• نوێ

    الاثنين، 26 نوفمبر 2012

    ئەم نامەیە بخوێنەرەوە دڵنیام بە ئیزنی خوا هەست بە ئارامی و كامەرانی دەكەیت...

    بێ‌ گومان ئەمرۆ خەڵكی بە گشتی خەریكی پەیداكردنی رزق و رۆزین, هەموو سەرقاڵن: ئەمەیان بە كڕینی خانوو, ئەوەیان بە سەیارە, یەكێكی تر بە خوێندن و هەوڵدان بۆ گەیشتن بە پلەو پایە...
    لە راستیشدا كەس لۆمەیان ناكات چونكە هەموو هەوڵی بژێوی و ژیان ئەدەن..
    بەڵام هۆكارێكی زۆر ئاسان هەیە كە خەڵكی لێ‌ی بێ‌ ئاگان لە گەیشتن بە زۆرێك لەو ئامانج و بەختەوەرییانە..
     ئەویش ئەوەیە كە خوای گەورە دەفەرموێت: ( فَقُلْتُ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ إِنَّهُ كَانَ غَفَّارًا . يُرْسِلِ السَّمَاءَ عَلَيْكُمْ مِدْرَارًا . وَيُمْدِدْكُمْ بِأَمْوَالٍ وَبَنِينَ وَيَجْعَلْ لَكُمْ جَنَّاتٍ وَيَجْعَلْ لَكُمْ أَنْهَارًا ) سورة نوح(10-12)


    بەڵێ‌ داوای لێخۆشبوون كردن لە خواو وتنی: (أستغفرالله)

    هۆكاری زۆر بەختەوەرییە. چونكە دوای لێخۆشبوون كردن لە خوای پەروەردگار مایەی سڕینەوەی تاوانەكانە.

    دەبا هەردەم زوبانت تەڕ بێت بەم ووشەیە.

    كێ‌ لە ئێمە حەزی بە باران بارین نییە كە هەموو زیندەوەران و رووەك و مرۆڤەكانیش پەرۆشی تنۆكەكانین تا لەم ووشكە ساڵییە رزگاریان ببێت؟؟

    كێ‌ حەزی بە سامان و ماڵ نییە؟ كێ‌ حەز ناكات بگات بە ئاوات و منداڵی ببێت و چاوی پێیان بگەشێتەوە؟ كێ‌ حەزناكات باخچەو بێستانێكی پڕ لە میوەهات و رووبارو كانی هەبێت و بۆخۆی تیایدا بحەوێتەوە؟؟؟

    بەدەست خستنی ئەم شتانە زۆر ئەستەم و قورسە.. بەڵام بەلای خوای گەورەوە هەرگیز قورس نییە كە بۆمان بێنێتە دی بەو مەرجەی ئێمە ئەو شتەی ئەو داوای كردووە لێمان بە جێ‌ی بگەیەنین. ئەبێ‌ ئەو شتە چی بێت كە كلیلی كردنەوەی ئەم هەموو سەروەتەیە گەورەو گرانبەهایەیە؟؟

    بەڵێ‌ بریتییە لە ووتنی : أستغفر الله..

    ئێستاش ئێوەو چیرۆكێكی زۆر سەرنج راكێش لەسەر ئەمە:

    جارێكیان ئیمامی ئەحمەد(رەحمەتی خوای لێ‌ بێت) لە گەشتێكیدا رێ‌ی كەوتە ئاواییو شوێنێك و بەلای مزگەوتێكدا تێپەڕی لایدا تا نوێژ بكات, وە كەسیشی نەداناسی لەو شوێنەدا, جا شەوداهات و كاتی نووستن نزیك بویەوە, ئیمامی ئەحمەدیش(رەحمەتی خوای لێ‌ بێت) كەلوپەلەكەی داخست و راكشا تا بنوێت و ماندویەتی دەرچێت, بەڵام پاش كەمێك پاسەوانی مزگەوت هات و داوای لە ئیمام كرد كە نەخەوێت و بچێتە دەرەوە, ئەو پاسەوانەش ئیمامی نەدەناسی,

    ئیمامیش پێ‌ی ووت كە لێرە هیچ جێگایەك شك نابەم تا بچم لێ‌ی بنووم. بەڵام ئەو كابرایە هەر سوور بوو لەسەر بریاری خۆی, پاش مشتومڕێكی زۆر كابرا یەخەی ئیمامی گرت و بەرەو دەرگای مزگەت رایكێشاو ئیمامیش سەرسام بووبوو لەم كارەی, تا كردییە دەرەوەی مزگەوت.

    لەو كاتەدا كەسێك بە بەردەم مزگەوتدا تێدەپەڕی ئەم حاڵەی بینیو پرسی: ئەوە چیتانە؟ ئیمای ئەحمەد(رەحمەتی خوای لێ‌ بێت) فەرمووی: من لێرە هیچ شوێنێك شك نابەم لێ‌ی بخەوم و ئەم كابرا پاسەوانەش رێگام نادات لە مزگەوتدا بخەوم,  پیاوەكە ووتی: وەرە من دەتبەمەوە بۆ ماڵی خۆمان و ئەمشەو میوانی من بە.

    ئیمامی ئەحمەد(رەحمەتی خوای لێ‌ بێت) لەگەڵ كابرا رۆیشتەوە بۆ ماڵیان. بینی ئەم كابرایە زۆر بە بەردەوامی تەسبیحاتی خوا دەكات, ئەو كابرایە نانەوا بوو لە ماڵەوە هەویری دەشێلاو لە گەڵ كارەكەیدا بەردەوام دەم بە وویردو ئیستیغفار بوو, لەبەر ئەوە ئیمام هەستی كرد ئەم پیاوە كەسێكی چاك و خواناسە, ئەو شەوە لەوێ‌ نووست و بۆ بەیانی ئیمام پرسیاری لە نانەواكە كرد: ئایا لە دونیادا بەرهەم و شوێنەواری ئەم تەسبیحات كردنەت بینیوە لەسەرت؟ ئەویش فەرمووی:  بەڵێ‌ سوێند بە خوا هەركاتێك لە خوا پارابێتمەوەو دوعام كردبێت وەڵامی داومەتەوە, تەنها یەك دوعام نەبێت كە هەتا ئێستا گیرا نەبووە, ئیمامیش فەرموی: ئەو دوعایەت چییە؟ فەرمووی: ئەوەیە كە لە خوا پاراومەتەوە ئیمامی ئەحمەدی كوری حەنبەل ببینم و بە خزمەتی بگەم!!!

    ئیمامی ئەحمەد فەرموی: دەی من ئەحمەدی كوری حەنبەلم, سوێند بە خوا من بەو توندییە بەرەو لای تۆ لە لایەن كابرای پاسەوانی مزگەوتەوە رادەكێشرام. ئەوەتا ئێستا هەموو دوعاكانت هاتنە دی...


    {أستغفرالله الذي لا إله إلا هو الحی القیوم وأتوب إلیه}


    حاجی ئەهوەن

    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ئەم نامەیە بخوێنەرەوە دڵنیام بە ئیزنی خوا هەست بە ئارامی و كامەرانی دەكەیت... Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top