بۆ سەرجەم سایتە ئیسلامییە ڕەسەنەكان....
زانایانی سەر مینبەر, ئەوانەیان مێزەریان بە پاكی هێشتۆتەوە.....
بانگخوازانی هەق بێژ....
نوسەرانی دوور لە دەمارگیری و بە ویژدان....
موسڵمانانی بەهەست و بەغیرەت...
موسڵمانان وەك یەك لاشە وان....ئازاریان یەكە...خۆشی و شادیان یەكە...ئەمە قسەی سەر زاری گشتمانە بە ئیمام و بانگخوازو زاناو نەزانەوە... بەڵام لە واقیعدا ئەمە نابینین...لافاوێكی خوێن لە پەناماندا لە لاشەی براكانمان هەستاوەو ئێمەش كەڕو..كوێرو...لاڵ...نازانم چاوەڕوانی چین!!؟؟...لەوانەیە چاوەڕوانی ئەوە بین ئەگەر سەركەوتن شانازی بكەین بەو نەتەوە موسڵمانەوەو.....ئەگەریش خوا پەنا بدات شكستیان هێنا دانیشین تەحلیلی سیاسی و قسەی گەورە گەورە بكەین و بە شوێن هۆكارەكاندا بگەڕێین!!...
هەر جارێك بە خزمەت ئەو فەرمودەیە دەگەیشتم لە ماناكەی تێ نەدەگەیشتم كە پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: ((إذا فسد أهل الشام فلا خير فيكم، لا تزال طائفة من أمتي منصورين لا يضرهم من خذلهم حتي تقوم الساعة)).أخرجه الترمذي2/30 من طريق الطيالسي و هو في المسند ص145 رقم (1076) وكذا أحمد3/436،5/35 وابن حبان (2313) من طريق شعبة عن معاوية بن قرة عن أبيه مرفوعا. وقال الترمذي: حديث حسن صحيح. وصححه الَالباني في السلسلة الصحيحة1/688 برقم(403).واتە: ئەگەر هەركاتێك خەڵكی شام خراپ بوون ئەوا خێرو چاكتان تێدا نییە (بەوەی لەوێ دانیشن یان بۆی بچن), بەردەوام كۆمەڵێك لە ئوممەتەكەم لەسەر هەق سەرخراون بەسەر دوژمنانی دیندا, ئەو كەسانەی پشتیان بەر دەدەن هیچ زیانیان پێ ناگەیەنێت هەتا قیامەت هەڵدەستێت.
دەمووت ئاخۆ موناسەبەی باسكردنی (پشت بەردانی ئەو كۆمەڵە سەرخراوە) چییە لەلایەن خەڵكەوە, لەگەڵ باسی وڵاتی (شام)؟.. بەڵام ببینە چۆن ئەمڕۆ ئەو میللەتە پشتیان تێ كراوە...بێ ناز...بەو پەڕی بێ بەزەییانە دەكوژرێن..زیندانی دەكرێن...سوكایەتی بە كەرامەت و بگرە بە دینیان دەكرێت...قورئانیان دەسوتێنرێت و مزگەوتەكانیان دەڕوخێنرێت و لێی دەنوسرێت(الأسد أو لا أحد)..و بەزۆر (لا اله الا بشار الأسد)!!یان پێ دەوترێت!!!!
الله اكبر....ئوممەتە بێ سەرو.. پارچە پارچەكەم...تاكەی چاوەڕوانیی!؟؟
ئێوە چاوەڕوانی عەلمانییەكانن پێشتان بكەون و دڵیان بۆ موسڵمانانی سوریا ببزوێت؟...نەخێر ئەوان لە ئێستاوە لەو تەكبیرو نوێژو جیهادە تۆقاون كە لەوێ بەدی دەكرێت....لەو ڕابوون و بەرەنگارییە شێرانەیە زەندەقیان چووە كە دڵنیان دوای ئەوێ ئەمانیش ئەمین نابن لە هاووێنەی ئەو شۆڕشە.....هەر لەبەر ئەوەشە بە بیانوی مافی كورد نەدان خەڵكیان گێل و كەڕ كردووەو لە كەناڵە ڕوو زەردو فاسدەكانیانەوە گۆرانی بە باڵای نەتەوە پەرستی بۆگەندا دەڵێن. ئەی نەوەكانی صەلاحەدینی ئەییوبی كێن؟ ئەگەر صەلاحەدین لەم زەمەنەدا بووایە یەخەی دادەڕیو پۆشاكی بەری دەگۆڕی و لە پێشەنگی ئەو جیهادەدا دەبوو. ئەمڕۆ شاگردەكانی ئیبن تەیمیەی حورانی لەوێ لە پێشەنگدان. كە بە پێنوس و چەكی بەردەوام لە سەنگەری ریسواكردنی ئەوانەدا بوو كە ئیدیعای خۆشەویستی ئەهلو بەیتیان دەكرد...ئەمڕۆش ئەیانەوێت تۆڵەو هەقی خۆیان لەو گەلە بكەنەوە.ئەوان لەبری ئوممەتێك لەیەك كاتدا بەرەنگاری ئەحزابێك لە دوژمن دەكەن...لە لایەك بەرامبەر رافیزەی عەلەوی كە لەبەرەیەكدا هاوپەیمانن...لە لایەكی تر بەرامبەر كات بەڕێ كردنی نەمریكاو مەجلیسی بەناو ئەمن...لە لایەكی تر بەرامبەر بێ هەڵوێستی سەرانی كڕدراوی عەرەب.
ئەی چاوەڕوانی چین؟...چاوەڕوانی ئەو كەناڵە كوردییە ئیسلامییەن كە ڕافزە بۆی داناوین؟... كە زۆربەی بەرنامەكانیان بە پرۆگرامی ئێرانی بۆ پڕكراوەتەوە و ئەڵقە لە دوای ئەڵقەی ئێرانی دادەبەزێنن و كاتی گەنجانی پێ دەفةوتێنن و جارێ فێری عەشقیان دەكەن.....دڵنیابن هەرگیزاو هەرگیز نابیستن هاوسۆزی لەو كەناڵانەوە دەرببڕێت بۆ ئەو گەلەی ئەهلی سوننە, چونكە دەمێكە ڕافیزەی بێ ئابڕوو خەریكی هەڕەشەن لەو كەسەی كۆمەكی ئەو جیهادە بكات...ئەوەتا شەوو ڕۆژو بە بەرچاوی جیهانەوە شیعەی ئێران و عێراق و لوبنان و رافیزەی دوژمنی سەرسەختی بانگەوازی پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) كۆمەك و یارمەتی دەنێرێت بۆ سوپاكەی بەشار بۆ قەتڵوعام كردنی خوشك و براكانمان لەوێ..
ئیتر بەسە...چی جوابی خوای گەورە دەدەینەوە....شەپۆلی گۆڕانكارییەكان ئێوەشی گۆڕی؟؟...یان دەتانەوێت لەگەڵ وەزعەكاندا مەدار بكەن و كارێك بكەن خەڵكتان لێ عاجز نەبێت؟...كوانێ پاڕانەوەو دوعاتان...كوا هاوسۆزی و بەزەیی برایانەتان...كوا پشتگیری و پشتیوانیتان؟....بۆ لە ووتارو ڕوپەڕی سایتەكاندا ئەمە نابینرێت ئەی ئیدیعا كارانی یەكپارچەیی ئوممەت و ڕەسەنایەتیو مەنهەج سەلەفێتی.....خۆتان یەكلا بكەنەوەو خۆتان و خەڵكیش مەحەپەسێنن, شام چاوەڕوانی دوعای ئێوەیە....
0 التعليقات:
إرسال تعليق