• نوێ

    الاثنين، 12 نوفمبر 2012

    سوریا خوێنی لێ‌ دەچۆڕێت.....

    سوریا ساڵێك زیاترە خواڕاگرانە بەرەنگاری دەكات...شۆڕش دەكات..تا سەربەرزیو عیززەتی ژێر پێ‌ نراوی بسەنێتەوە. دیمەنە جەرگبڕەكانی ڕۆژانە لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندنەوە دەبینرێن كە هەموو هەستێكی خەوتوو بەخەبەر دێنێت.: كار لە جەرگ و هەناو دەكات!!!..
    میللەتێ بێ‌ ناز..خۆیان ووتەنی(ما إلنا غیرك یا الله) هەموو پشتیان تێ‌ كرد, بە بەرچاوی ملیارو نیوێك موسڵمانەوە گەنجەكانی سەردەبڕدرێن...ئافرەتانی ئەتك دەكرێن..شۆڕشگێڕانی دەسوتێنرێن...خانوەكانی خاپوور دەكرێن..دیمەنی ئەو لاشە پارچە پارچە كراوو شێوەێنراوانەی ڕۆژ نییە پۆلێكی تر نەخرێنە سەر ژمارەی كەڵەكە بووی بێ‌ ئاماری لە زەینی زۆرماندا ئاسایی بووەتەوەو ئولفەتمان پێوەگرتووە. هەموو ئەو منداڵە باوك كوژراوەمان بینی زوڵمی بەشار خستییە زمان!!... ئەوی ترمان بینی شەویلگای خوارەوەی سەراپا لێكرابویەوە..ڕۆژانە گوێ‌ بیستی ناڵەی دایك و خوشكانمان دەبین لەو پارچە زەوییەدا كە بە هەموو توانایەكیانەوە هاوار دەكەن: (وا معتصماه.....) بەڵام بەداخەوە ئەڵێی ئەو میللەتە قات و بڕكراوە بەشەر نین....موسڵمان نین...لە لاشەی ئوممەتی ئیسلامیدا نین....  أضعف الإيمان دوعایەكیشیان بۆ ناكەین...ئەوەی بەوان دەكرێت بە دەستی دەستەڵاتدارانی بەعسی ناصری شیعەی رافزی بۆگەن و بە پاڵپشتی ئێرانی صەفەویو كۆمەكی (حیزبی شەیتانەكەی) حەسەن نەسروڵڵاو بە تۆپ و باروتی ڕوسیای ڕوو سیا و چین ..بە غەززە نەكرا بە دەستی جولەكە.

    بەڵام نەمانبینی ئیمامێكی سەر مینبەر كورتە هەواڵێكیان بدات بە گوێ‌ی خەڵكیدا....سەیرە!!....جێ‌ی گومانە!!..بۆ غەززە دەیانوت عەرەبن و باوە كوشتەی كوردن!...كەچی لەو لاشەوە بێشبڕكێ‌یان بوو بۆ نۆكەرایەتی كردن بۆ هەندێ‌ لە سەركردە خۆفرۆشەكانی عەرەب....خۆ سوریا كوردیشی تیایەو ئەوانیش گرفتاری ئەو دەستەڵاتە عەلمانییە بەعسییەن كە كوردی قاتوبڕ كرد؟ ئێمە لەو كاتەی ئەوان دەسوتێنران و لە خوێندا چەقیبوون پیرۆزبایی جەژنی!!!نەورۆزمان... لە خەڵكی دەكردو یادكردنەوەو ئاگركردنەوەمان بۆ دەشەرعاندن!!....
    ئافەرین بە ناو ئوممەتی ئیسلامی!...
    بەڵام ئەوان دەستیان لە خەڵك شتووەو تەنها بە تەمای كۆمەكی خوان و بەس.....دەسا خوایە گیان ئەو ئوممەتە خۆت ئاگاداریت چی پێ‌ دەكرێت... چۆن سوكایەتی بە پیاوانی دەكرێت و بە دڕندانە ئەشكەنجە دەدرێن...مزگەوتەكانایان دەڕوخێنرێت و بێ‌ حورمەتی تیادا دەكرێت...قورئانەكان دەسوتێنرێت...خوایە گیان حۆت ئاگاداریت چۆن لە جیاتی تۆ بە زۆر سەجدەیان پێ‌ دەبەن بۆ رەسمەكانی بەشارو ماهرو ئەسەدی گۆڕ بە گۆڕ... خوایە خۆت ئاگاداریان بی..خوایە بێ‌ نان و ئاوو بێ‌ بەرگ و پۆشاك و بێ‌ دەواو دەرمان و بێ‌ چەك و تفاقن...خوایە گیان كۆمەكت,,,سەرخستنت...یارمەتیت...چاوڕۆشنمان بكە بە زەلیلیو كەوتنی ئەو بتەی (هُبَل ...هُبَل)ی بۆ دەڵێن...سینەی ئیماندارانیش گوشاد بكە بە سەربەرزی سەربازانت...
     
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: سوریا خوێنی لێ‌ دەچۆڕێت..... Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top