‌كت داو فه‌رمووت ئه‌گه‌ر وام ووتبێت لێی په‌شیمان ده‌بمه‌وه‌ ئایا ئه‌وه‌ی وتوته‌ پێشتر بیهێڵمه‌وه‌..
    شێخ ئه‌لبانی: ئه‌گه‌ر وتبێتم...
    ئه‌گه‌ر ووتبێتت...
    شێخ ئه‌لبانی: نا ئێستا ئه‌گه‌ر ناڵێم... تۆ شریته‌كه‌م گۆێ‌ بیست بكه‌و هه‌موو شتێكیش قسه‌ی خۆی هه‌یه‌..

    پرسیار: له‌به‌ره‌كه‌تی ئه‌م وه‌ڵامه‌تان ئه‌وه‌یه‌ من ویستم پرسیار بكه‌م, ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌یه‌ك. كه‌ جیاوازییه‌ك دروست بوو له‌ شه‌رحی ووشه‌یه‌ك كه‌ ئێوه‌ فه‌رمووتان له‌ لای براكانمان ته‌له‌به‌ی عیلم له‌وێ‌ له‌ یه‌مه‌ن.. ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێوه‌ پرسیارتان لێ‌ كرا ده‌رباره‌ی ئیخوان المسلمین كه‌ ئایا له‌ ئه‌هلی سوننه‌تن؟ تۆ فه‌رموبوت: چۆن ئه‌وان له‌وانن له‌ كاتێكدا نزیكه‌ی چل ساڵه‌ خه‌ریكی دژایه‌تی كردنی سوننه‌تن.. جا زۆر كه‌س له‌ ته‌له‌به‌ی عیلم وتیان شێخ ده‌یانكاته‌ ده‌ره‌وه‌ بۆناو فیرقه‌ گومڕاكان؟ منیش ووتم ئه‌و ووشه‌یه‌ی شێخ فه‌رمویه‌تی ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ ئێوه‌ ده‌یڵێن.. ئه‌گونجێت موخاله‌فه‌ی سوننه‌ت بكه‌ن و دژایه‌تی ئه‌هلی سوننه‌ت بكه‌ن و ئاواو ئاوا بكات پیاوێك... ئه‌گه‌رچی له‌مه‌دا كه‌وتۆته‌ هه‌ڵه‌وه‌و ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌و هه‌ڵه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی ڕوون ده‌كرێته‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك و بنچینه‌یه‌كی مه‌صله‌حه‌و مه‌فسه‌ده‌و ئه‌م شتانه‌... به‌ڵام ئه‌م باسه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت بیانكاته‌ ناو حه‌فتاو دوو فیرقه‌ تیاچووه‌كه‌ له‌ هه‌موو شتێكداو له‌وان پۆلێن بكرێن. جا سوپاس بۆ خوا له‌م وه‌ڵامه‌تاندا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌شی تێدا بوو كه‌ من ویستم بیكه‌م. وه‌ بارك الله فیك
    شێخ ئه‌لبانی: زۆر چاكه‌ بارك الله فیك
    خوا له‌هه‌موو خراپه‌یه‌ك بتپارێزێت.


     ئه‌مه‌ش ووتاره‌ ده‌نگییه‌كه‌ی شێخ ئه‌لبانییه‌ ره‌حمه‌تی خوای لێ‌ بێت - كلیك له‌ وێنه‌كه‌ بده‌-



    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ڕای شێخ ئه‌لبانی(ره‌حمه‌تی خوای لێ‌ بێت) سه‌باره‌ت به‌ حیزبه‌ ئیسلامییه‌كان... Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top