كاتێ لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه چه‌ندان نمونه ده‌خوێنینه‌وه له ژیانی كه‌سانی بێ بڕوا‌و موشریك كه چۆن له ناسك ترین بارودۆخدا پاڵپشتی ئه‌م بانگه‌وازه‌یان كردووه, یان یارمه‌تیو كارئاسانییان بۆ ڕابه‌ری مرۆڤایه‌تی محمد المصگفی(صلی الله علیه وسلم) پێشكه‌ش كردووه. كه ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی پاكی‌و دادپه‌روه‌ری ئه‌م ئاینه‌یه كه بۆته هۆی شایه‌تی دۆست و نه‌یارانیشی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج و سه‌رسامییه ئه‌وه‌یه كه ئه‌مڕۆ ساده‌ترین نه‌یارانی ئه‌م ڕێبازه‌و بگره زۆرجار هه‌ندێ له به‌ناو موسڵمانانیش نه‌ك وه‌ك ئه‌و كه‌سه نه‌یارانه‌ی ڕابردوویان پێ ناكرێت، بگره زۆر سه‌رسه‌ختانه سه‌نگه‌ر له موسڵمانان و بانگه‌وازه‌كه‌یان ده‌گرن و زۆر بێ وه‌فاو نامه‌ردانه بێ گوێ‌دانه هیچ بنه‌مایه‌كی خزمایه‌تی، عه‌شیره‌ت، زمان، كلتور ...هتد، له ئیسلام و بانگخوازان و هه‌ڵگرانی ئه‌م دینه ده‌ده‌ن، كه ئه‌م كه‌سه كاڵ فامی به‌لاشه زلی به‌عه‌قڵ مناڵی له‌دین و به‌رنامه‌ی خوا بێ ئاگا‌و خه‌یاڵانه به‌م كاره‌یان شه‌رمه‌زاریو ڕیسوایی دونیا‌و دواڕۆژ بۆ خۆیان مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن.
جا لێره‌دا چه‌ند نمونه‌یه‌كی وه‌فاو پیاوه‌تیو یارمه‌تی دان و به سیقه‌یی هه‌ندێك له‌و موشریكانه‌ی عه‌ره‌ب دێنینه‌وه كه له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) چه‌ند كارێكیان ئه‌نجام داوه بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم)و بانگه‌وازه‌كه‌یو كه‌س و كاری، جا به هه‌ر مه‌به‌ستێك كردبێتیان, هه‌رچه‌نده به‌م كاره‌یان ناتوانن له سزای خوای گه‌وره ده‌ربازبن ئه‌گه‌ر په‌شیمان نه‌بوبێتنه‌وه له بێباوه‌ڕییان.نمونه‌ی یه‌كه‌م: ئاشكراترین نمونه ( ئةبو طالب ى كورِى عبدالمطلب)ی مامی پێغه‌مبه‌ره(صلی الله علیه وسلم). كه چۆن له منداڵییه‌وه كاتێ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵان بوو هه‌تا ته‌مه‌نی گه‌شته (43)ساڵی، بوبووه پاڵپشتێكی دیاری بانگه‌وازه‌كه‌یو خودی خوشی، وه هه‌تا له ژیاندا بوو نه‌یهێشت ده‌ستی ئازاری قوڕه‌یشییه‌كانی پێ بگات، ئه‌وه‌تا له‌م چه‌ند به‌یته شیعریه‌دا زۆر به ئاشكرا ده‌ری ده‌خات كه ده‌ڵێ:
والله لن يصلوا إليك بجمعهم حتى أوسَد في التراب دفينا
فاصدع بأمرك ما عليك غضاضة وابشر وقرَ بذاك من‌ك عيونا
ودعوتنى وعرفت أنك ناصحى ولقد صدقت وكنت ثم أمينا
و عرضت دينا قد عرفت بأنه من خير أديان البرية دينا
لولا الملامة أو حذار مسبة لوجدتني سمحاً بذاك مبينا/مختصر سيرة الرسول(صلى الله عليه وسلم)محمد بن الوهاب ص54.
نمونه‌ی دووه‌م: دوای ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) كۆچی كرد بۆ طائف و (10) ڕۆژ بانگه‌وازی كردن، زۆر به سه‌ختی وه‌ڵامیان دایه‌وه‌و خۆی‌و (زةيدى كورى حاريثة)یان به‌رده‌باران كرد, به جۆرێ پێڵاوه‌كانی پڕبوون له خوێن و به‌دڵی شكاو و لاشه‌ی زامداره‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ مه‌ككه، به‌ڵام موشریكه‌كان نه‌یانهێشت بێته‌وه ناو شار, ئه‌ویش ناردی به‌دوای كۆمه‌ڵێك كه‌سدا تا په‌نای بده‌ن, به‌ڵام ڕازی نه‌بوون، تا ئه‌وه بوو پیاوێكی له خوزاعه نارد بۆ لای (مطعم ى كورِى عدى ), ئه‌ویش له‌م كاته ناسكه‌دا كوره‌كانیو هۆزه‌كه‌ی بانگ كرد‌و ووتی: چه‌كه‌كانتان ببه‌ستن و لای گۆشه‌كه‌ی كه‌عبه بوه‌ستن، چونكه من په‌نای محمدم داوه‌و نابێ هیچ كه‌سێك هیچی پێ بڵێ، پێغه‌مبه‌ریش(صلی الله علیه وسلم) هاته ناو كه‌عبه‌و ده‌ستی هێنا به گۆشه‌كه‌داو دووڕكات نوێژی كرد‌و ڕۆشته‌وه بۆ ماڵه‌وه‌ی, مگعم و كوڕه‌كانیشی به چه‌كه‌وه چوار ده‌وریان دابوو تا گه‌یاندیانه ماڵه‌وه/ مختصر سيرة الرسول(صلى الله عليه وسلم) محمد بن الوهاب ص70.
جا تۆ بڵێی سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی ئه‌مڕۆ به ئه‌ندازه‌ی ئه‌م پیاوه موشریكه‌یان پێ نه‌كرێت به‌رامبه‌ر بانگخوازانی ئه‌مڕۆ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بوو پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌م كابرایه له دوای جه‌نگی به‌در فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر مگعم زیندوو بوایه هه‌موو ئه‌سیره‌كانم پێ ده‌به‌خشی.
نمونه‌ی سێ یه‌م: ( عةباسى كورِى عبدالمطلب)ی مامی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم): له به‌یعه‌ی عه‌قه‌به‌ی دووه‌مدا ساڵی (13)ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی به‌شداری كرد كه ئه‌و كات موشریكیش بوو، به‌ڵام ئه‌مه نه‌بووه ڕێگر له به‌رده‌م به‌رگری لێ كردنیدا، وه‌كاتێ له كۆتایی شه‌ودا له شیوی عه‌قه‌به موسڵمانانی (يه ثريب) كۆبونه‌وه، یه‌كه‌م كه‌س عه‌باس قسه‌ی كرد‌و فه‌رمووی: ( ئه‌ی هۆزی خه‌زره‌ج (واته گه‌لی عه‌ره‌ب) خۆتان ده‌زانن محمد له ئێمه‌یه، وه ئێمه‌ش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رگریمان لێ كردووه‌و له ده‌ست ئازاری گه‌له‌كه‌مان پاراستومانه‌و ئه‌و له شاره‌كه‌ی خۆیداو له‌لای ئێمه پارێزراوه، به‌ڵام هه‌ر ویستی له‌وه‌یه بێت بۆ لای ئێوه‌و بگات پێتان، جا ئه‌گه‌ر ئێوه پێتان وایه ده‌توانن به وه‌فابن بۆ ئه‌و كاره‌ی بانگهێشتان كردووه‌و ده‌یپارێزن له‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌یاری ئه‌من، ئه‌وه ئێوه‌و ئه‌و به‌ڵێنه‌ی خستوتانه‌ته سه‌ر شانتان، وه‌ئه‌گه‌ر پێتان وایه ته‌سلیمی ده‌كه‌ن و دوای ئه‌وه‌ی دێته ناوتان پشتی به‌رده‌ده‌ن، ئه‌وا له ئێستاوه وازی لێ بێنن، چونكه ئه‌و ئێستا له عیزه‌ت و پارێزراویدایه له‌لای گه‌له‌كه‌ی/ مختصر سيرة الرسول(صلى الله عليه وسلم)محمد بن الوهاب ص66.
پاشان ئه‌وانیش دوای پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ووته‌و په‌یمان و به‌ڵێَنی خۆیان ئاشكرا كرد‌و خسته ڕوو، جا ئه‌مه به ڕاستی جوانترین نمونه‌یه بۆ كه‌سانێك كه چاوی لێ بكه‌ن.
نمونه‌ی چواره‌م: ( عبدالله ى كورِى ئةريقطى الليثى) كه‌له به‌نی (الدیل) بوو وه له‌سه‌ر ئاینی كافرانی قوڕه‌یش بوو، ئه‌و ده‌لیله بوو كه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) و ئه‌بوبه‌كر(ره‌زای خوای لێ بێت)به‌كرێ گرتبوویان له كاتی كۆچ كردنیان به‌ره‌و مه‌دینه تا دوای سێ شه‌و له به‌ره‌به‌یاندا دوو ووڵاغه‌كه‌یان بۆ بێنێته لای ئه‌شكه‌وتی(ثَور)/ البخاري رقم(3905) عن عائشة( رضي الله عنها) .
ئه‌وه بوو له‌كاتی دیاری كراودا هات و به‌رده‌وام ئه‌م كابرا چاو ساغه‌یان له‌گه‌ڵدا بوو له‌گه‌ڵ عامری كوڕی فه‌هیره‌ی شوانی مه‌ڕه‌كانی ئه‌بوبه‌كر له كاتێكدا ئه‌م كابرا ده‌لیله موشریكیش بوو كه‌چی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) له‌م كاته ناسك و دژواره‌دا توانی سودی لێ ببینێت و متمانه‌ی پێ كرد. كه ئه‌گونجێ ئه‌گه‌ر ز ۆر كه‌سی تر بوایه ئه‌و بڕه به‌خشیشه‌ی دانرا بوو بۆ هه‌ركه‌سێ كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)و ئه‌بوبه‌كر(ره‌زای خوای لێ بێت) به زیندویی یان مردوویی بگرێت چاوی ئه‌میش كوێر بكات و خیانه‌تیان لێ بكات.
نموونه‌ی پێنجه‌م: كاتێ ئه‌هلی مه‌ككه فیدیه‌ی ئازادكردنی ئه‌سیره‌كانیان نارد, زه‌ینه‌بی كچی پێغه‌مبه‌ریش(صلی الله علیه وسلم) فیدیه‌ی ئه‌بی العاصی مێردی نارد به پاره‌و ملوانكه‌كه‌شی تێ كرد، پێغه‌مبه‌ریش(صلی الله علیه وسلم) ملوانكه‌كه‌ی و مێرده‌كه‌شی بۆ نارده‌وه‌و وه‌عدی لێ وه‌رگرت كه زه‌ینه‌بی بۆ بگێڕێته‌وه‌و ته‌ڵاقی بدات، چونكه ئه‌بوعاص بێ باوه‌ڕ بوو. زه‌ینه‌ب ده‌فه‌رموێت كاتێ ئه‌بوعاص گه‌شته‌وه مه‌ككه پێی ووتم: خۆت ئاماده‌بكه‌و بگه‌ره‌وه به باوكت، كاتێ ده‌رچووم و خۆم ئاماده‌كرد ( هندی كچی عوتبه)م پێگه‌شت ووتی: ئه‌ی كچه‌كه‌ی محمد پێم گه‌شتووه كه ده‌ته‌وێت بچیته‌وه بۆ لای باوكت؟ منیش ووتم: مه‌به‌ستی كاری وام نیه، ووتی: ئه‌ی كچی مامم وامه‌كه (واته ترست نه‌بێت و مه‌ی شاره‌وه) چیت پێویسته بۆت جێ به‌جێ ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر كاڵا‌و شمه‌كت ده‌وێت پێت ده‌فرۆشم, گه‌ر قه‌رزت ده‌وێ ده‌تده‌مێ ئه‌وه‌ی له‌نێوان پیاواندا دروست ده‌بێت له نێوان ئافره‌تاندا دروست نابێت !!! زه‌ینه‌ب ده‌فه‌رموێت: سوێند به‌خوا پێم وانیه ئه‌مه‌ی به‌درۆ ووتبێ و مه‌به‌ستی بوو جێ‌به‌جێی بكات، منیش شاردمه‌وه‌و ووتم: مه‌به‌ستم ده‌رچوون نیه، جا كاتێ زه‌ینه‌ب شتی ئاماده‌كردو ده‌رچوو (كنانه‌ی كوڕی ڕه‌بیعی _هێوه‌ری واته برای مێرده‌كه‌ی _) به‌ڕۆژ ده‌ریكردو خه‌ڵكی مه‌ككه‌ش ئه‌مه‌یان بیست، ئه‌وه بوو (هباری كوڕی أسود) و (نافع ى كورِى عبدالقيس الضهرى) دوایان كه‌وتن, هبار زووتر پێی گه‌یشت و كه‌وته ڕم تێ گرتنی زه‌ینه‌ب و ترساندی, ( كنانه)ش چۆكی داداو تیره‌كانی هه‌ڵڕشت و كه‌وانه‌كه‌ی گرت به‌ده‌ستییه‌وه ووتی: سوێند به‌خوا هه‌ر كه‌سێك نزیك بێته‌وه لێم تیرێكی تێ ده‌چه‌قێنم.
ئه‌بوسوفیان و سه‌رانی قوڕه‌یش هاتن و ووتی: هۆ كابرا تیر مه‌هاوێژه تا قسه‌یه‌كت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م، ئه‌بو سوفیان وه‌ستاو ووتی: تۆ هیچی خراپت نه‌كردووه ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێ له‌به‌ر چاوی خه‌كیدا ئه‌م ئافره‌ته‌ت ده‌ركردووه‌و ده‌شزانی ئێمه له به‌دردا چیمان به‌سه‌رهات، جا ئیتر عه‌ره‌ب واده‌زانن ئه‌مه لاوازی‌و زه‌لیلی ئێمه‌یه كه تۆ له‌به‌رچاوماندا ئه‌م ئافره‌ته‌ت ده‌ركردووه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌م ئافره‌ته بگێڕه‌وه‌و دوای چه‌ند شه‌وێ به‌دزی یه‌وه ده‌ری بكه‌و بیگه‌یه‌نه‌ره‌وه به باوكی، سوێند بێت هیچ كارمان به هێشتنه‌وه‌ی نیه‌و هیچ تۆڵه‌یه‌كمان ناوێ له‌مه‌دا له‌وه‌ی توشمان بوو له به‌دردا، ئه‌ویش وای كردوو دوای دوو یان سێ شه‌و به نهێنی ده‌ریكردو گه‌یاندیه‌وه به پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم), جا ده‌ڵێن كاتێ گه‌شته‌وه مه‌دینه زه‌ینه‌ب منداڵه‌كه‌ی له بارچوو له‌تاو ئه‌و ترسه‌ی (هباری كوڕی أم درهم ) ترساندی/رواه أبو داود في مصنف عن عائشة / أنظر تفسير القرطبي 4/8/54.
جا سه‌رنج بده هیندی كچی عوتبه ئه‌و ژنه‌ی له به‌دردا چوار كه‌سی نزیكی به‌ده‌ستی موسڵمانان كوژراو ئه‌وه‌نده دڵ پڕ له داخ بوو لوت و گوێی حه‌مزه‌ی بڕی و كردی به ملوانكه له ئوحوددا، كه‌چی هه‌ڵسو كه‌وتی وای لێ ده‌وه‌شێته‌وه، هه‌روه‌ها كنانه‌ی موشریكیش به تیر به‌رگری له زه‌ینه‌ب ده‌كات له كاتێكدا ده‌زانێ ئه‌م ئافره‌ته هیچ په‌یوه‌ندی یه‌كی نه‌ماوه به براكه‌یه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌بوسوفیان له‌سه‌ر وه‌عدی خۆی هێشتی بگاته‌وه به باوكی ئازیزی .
به‌ڕێزان ئه‌مه مشتێك بوو له خه‌رواری چه‌ندان نمونه‌ی له‌م جۆره‌ی ناو لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو، ماوه‌ته‌وه بڵێین .. خۆزگه نه‌یارانی ئیسلام و موسڵمانانیش له‌م سه‌رده‌مه‌دا هیچ نه‌بوایه به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌و موشریكانه‌به ویژدان بونایه ..
ئاماده‌كردنی/ حه‌مزه به‌رزنجی
0 التعليقات:
إرسال تعليق