• نوێ

    الاثنين، 12 نوفمبر 2012

    دیمەنێكی جەرگبڕ لە دیمەنەكانی شام....

    زۆر كڕوزایەوەو گریا....زۆر هاوری كرد بۆ نان...ئاخر ناهەقی نەبوو ئەو وەك گەورەكان توانای بەرگەگرتنی برسێتی نییە...ئەو چەند ساڵێكی كەمی تەمەنە...خۆ داوای شتی خۆشی نەكردووە... وەك منداڵانی وڵاتە ئەوروپییەكان و بگرە وڵاتانی دراوسێشی داوای خواردنی چەورو شیرین ناكات...تەنها نان و بەس... ئەمیش زۆری دڵنەوایی كردو ویستی بیخافڵێنێت...چونكە وەزعەكە زۆر ترسناكە..بەڵام سوودی نەبوو....باوكی داماوی نەیتوانی لەوە زیاتر گوێ‌ی لە كوڕوزانەوەی جگەرگۆشەكەی بێت...دەرچوو تا پارویەك نانی بۆ پەیدا بكات و برسێتییەكەوی پێ‌ بشكێنێت... ئەگەر چی بە ڕۆحی خۆشی بێت.....
     دەرچوو بەڵام بێ‌ ئاگا لەوەی ئێران زۆر چەتەی قەناصە بە دەستی لەسەر بانەكان داناوە...ئەوەندەی نەبرد خۆی گەیاندە جێگایەك و نانی كڕی و بە هەڵەداوان ویستی خۆی بگەیەنێتەوە منداڵە برسییەكەی...بەڵام تاكە فیشەكێكی گەرم و داخیان كردە دیاری پشتی سەری و خوێن و نان تێكةڵكراو...خەمی برسێتی منداڵیان لە ئەندێشە و خەیاڵی دەرهێنا....
    كۆرپەی جگەر گۆشەی زۆر چاوەڕوانی كرد...وەڕست بوو....تاقەتی لەبەر هەڵگیرا....ئەوسا خەمی نانی بوو ئێستا قسە خۆش و دڵنەواییەكانی باوكیشی لێ‌ وون بوو!!....ئەمجا زانی چ هەڵەیەكی كرد...بۆیە پڕ بە گەروی هاوارى دەكرد:...باوە گیان بگەڕێرەوە بە خوا چی دی برسیم نییە...توخوا بگەڕێرەوە...

    http://www.youtube.com/watch?v=SJqb88_MKhY







     
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: دیمەنێكی جەرگبڕ لە دیمەنەكانی شام.... Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top