• نوێ

    الاثنين، 12 نوفمبر 2012

    مانای چییه‌ هه‌تا ئێستا شەش نامیلكه‌ی (قه‌ڵای موسڵمان) كه‌وتۆته‌ بازارِه‌وه‌؟!!!

    هه‌ركاتێك ته‌ماشای حاڵی شڵۆقی په‌روه‌رده‌ی خۆمان ده‌كه‌ین وه‌ به‌راوردی ده‌كه‌ین به‌ ئیمان و رِه‌وشتی هاوه‌لاَنی به‌رِێز(رِه‌زای خوایان لێ‌بێت), یان ده‌یده‌ین له‌ ته‌رازووی شه‌رعی خوای په‌روه‌ردگار زیاتر حیكمه‌تی خوای په‌روه‌ردگارمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ بۆچی (موسڵمانان جڵه‌وی ده‌سته‌لاَت ناگرنه‌ ده‌ست و سه‌رناكه‌ون و ناتوانن ئه‌م واقیعه‌ تاڵ و پرِ له‌ فه‌ساده‌ بگۆرِن و كاریگه‌ریان هه‌بێت له‌سه‌ری؟؟؟؟) چونكه‌ خوای په‌روه‌ردگار ده‌سته‌لاَت نادات به‌ كه‌سێك كه‌ خۆی به‌ نوێنه‌ری ئیسلام بزانێت كه‌چی له‌ نه‌فسی خۆیدا شه‌رعی خوای نه‌چه‌سپاندبێت و هێشتا به‌رامبه‌ر چه‌ند پولێكی دینار خۆی بۆ نه‌گیرێت و ببه‌زێت و به‌ چۆكدا بێت... له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیسلامه‌تی ته‌نها ناوی بێ‌ناوه‌رۆك و دروشم نىیه‌ و به‌س...به‌ڵكو به‌رنامه‌ی بێ‌خه‌وش و تێرو ته‌سه‌لی خاوه‌نی بوونه‌وه‌ره‌.. به‌لاَم ئه‌وه‌ ئێمه‌ین كه‌ له‌ جیاتی گه‌یاندن و شیرین كردنی ئیسلام له‌ لای خه‌ڵك بوینه‌ته‌ بار به‌سه‌ر ئیسلامه‌وه‌, كه‌ حه‌قی خۆیه‌تی جارێ‌خه‌ریكی خۆمان بین پێش خه‌ڵكی.

    دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ نامیلكه‌ی (قه‌لاَی موسڵمان) له‌ زیكره‌كانی شه‌وانه‌و رِۆژانه‌ له‌ قورئان و سوننه‌تدا له‌ ئاماده‌كردنی مامۆستا حه‌مزه‌ به‌رزنجی و پێداچونه‌وه‌ی مامۆستای ئازیز مامۆستا عبدالكریم محمد پێشنوێژو ووتارخوێنی مزگه‌وتی ئیمان له‌ سلێمانی له‌ ناو بازارِدایه‌و موسڵمانان سوودێكی باشیان لێ‌بینیوه‌و ده‌یان جار به‌ تیراژی زۆر چاپ كراوه‌ كه‌ ژماره‌ی چاپه‌كانی گه‌شتۆته‌ (42) جار!!!!  به‌ داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌كه‌ له‌ لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ هه‌مان نامیلكه‌ به‌ هه‌مان ناوه‌وه‌و به‌ شێوێنراوی و به‌ مه‌به‌ستی بازرگانی كردن به‌ زیكره‌كانه‌وه‌ چاپ ده‌كرێته‌وه‌.  
    1-  سه‌ره‌تا كه‌سێك به‌ ناوی (باوكی رِوئیا) هه‌ستا به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ ژێر هه‌مان ناوو به‌ هه‌مان رووخساری به‌رگه‌وه‌... جێگه‌ی داخه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌رپه‌رشتی چاپه‌كانی ده‌كات خاوه‌نی كتێیخانه‌یه‌كی ئیسلامی ناسراوه‌ له‌ شاری سلێمانی...
    2- جارێكی تر كه‌سێكى تر به‌ ناوی (ئیحسان علی)یه‌وه‌و له‌ ژێر هه‌مان ناو واته‌(قه‌لاَی موسڵمان) هه‌مان نامیلكه‌ی خسته‌ ناو بازارِه‌وه‌, كه‌ به‌ جێگای سه‌رسوورِمانه‌وه‌ ده‌ڵێم ئه‌م كابرایه‌ش خاوه‌نی كتێبخانه‌یه‌!!
    3- له‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه‌دا جارێكیترو كه‌سێكی تر به‌ ناوی (محمد نجم الدین) هه‌ستا به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی نامیلكه‌یه‌ك له‌ ژێر هه‌مان ناودا, كه‌ جێگای باس و سه‌رسوورِمانه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌رپه‌رشتی له‌ چاپدانی ده‌كات به‌ هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وانی تر خاوه‌نی كتێبخانه‌یه‌كی ئیسلامییه‌ له‌ سلێمانی!!!!
    4-  ئه‌مجاره‌ش بۆ كۆتا جار (كه‌ له‌وانه‌شه‌ كۆتا جار نه‌بێت)!!!! كه‌سێك به‌ ناوى (كه‌یوان عه‌بده‌) هه‌مان كتێبى ده‌ركردو.....سه‌رت سوورِنه‌مێنێت كه‌ پێت بڵێم ئه‌مجاره‌ش كتێبخانه‌یه‌كى ئیسلامى سه‌رپه‌رشتى چاپكردن و بلاَوكردنه‌وه‌ى گرتۆته‌ ئه‌ستۆ!!!!...
       كه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئه‌و رِاستییه‌ دووپات ده‌كاته‌وه‌ كه‌ جگه‌ له‌ پاڵنه‌ری مادی زیاتر هیچ پاڵنه‌رێكی تر نییه‌ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ كارانه‌...چونكه‌ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست پێ‌ی خێر بێت ئه‌وه‌ خێره‌كه‌ هه‌یه‌و بواری تریش زۆره‌ كه‌ له‌سه‌ری بنووسرێت.. یان بۆچی به‌هه‌مان ناوو ناوه‌رۆكه‌وه‌ بڵاوبكرێته‌وه‌؟؟... یان هۆكار چییه‌ كه‌سێكی ئاگادار به‌ بازارِو چۆنیه‌تی سه‌رف بوونی كتێب و نامیلكه‌كان هه‌ڵده‌ستێت به‌م كاره‌؟؟
       جا بیانووی هه‌ندێك له‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گوایه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌وان ته‌نها وه‌رگێرِانی نامیلكه‌ی(حصن المسلم) ی سعید بن علی بن وهف القحطاني یه‌و به‌س... به‌ڵام جێگای خۆیه‌تی ئاماژه‌ به‌وه‌ بده‌ین كه‌ نوسه‌ری (حصن المسلم) له‌ چاپی ساڵی 1416 ی كۆچیدا (وه‌ك له‌ وێنه‌كه‌دا هاتووه‌) ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ بۆ هیچ كه‌سێك نییه‌ ئه‌و نامیلكه‌یه‌ چاپ بكات و بیفرۆشێت مه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ رِێگای خوادا بیبه‌خشێت, ( كه‌ شایه‌نى باسه‌ بوترێت له‌ كوردستانى خۆماندا چه‌ندان جار نامیلكه‌ ئه‌صڵىیه‌كه‌ چاپكراوه‌ته‌وه‌و فرۆشراوه‌ به‌ بىَ ئاگادارى نوسه‌ره‌كه‌ى!!!) كه‌واته‌ عوزر له‌ قه‌باحه‌ت خراپتر......كه‌واته‌ هه‌قی خۆیه‌تی بڵێین به‌ رِاستی ته‌واوه‌ (ته‌نها ئیسلام چاره‌سه‌ره‌) بۆ كۆمه‌ڵگا ... به‌ڵام زۆر به‌ داخه‌وه‌ هێشتا (موسڵمان رِێگره)‌...


    لاپه‌رِه‌ی ناوه‌وه‌ی نامیلكه‌ی (حصن المسلم):



    قه‌ڵا ئةصڵییه‌كه


    ناوى كتێب/ قه‌لاَى موسڵمان له‌ زیكره‌كانى شه‌وانه‌و رِۆژانه‌ له‌ قورئان و سوننه‌تدا.كۆكردنه‌وه‌و ئاماده‌كردن و وه‌رگێرِانی/ حه‌مزه‌ به‌رزنجی
    پێداچونه‌وه‌ی/ مامۆستا عبدالكریم محمد پێشنوێژو ووتارخوێنی مزگه‌وتی (ئیمان) له‌ سلێمانی
    ژماره‌ی سپاردن/ (146)ی ساڵی 1998ی زایینی
    --------------------------------------------------------------------------------------------------------
    قه‌لاَكانی تر:

    -1-

    ناوى كتێب/ قه‌لاَى موسڵمان له‌ زیكره‌كانى شه‌وانه‌و رِۆژانه‌ به‌ پىَى قورئان و فه‌رمووده‌و ووته‌ى زانایان.ئاماده‌كردنی/ باوكی رِوئیا
    پێداچوونه‌وه‌ی/ عبدالرحمن احمد و عبدالغفور شاره‌زووری ژماره‌ی سپاردن/(203)ی ساڵی 2003ی زایینی
    له‌ بڵاوكراوه‌كانی كتێبخانه‌ی(یاوه‌ران) له‌ سلێمانی
    --------------------------------------------------------------------------------------------------------
    -2-

     
    ناوى كتێب/ قه‌لاَى موسوڵمان له‌ یاده‌كانى قورئان و سوننه‌ت
    وه‌رگێرِانی به‌ ده‌ستكارییه‌وه‌/ احسان عه‌لی
    ژماره‌ی سپاردن/(2132) ساڵی 2008ی زایینی
    --------------------------------------------------------------------------------------------------------

    -3-

    ناوى كتێب/ قه‌لاَى موسوڵمان له‌ یادو نزاكانى قورئان و فه‌رمووده‌.كۆكه‌ره‌وه‌ی فه‌رموده‌كان/ سعید بن علی
    وه‌رگێرِانی/ محمد نجم الدین
    ژماره‌ی سپاردن/ (1759) ساڵی2009ی زایینی
    له‌ بڵاوكراوه‌كانی كتێبخانه‌ی (سارا) له‌ سلێمانی
    --------------------------------------------------------------------------------------------------------

    -4-

     ناوى كتێب/ (حصن المسلم) من أذكار الكتاب والسنة‌- قه‌لاَى موسڵمان له‌ زیكره‌كانى شه‌وانه‌و رِۆژانه‌ له‌ قورئان و سوننه‌تدا.وه‌رگێرِانى/ كه‌یوان عه‌بده‌
    پێداچوونه‌وه‌ى/ حه‌یده‌ر عبدالله
    چاپ/ یه‌كه‌م 2011
    ژماره‌ى سپاردن (747) ساڵى 2011 زایینى
    شوێنى بلاَوكردنه‌وه‌/ كتێبخانه‌ى حاجى قادرى كۆیى- هه‌ولێر
     --------------------------------------------------------------------------------------------------------


    -5-

    ناوی كتێب/ قەڵای پارێزكاری
    نوسینی/ د.عبدالله بن محمد السدحان
    وەرگێڕانی/ بشری صدیق عبدالعزیز
    پێشكەش كردن/ عمر توفیق الخطاط
    ساڵی چاپ/2010 زایینی
    شوێنی چاپ/ بەیروت- لوبنان
    ژمارەی سپاردن/ (1979)ی ساڵی 2009.
    بڵاوكردنەوە/ چاپخانەی نارین

    --------------------------------------------------------------------------------------------------------
    -6-

    ناوی كتێب: قەڵای موسڵمان لە ویردەكانی قورئان و سوننەتدا بە زمانی شیرینی كوردی
    نوسینی: سعید بن علی بن وهف القحطاني
    وەرگێڕانی: پێشین عبدالله پێشینی
    پێشەكی بۆ نوسینی: د. عبداللطیف أحمد مصطفی
    پێداچونەوە و پێشەكی بۆ نوسینی: مامۆستا خلیل أحمد.....مامۆستا عوبێد محمد أمین
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    1 التعليقات:

    1. جا چییە خۆ تەیارە نییە
      برا هەرکەسەو ئازادە تۆ حەزت لەوەیە توێشوویەکت دەست کەوێ
      ئەوانی تریش حەزئەکەن ، هیچ کێشەیەک نابینم لەم کارەدا
      تۆش ئەگەر نییەتت تەنها بۆ خوایە ئەوە با پێت ناخۆش نەبێت
      کەکەسێک کارێکى چاک بکات

      ردحذف

    Item Reviewed: مانای چییه‌ هه‌تا ئێستا شەش نامیلكه‌ی (قه‌ڵای موسڵمان) كه‌وتۆته‌ بازارِه‌وه‌؟!!! Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top